-26-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 12 - 1431 کۆچی
13 - 11 - 2010 زایینی
07:20 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?t=2522
ــــــــــــــــــــ
مەھدی چاوەڕوانکراو بانگەواز بۆ ئاشتی جیھانی لەنێوان گەلانی مرۆڤایەتی دەکات ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو پێغەمبەرانی پەروەردگاری جیھان بۆ مرۆڤ و جن، تا بۆ هاتنەدی حیکمەتەکە لە دروستکردنەکەیان بانگەوازیان بکەین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
وە اللە پێغەمبەرانی لە جن و مرۆڤ ڕەوانەکردووە تا ھەموویان بە یەک لۆژیکی یەکگرتوو قسە لەگەڵ جن و مرۆڤ بکەن و هەمان ئەوەیان پێ بڵێن کە بەندەی اللە و نێردراوەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و دایکی و نەوەی عیمڕان وتویەتی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُواْ اللّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ(72)} صدق الله العظيم [المائدة].
ئەم قسەیە قسەی ھەموو نێردراوو پێغەمبەرانی جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکە، جا ھەموو نێردراوێکی لای اللە بە گەلەکەی خۆیان وتووە:
{اعْبُدُواْ اللّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ (72)} صدق الله العظيم.
دوای ئەوە گەلە شوێنکەوتووەکانیان پێیان وتوون: چۆن اللە بە تەنھا بپەرستین بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێین؟ نێردراوانی اللە ش پێیان وتوون:
{كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ (79) وَلاَ يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُواْ الْمَلاَئِكَةَ وَالنِّبِيِّيْنَ أَرْبَاباً أَيَأْمُرُكُم بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ (80)} صدق الله العظيم [آل عمران].
وە باوەڕدارانی گەلەکانیان وتوویانە: چۆن ببینە کەسانێکی ڕەببانی؟ جا نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان وەڵامیان داونەتەوەو وتوویانە:
{اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].
وە فەرمانیان پێکردوون شوێن ڕێگای ئەوانە بکەون کە اللە لەناو بەندەکانی خۆی لە نێردراوو پێغەمبەران و ئەوانەی تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان شوێنیان کەوتوون هیدایەتی داون، ھەروەک اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی سەبارەت بەوانەی بۆ لای پەروەردگارەکەیان ھیدایەتی داون فەتوای بۆ داون. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
دوای ئەوە نێردراوو پێغەمبەرانی اللە بۆ لایان پێیان وتوون گەورەترین خۆشەویستیەکەتان بۆ ئەو اللە یە بێت کە دروستی کردوون، وە پێیان وتوون ھەرکەسێک شتێکی تری زیاتر لە اللە خۆشتر بوێت ئەوا ئەم شتەو ئارەزووەکەی بریتیە لە پەرستراوەکەی، وە ئەوکاتە بەڕاستی شەریک و ھاوەڵی بۆ اللە داناوەو شوێن و جێگای مانەوەشی دۆزەخە کە خراپترین چارەنووسە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ} صدق الله العظيم [البقره:165].
وە لەڕاستیدا شەیتان سوێندی خواردووە بەشێکی دیاریکراو لە بەندەکانی اللە ی ڕەحمان لە ئاشوبە دەنگ و ڕەنگە ئاشکراکەی داببڕێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{يَا بَنِي آدَمَ لا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لا تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:27].
ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئایا دواتر شەیتان بۆ پەرستنی خۆی لەبری اللە بە دەنگ و ڕەنگی ئاشکرا بانگی مرۆڤ و جن دەکات؟"، دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آَدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (60) وَأَنِ اعْبُدُونِي هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ(61)} صدق الله العظيم [يس].
- بەڵام شەیتان لە بەرامبەر پەرستنەکەیان بۆ خۆی بەڵێنی چی بە دارو دەستەکەی دەدات و بۆ چ شتێک بانگیان دەکات؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبە. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [فاطر:6].
- بەڵام لەسەرخۆ ئەی ئیمام مەھدی تۆ بۆ ئەوە بانگمان دەکەی عەقڵ و لۆژیکمان بەکاربێنین، ئایا لۆژیکیە شەیتان بەڵێنی ئاگری هەڵگیرساو بە دارودەستەکەی بدات و ئەوانیش بۆ ئەوە شوێنی بکەون؟ وەڵامەکەی ئەوەیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الأَمْوَالِ وَالأَوْلادِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلاَّ غُرُورًا} {صدق الله العظيم [الإسراء:64].
بەڵکو لە ڕووکەشدا بەڵێنی بەھەشتیان پێدەدات، لەکاتێکدا دەزانێت ئەوانەی وەڵامی بانگەوازەکەی ئەویان داوەتەوەو پەروەردگارێتیەکەی ئەویان بەڕاست داناوەو لەبری اللە پەرستویانە دەبن بە ھاوەڵی ئاگری دۆزەخ، وە ھەرگیزیش بەوەی بەڵینی پێداون لەگەڵیان ڕاست ناکات:
{وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الأَمْرُ إِنَّ اللّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الحقّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَانٍ إِلاَّ أَن دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَلاَ تَلُومُونِي وَلُومُواْ أَنفُسَكُم مَّا أَنَاْ بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنتُمْ بِمُصْرِخِيَّ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِن قَبْلُ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [إبراهيم:22].
- وە ئایا ڕێگای بەندەکانی اللە ی ڕەحمان چیە، ئەوانەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن تا ئێمەش لەوان بین و اللە لێمان ڕازی بێت و بمانخاتە بەھەشتەکەی و لە سزاکەشی بمانپارێزێت؟ وەڵامەکەی لەوە دەدۆزنەوە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَـٰنِ قَالُوا وَمَا الرَّحْمَـٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا ۩ ﴿٦٠﴾ تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُّنِيرًا ﴿٦١﴾ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ خِلْفَةً لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًا ﴿٦٢﴾ وَعِبَادُ الرَّحْمَـٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا﴿٦٣﴾ وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا ﴿٦٤﴾ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا ﴿٦٥﴾ إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿٦٦﴾ وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا ﴿٦٧﴾ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّـهُ إِلَّا بالحقّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا ﴿٦٨﴾يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا ﴿٦٩﴾ إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَـٰئِكَ يُبَدِّلُ اللَّـهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿٧٠﴾ وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّـهِ مَتَابًا ﴿٧١﴾ وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا ﴿٧٢﴾ وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا ﴿٧٣﴾ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا ﴿٧٤﴾أُولَـٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا﴿٧٥﴾ خَالِدِينَ فِيهَا حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿٧٦﴾ قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا﴿٧٧﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
- بەڵام ئەی ئیمام مەھدی نیشانمان بدە چۆن خۆشەویستی زیاتری اللە بەدەست بێنین تا خۆشەویستی و نزیک بوونەوەمان لەخۆی بۆ زیاتر بکات؟ دوای ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی فەتواتان بۆ دەدات و دەڵێت: ڕق و کینەو توڕەییەکانتان لە سنگەکانتان بخۆنەوە، وە لەو بەندانەی اللە ببورن کە ستەمی لێکردوون و خراپ بووە لەگەڵتان، وە ماڵ و سامانەکانتان لە پێناو اللە ببەخشن بۆ نزیکبوونەوەی زیاترتان لە پەروەردگارەکەتان، ئەوکاتە خۆشەویستی اللە بەدەست دەھێنن بە گوێرەی ھەوڵ و تێکۆشان و پلەکانتان لە ژیانی دنیا. ئەم وەڵامەش لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە بۆ ئەوکەسەی بەدوای بە دەستهێنانی خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لە اللە دەگەڕێت، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (133) الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ(134)} صدق الله العظيم [آل عمران].
- بەڵام ئەی ئیمام مەھدی: ئەو لێخۆشبوونەی اللە چییە کە بە شوێنکەوتنی قورئان پەلە دەکەین بۆی؟ لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:153].
- بەڵام ئەی ئیمام مەھدی، ئایا ڕێگای ڕاست چیە، وە بۆچی ڕێنمایی دەکات؟ جا زاناکانمان فەتوایان بۆ داوین ڕێگای ڕاست بەرەو ئاگرمان دەبات و ئەم ڕێگایە لە شمشێر تیژترەو لە مووش باریکترە. دواتر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ} صدق الله العظيم.
جا ئاگاداربن ڕێگای ڕاست بەرەو ئاگرت نابات، بەڵکو ئەوەی شوێنی بکەوێت دەیبات بۆ لای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، بۆ ئەوانەی ڕێگای لای پەروەردگارەکەمیان دەوێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانی:
{إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُم مَّا مِن دَابَّةٍ إِلاَّ هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ} صدق الله العظيم [هود:56].
وە منی ئیمام مەھدی اللە ڕەوانەی کردووم تا بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای اللە ی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییتان بکەم، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ هُوَ الحقّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ} صدق الله العظيم [سبأ:6].
تا ئەوکاتەی ئێوەو ھەموو خەڵکی بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ دەگەڕێنمەوە سەر پێڕەوو بەرنامەی پێغەمبەرێتی یەکەم. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{الَر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ (1)} صدق الله العظيم [إبراهيم].
- بەڵام ئەی ئیمام مەھدی، چۆن بتوانین ڕێگای ڕاستی لای اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بگرینەبەر؟ لەدوای ئەوە بەحەق ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەوەی شوێن ڕێگای ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی بکەویت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی؛
{قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ (15) يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (16)} صدق الله العظيم [المائدة].
ئایا (سبل السلام) چیە ئەی ئیمام؟ دواتر بە حەق وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێم: اللە ھیدایەتی ئەوەی پێ دەدات شوێن ڕازیبوونەکەی دەکەوێت بهرهو ڕێگاکانی ئاشتی لەنێوان مرۆڤایەتی، تا له تاریکاییهکان دهریبھێنێت و بیانخاته ناو ڕووناکیهوە، جا ستەمی مرۆڤ لەسەر برا مرۆڤەکەی هەڵبگرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:107].
لەسەرخۆ ئەی ئیمام، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە اللە فەرمانی پێنەکردووین خوێنی مرۆڤایەتی بڕێژین تا بەم شێوەیە باوەڕ بێنن؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە:
{أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [يونس:99].
{لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256)} [البقرة].
{وَقُلْ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا(29)} [الكهف].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنتَ مُذَكِّرٌ ﴿٢١﴾لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ ﴿٢٢﴾إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ ﴿٢٣﴾فَيُعَذِّبُهُ اللَّـهُ الْعَذَابَ الْأَكْبَرَ ﴿٢٤﴾إِنَّ إِلَيْنَا إِيَابَهُمْ ﴿٢٥﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الغاشية].
ئەی ئیمام، ئایا لەسەر نێردراوەکەو ئەوانەی شوێنی دەکەون تەنھا گەیاندنێکی ئاشکرا نیە؟ چونکە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ(21)} صدق الله العظيم؟
دوای ئەوە ئیمام ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵێ لەسەر نێردراوان و ئەوانەی شوێنیان دەکەون تەنها ڕاگەیاندنە بە کتێبەکەی اللە و لێپرسینەوەش لەسەر اللە یە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [العنكبوت:18].
ڕەنگە یەکێک لەوانەی دەستیان بە کتێبی بیحارولئەنوار یان بە کتێبی بوخاری و موسلیمەوە گرتووەو پشتیان بە ئیسنادەوە بەستووەو ئەوەشیان بەسە بەبێ گەڕانەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە! بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت:
(حدثنا عبد الله بن محمد المسندي قال حدثنا أبو روح الحرمي بن عمارة قال حدثنا شعبة عن واقد بن محمد قال سمعت أبي يحدث عن بن عمر أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام وحسابهم على الله).
پاشان مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم بۆ محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- نەبووە سەرپێچی ڕێساو یاسای بانگەوازکردن بێت بۆ لای پەروەردگارەکەی، بەھەمان شێوە ڕێساو یاسای بانگەوازی ھەموو نێردراوەکان لە کتێبدا ئەوە بووە بە زۆر خەڵکیان ناچار نەکردووە تا باوەڕ بێنن، ھیچیشیان لەسەر نەبووە تەنھا ڕاگەیاندن نەبێت بە کتێبەکەی لای اللە، لێپرسینەوەش لەسەر اللە یە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم.
{وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [التغابن:12].
جا چۆن محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەی لە مەحکەمی کتێبەکەی دەکات و دەڵێت:
[أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم]؟
پاک و بێگەردی بۆ اللە! جا لەکەیەوە اللە ڕشتنی خوێنی بێباوەڕان و بە تاڵان بردنی ماڵ و سامانەکانیانی بۆ حەڵاڵ کردوون لەکاتێکدا لە ئایینەکەتاندا جەنگیشیان لەگەڵ نەکردوون و لە ناوچەو شوێنەکانیشتان دەریان نەکردوون و دەستدرێژیشیان نەکردۆتە سەر قەدەغەکراوەکانتان؟ جا کێ لە سزای اللە پەناتان دەدات ئەی گەلی تێکدەرو خراپەکارانی زەوی؟ بەڕاستی دەستەیەک لە خاوەن کتێبەکان ئێوەیان لە ڕێگای ڕاست گومڕاکردووە تا ئەو ڕاددەیەی ئایینەکەی ئێوەیان لە ڕوانگەی مرۆڤایەتیەوە شێواندووە، جا بەم هۆیەوە شوێن زیکرەکەی اللە ناکەون، بەڵام زاناو وتاربێژی مینبەرەکانتان لە ماڵەکانی اللە ئەوانەتان فێردەکەن کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ فەرمانەکەی اللە، پێشیان وایە ھیدایەتدراون! ھا ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ماوەی شەش ساڵە بانگەوازیان دەکات و دەڵێت: ئەی گەلی موسڵمانان بانگەوازتان دەکەم بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، تەنھا ئەو فەرموودانەی سوننەتی پێغەمبەر نەبێت کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا بزانن ئەوەیان فەرموودەیەکە لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە ھاتووە لەسەر زمانی دەستەیەک کە لە ڕواڵەتدا باوەڕداربوون و لە ناخیشەوە فێڵبازبوون و بێباوەڕی و پیلانەکەیان دەشاردەوە تا لە بەرامبەر شوێنکەوتنی زیکرەکەی اللە ڕێگریتان لێ بکەن بە چەند فەرموودەیەک کە دژو پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە ن کە بۆ زاناو نەزانەکانتان ڕوون و ئاشکران و کەس کوفریان پێناکات تەنھا لە سنور دەرچووەکان نەبن، وەک ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256)} [البقرة].
{وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} [العنكبوت:18].
{وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [التغابن:12].
جا ئایا لەوە تێناگەن کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم؟
جا چۆن شوێن ئەوە دەکەون کە بە ناوی پێغەمبەرەوە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - هەڵبەستراوە، بەوەی گوایە فەرموویەتی:
[أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام وحسابهم على الله]؟
وە خەڵکینە، ئایا دەزانن سکاڵای مەھدی چاوەڕوانکراو لەلای اللە چیە؟ ئەوە بریتیە لە هەمان سکاڵاکەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی:
{وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا} صدق الله العظيم [الفرقان:30].
جا بەھەمان شێوە مەھدی چاوەڕوانکراویش دەڵێت:
{يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا}.
جا سوێند بە اللە لە وەڵامی پەروەردگار بۆ ئەو سکاڵایە دەترسم بە پشتڕاستکردنەوەی سزایەک. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلا (27) يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلانًا خَلِيلاً (28) لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلإِنسَانِ خَذُولاً (29) وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا (30) وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِّنَ الْمُجْرِمِينَ وَكَفَى بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا (31) وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلاً (32)} صدق الله العظيم [الفرقان].
وە ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، منی مەھدی چاوەڕوانکراو بانگەوازی هەموو مرۆڤایەتی دەکەم شوێن زیکرەکەی اللە بکەون، جا ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان چۆن بەرامبەر بانگەوازی شوێنکەوتنی زیکرەکەی اللە دەبن بە یەکەم بێباوەڕ لەکاتێکدا زیکرەکەی ئێوە قورئانی گەورەیە بە زمانێکی عەرەبی ئاشکرا، ئایا تێناگەن؟ جا کێ لە سزای ئەو اللە یەی ئەم قورئانە گەورەیەی دابەزاندووە پەناتان دەدات کە پەیامی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێتەبەر؟ جا ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام بۆ هیچتان ناوێت جگە لەوەی شوێن ئەوە بکەون کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە؟ جا قین و توڕەییەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو چەندە گەورەیە لەسەر ئێوە، وە توڕەیی و قینی پشتیوانەکان ئەوانەی بە عەقڵ و لۆژیک بۆیان ڕوونبۆتەوە ناصر محمد یەمانی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی بانگەوازکار بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لای پەروەردگارەکەی قورئانی گەورە، وە اللە ش قورئانی تەنھا بۆ محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی نەکردووە بە بەڵگەو بەرچاوڕوونی؛ بەڵکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللّهِ وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (108)} صدق الله العظيم [يوسف].
بەڵکو توڕەیی و خەشم و قینەکەی اللە لە نەفسی خۆی لەسەرتان گەورەترە لە توڕەیی و قینەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوو هەموو پشتیوانەکانیش. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ اللَّهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى الْإِيمَانِ فَتَكْفُرُونَ} صدق الله العظيم [غافر:10].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{الَذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ الَّذِينَ آمَنُوا كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ} صدق الله العظيم [غافر:35].
وە ئەی زانایانی ئیسلام و ئوممەتەکانیان، وەرن بۆ لای کتێبەکەی اللە تا سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن دادوەری لەنێوانتان بکەین ئەگەر باوەڕتان پێی ھەیە، جا ئەگەر نەمتوانی سەبارەت بەوەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری لە نێوانتان حوکمی اللە تان بۆ دەربھێنم ئەوکاتە مەھدی چاوەڕوانکراو نیم، وە بانگیشم نەکردوون تا لەسەری خۆم و لەلایەن خودی خۆمەوە دادوەری لەنێوانتان بکەم، بەڵکو بانگتان دەکەم بۆ لای اللە تا ئەو دادوەری لەنێوانتان بکات، جا چیتانە، ئایا ناتانەوێت حوکم و دادوەری بۆ لای اللە بکەن؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ} صدق الله العظيم [الشورى:10].
{ذَلِكُمْ حُكْمُ اللَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ}
صدق الله العظيم [الممتحنة:10].
{وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:50].
{أَفَغَيْرَ اللّهِ أَبْتَغِي حَكَماً وَهُوَ الَّذِي أَنَزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلاً} صدق الله العظيم [الأنعام:114].
بەڵام دواتر منی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی لەبەرچی وەڵامی بانگەوازی حوکم و دادوەری کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە نادەنەوە، ئەمە چونکە شوێن قسەی ھەڵبەستراوی بەشێک لە خاوەن کتێبەکان کەوتوون، بۆیە ناتانەوێت وەڵامی بانگەوازی دادوەری کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە، چونکە دواتر دەزانن ئەوە دژو پێچەوانەی زۆرێک لەوەیە کە لە کتێبەکانتاندا هەیە، ئایا نازانن ئەوەی دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە لە لایەن تاغوتەوەیە؟ جا ئێوە وەک جاڵجاڵۆکەن کاتێک ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت، لەکاتێکدا لاوازترین ماڵهكان ماڵی جاڵجاڵۆكهیه، ئایا لە اللە ناترسن ئەی ئەوانەی دەستتان بە پەتی ماڵی جاڵجاڵۆکەوە گرتووە؟ بەڵام منی مەھدی چاوەڕوانکراو بانگتان دەکەم بۆ دەستگرتن بە پەتەکەی اللە کە خاوەن بههێزترین هۆکاری ڕزگاریهو دامهزراوترینەو هیچ پسان و ههڵوهشاندنهوهیهکی بۆ نیەو ههمیشه پتهوو دامهزراوه، یان ئێوە نازانن بەیانی ڕاست و دروستی ئەوە چیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعاً وَلاَ تَفَرَّقُواْ} صدق الله العظيم [آل عمران:103].
یان ئێوە نازانن ئەو پەتی اللە یە چیە کە فەرمانی پێکردوون بەتوندی دەستی پێوە بگرن و کوفریش بکەن بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە: کە بەڵگەی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەتانەو ڕووناکی ڕێگاتانە بۆ ڕێگای ڕاست! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
جا شوێن ئەوە مەکەون کە دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە یە، وە ڕەواش نیەو ناکرێت و نابێت شتێک لەلایەن اللە وە بێت و دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەشی بێت، ئایا تێناگەن؟ جا ئەوە فەرمانەکەی اللە یە بۆ ئێوەو نێردراوەکەی بەوەی ئەگەر ھەر شتێکتان بینی دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ کتێبەکەی اللە پشتگوێی بخەن و دەست بە کتێبەکەی اللە وە بگرن، محمد نێردراوی اللە ش درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی:
[أيها الناس ما جاء كم عني يوافق كتاب الله فأنا قلته وما جاء كم يخالف كتاب الله فلم أقله] صدق عليه الصلاة والسلام.
ئەمەش چونکە اللە ھەواڵی بە نێردراوەکەی داوە بەشێک لەوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە بە چەند فەرموودەیەک درۆ بە دەم پێغەمبەرەوە دەکەن کە دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە ن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ} صدق الله العظيم [النساء:81].
بۆیە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی:
[أيها الناس ما جاء كم عني يوافق كتاب الله فأنا قلته وما جاء كم يخالف كتاب الله فلم أقله] صدق عليه الصلاة والسلام.
کەواتە چارەسەر چیە لەگەڵ ئێوەدا؟ ئایا دەسەڵاتێکتان ھەیە بەڵگەی پێ بھێننەوە بۆ ئەو ناصر محمد یەمانیەی تانە لەوە دەدات کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ کتێبەکەی اللە، وە ئەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە بە نەعلی پێکانی تێکی دەشکێنێت و ھیچیش گوێی پێنادات؟ جا ئەگەر دەسەڵاتێکی زانستی درەوشاوەی بەھێزترتان هەیە لەو بەڵگەیەی لە مەحکەمی قورئان لەسەر سەلماندنی گومڕاییەکەتان بۆم ھێناون ئەوا هەمان ئەوەتان پێدەڵێم کە نێردراوەکان بە ھاوشێوەکانی ئێوەیان وتووە:
{قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:148].
{وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:116].
وە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو نیە شوێن ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت، جا تێکدەری و خراپەکاری لە زەویدا بکات و خوێنی مرۆڤایەتی بە بیانووی بێباوەڕیەکەیان بڕێژێت! وە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراویش نیە موسڵمانێک و نە بێباوەڕێکیش بە بیانووی ئەوەی شوێن زیکر نەکەوتووە بکوژێت؛ بەڵکو بژاردەیان بۆ هەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿٢٧﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ ﴿٢٨﴾ وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّـهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [التكوير].
{أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [يونس:99].
{لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256)} صدق الله العظيم [البقرة].
{وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [العنكبوت:18]
{وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ}
صدق الله العظيم [التغابن:12].
جا ئایا لەوە تێناگەن کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم؟
جا ئەوە کێ فەرمانی پێکردوون شەڕ لەگەڵ خەڵکی بکەن تا بەم شێوەیە باوەڕ بێنن، ئایا لە اللە ناترسن؟ بەڵکو اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کردووە بە خەلیفەی خۆی لە زەوی و فەرمانیشی پێنەکردووم بە زۆر لە ئاییندا ناچاریان بکەم، بەڵکو ئەوان بژاردەیان هەیە لە باوەڕهێنان بە اللە ی ڕەحمان، جا ھەرگیز بۆ هەمیشە لەسەر ئەوە بە زۆر ناچاریان ناکەم، ئەمەش وەک جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی:
{لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:256].
ئایا نازانن دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەک چۆن مامەڵەی لەگەڵ دایک و باوکی چاکە ئاواش لەگەڵ موسڵمان و بێباوەڕ بە حەق مامەڵەی چاک دەبێت، ئەمەش وەک گوێڕایەڵیەک بۆ اللە، وەک جێبەجێ کردنێک بۆ ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ} صدق الله العظيم [الممتحنة:8].
جا دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو وەکو یەک مامەڵەی لەگەڵ موسڵمان و بێباوەڕ چاک دەبێت، جا باڵی میهرهبانیان بۆ ڕادەخات بە خۆ بە زەلیل زانین، وە ھەرگیز بەهۆی ئەوەی خەلیفەی اللە م بەسەریانەوە خۆم لەسەریان بە گەورەو زل و بڵند ناگرم، پەنا دەگرم بە اللە لە خۆبەگەورەزانە تێکدەرو خراپەکارەکان بم، وە اللە منی گێڕاوە بەوانەی نە بڵندی و خۆبەگەورەزانیان لە زەوی دەوێت، نە تێکدەری و خراپەکاری، سەرەنجامیش ھەر بۆ پارێزکارو لە اللە ترسەکانە، ڕەنگە یەکێک لەو زانا توندڕەوە ناحەقانەی کە قورئان لەلایەن خۆیانەوە تەفسیر دەکەن بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{فَإِذَا انْسَلَخَ الأَشْهُرُ الحُرُمُ فَاقْتُلُوا المُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآَتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:5]".
پاشان مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: لە اللە ناترسیت ئەی ئەو کەسەی وشەکان دەشێوێنیت و لە شوێنێکی دادەنێتیت کە جێگای مەبەستەکەی نیە تا ئوممەتی موسڵمانانی پێ گومڕا بکەیت؟ بەڵکو ئەوە بۆ موشریک و ھاوبەشدانەرو خاوەن کتێبەکانە دوای ئەوەی اللە لەسەریان قەدەغەی کرد لە ماڵە گەورەکەی (كەعبه) نزیک بکەونەوە بۆ ئەوەی تایبەت بێت بەو موسڵمانانەی حەجی ماڵی حەرامکراوی اللە دەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلاَ يَقْرَبُواْ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاء إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:28].
دوا وادەی جێھێشتنیش تا کۆتایی مانگی موحەڕەمە، جا ئەگەر مانگی موحەڕەم تێپەڕبوو و ئەوانیش مزگەوتی حەرامیان جێنەھێشت ئەوا اللە فەرمانی پێکردوون بیانکوژن و ماڵەکەی لێیان پاک بکەنەوە تەنانەت ئەگەر بە پەردەی كەعبەوەش خۆی ھەڵواسی بێت، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُواْ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبه:5].
ھەرچی ئەوەیە ئەگەر تۆبەیان کردو نوێژیان بە ئەنجام گەیاندو زەکاتیاندا ئەوا اللە دەرکردنیانی لە ماڵەکەی اللە بۆ حەڵاڵ نەکردوون، جا لە ڕاستیدا ئەوانیش وەکو ئێوە مافیان هەیە بەوەی باوەڕ بە اللە بھێنن و شوێن ئایینەکەتان بکەون، بەڵام ئەگەر ئەوە فێڵێک بێت لەلایەن ئەوانەوەو گەڕانەوە بۆ تانەو تەشەردان لە ئایینەکەتان ئەوکاتە بۆتان ڕوون بۆتەوە فێڵیان لێکردوون تا لە مزگەوتی حەرام بمێننەوە، ئەو شوێنەی لەو کاتەدا خواردەمەنی و بەرووبوومی ھەموو بازرگانەکانی بۆ کۆدەکرایەوە، جا لەو کاتەدا لە مزگەوتی حەرام دەریان بکەن، وە ئەگەر ترسان لە هەژاری ئەوا اللە بە چاکەی خۆی دەوڵەمەندتان دەکات وەک جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلاَ يَقْرَبُواْ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاء إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:28].
وە اللە بە کوشتنی بێ باوەڕان لە ھەر شوێنێکی جیھان بن فەرمانی پێنەکردوون! بەڵکو کوشتنەکە بۆ ئەو کەسەیە کە لەدوای بەری بوونەکە دەمێنێتەوەو لە مزگەوتی حەرام ناڕوات، ئایا لە اللە ناترسن، جا ئایا دەتانەوێت دژبەیەکی لە کتێبەکەی اللە دابنێن ئەی ئەوانەی قسە بەناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا گومانتان هەیەو دڵنیانین و نازانن؟ ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە:
{لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ} صدق الله العظيم؟
جا چۆن اللە بە کوشتنیان فەرمانتان پێدەکات؟ ئایا دەتانەوێت خەڵکی بەڵگەتان بەسەردا بھێننەوەو بڵێن ئایینەکەتان ئایینی ستەم و تاریکی و ڕشتنی خوێن و بە تاڵان بردنی ماڵ و سامانی خەڵکیەو پاشانیش نەیەنە ناو ئایینی ئیسلامەوە؟ جا سەرەڕای شێواندنی ئایینی ئیسلام لەلایەن جولەکەوە بە ھەموو ئامرازو ھۆکارێک بۆ خەڵکی جیھان ئێوەش ئایینەکەتان کە ئایینی ڕەحمەت و میهرەبانیە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان شێواندووە، ئایا لە اللە ناترسن؟
وە ئەی گەلی ئەو بێباوەڕانەی ڕێکخراوی قاعیدە لە ناوچەکانی جیھان دەردەکەن، ھەرگیز بە سیاسەتی کوشتنیان لەگەڵیان سەرکەوتوو نابن، ئایا بە مردن دەیانترسێنن؟ ئایا نابینن خۆیان پێتاندا دەتەقێننەوەو خۆیان وەکو بۆمبێک لێدەکەن بۆتان؟ کەواتە ھەرگیز بە مردن نایانترسێنن، چونکە پێیان وایە ئەوکەسەی لەوان بە خۆ تەقاندنەوە بەسەر بێباوەڕاندا دەمرێت دواتر اللە دەیخاتە بەھەشتەوەو لە ئاگریش دەیپارێزێت، جا بە پێی باوەڕەکەی خۆیان لەسەر حەقن، لەکاتێکدا نازانن بەبێ مەبەست وەک ئەوانەی جگە لە خۆیان لە ڕێگای ڕاست دەرچوونە، ئومێدیش لە ھەموو وڵاتە عەرەبی و بێگانەکان دەکەم سیاسەتی قەڵاچۆکردنیان لەسەر ھەڵبگرن، چونکە ھەرگیز ئەوە ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لە خۆبەگەورەزانین و ڕاکردن نەبێت؛ بەڵکو بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی جێیان بهێڵن، ئەو کەسەی دەتوانێت بیروباوەڕەکەیان بۆ حەق بگۆڕێت و بۆ لای قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆو ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییان بکات، وە بە ڕاست و دروستی یاساو بنەماکانی جیھادکردنیان لەپێناو اللە فێردەکەم، کە بەم شێوەیە نیە ئەوان پێیان وایە.
وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی بانگەوازی ڕێزدار شێخ ئوسامە بن لادن و شوێنکەوتووەکانی لە جیھان دەکەم بۆ گفتوگۆکردن لە ڕێی مێزی گفتوگۆی جیھانی (ماڵپەڕی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی).
وە ئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو لە ھەموو موسڵمانان هیوای بۆ دەخوازێت ئەوەیە هەموویان باڵ بەلای ئاشتیدا بدەن تا ناصر محمد یەمانی بەڵگەیان بەسەردا جیبەجێ دەکات و بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییان دەکات و جیھادی ڕاست و دروستیان لە پێناو اللە فێردەکەم، یان ئەوەتا دێن بە زانستێکی چاکترو ڕاست و دروستر کە باشتر لە زانستەکەی ئەو ڕێنمایی بکات بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ دەکەن، سوێند بە اللە نە شێخ ئوسامە بن لادن و شوێنکەوتووەکانی لە جیھان نە ھەموو زانایانی موسڵمانان و نە جولەکەو نە نەصاراکان و نە هەموو زانایانی جن و مرۆڤیش لە تەنها یەک باس و بابەتیشدا ناتوانن لە قورئانی گەورە بەڵگە بەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانیدا بھێننەوە، بە دڵنیاییەوە ڕاستیشدەکەین، جا ئەگەر وەڵامی بانگەوازی حوکم کردنتان بۆ لای اللە دایەوە ئەوا حوکمەکەتان لە قورئانی گەورەوە بۆ دەردەھێنم. وە خەڵکینە، ئایا دەزانن لەبەرچی ناصر محمد یەمانی دڵنیایە لەوەی هەر کەسێک لە قورئانی گەورە گفتوگۆی لەگەڵ بکات ھەر ئەو بەحەق شکستی پێدەهێنێت و دەیبەزێنێت؟ چونکە بە دڵنیاییەوە دەزانم من مەھدی حەقم لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە.
وە منی ئیمام ناصر محمد یەمانی هاوار دەکەم و هەواڵ بە هەموو هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی مرۆڤایەتی دەدەم بەوەی منی مەھدی چاوەڕوانکراو بانگەواز دەکەم بۆ ھاتنەدی ئاشتی جیھانی لەنێوان گەلانی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتی لەنێوان موسڵمان و بێباوەڕ.
وە ئەی باراک ئۆباما، بەو اللە یە گەورەیەی دەزانێت چی لە دەروونتدا ھەیە داوات لێدەکەم دەست لە جەنگ کردن لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە لە جیھان هەڵبگریت تا ئەوکاتەی دەرئەنجامی گفتوگۆکەی نێوان ئەوان و مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەبینیت، وە سوێند بە اللە نە ئێوەو نە هەموو وڵاتانی ئیسلام و بێباوەڕیش ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن بە سیاسەتی جەنگ کردن لە دژیان و سەرکوت کردنیان قەناعەتیان پێبهێنن، وە ھەرگیزیش ئەو کارانە ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لە خۆبەگەورە زانی و ڕاکردن نەبێت، جا ئەوان ناترسن لەو مردنەی ئێوە پێیان دەیانترسێنن، چونکە ئەوە ئاواتەکەیانە، وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو بە مۆڵەتی پەروەردگارەکەیان دەزانم چۆن بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییان بکەم، جا ئەوان پیاون ئەگەر بێتو بیروباوەڕەکەیان چاک بکرێتەوە، بەھەمان شێوە بانگی هەموو مرۆڤایەتی دەکەین بە نەڕشتنی خوێنی یەکتری، جا ئێمە ھەڵگرتنی ستەمی مرۆڤمان لەسەر برا مرۆڤەکەی دەوێت.
وە منی مەھدی چاوەڕوانکراوی برای مرۆڤایەتی لە حەواو ئادەم دەمەوێت شان و شکۆی مرۆڤایەتی کۆبکەمەوە تا بیانکەین بە سوپایەکی بەرفراوان و گەورە لەدژی دوژمنی اللە و دوژمنەکەیان مەسیحی درۆزن، کە دەیەوێت بڵێت مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات، جا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نەبووە ئەوە بکات، بەڵکو ئەو کەسە درۆزنە، بۆیەش پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن؛ کە ماوەیەکی زۆرە بە هەموو شێوەیەک خۆی ئامادە کردووە تا ھەموو مرۆڤایەتی توشی ئاشوب بکات، جا (ئەی گەلی مرۆڤایەتی) شوێن برایەکەتان لە خوێن لە حەواو ئادەم مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی بکەون، وە مژدە بە موسڵمانان و نەصاراکان دەدەم بە ھاتنەوەی بەندەی اللە و نێردراوەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و دایکی و نەوەی عیمڕان، وە بەوپێیەی مەسیحی درۆزن دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بۆیە حیکمەتی گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی ئەوەیە تا لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو بە یەکەوە دژی ئەوکەسەی بە درۆ خۆی دەخاتە سەر کەسایەتی مەسیح شەڕ بکەن.
ئایا نازانن ئەوەی دواتر خۆی دەخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم کێیە؟ ئەوە بریتیە لە فریشتە ھاروت و ھۆزەکەی ماروت و نەوەکانیان لە یەئجوج و مەئجوج، كە لە شوێنێکەوە دەتانبینن لەکاتێکدا ئێوە نایانبینن، وە ئەوان لە زەوی دووخۆرھەڵاتەکەن، لە ژێر پێکانتان، بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین.. ئەوان لەو بەھەشتەی اللە ن کە دەکەوێتە ژێر خاک، ئەو بەھەشتەی دایک باوکتان ئادەم و حەوای تێدابوو.
ڕەنگە یەکێک لەوانەی نازانن بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئایا اللە پاک و بێگەردی بۆی نەیفەرمووە لێی دابەزن (فاهبطوا منها)؟ بەڵکو ئەوە بریتیە لە بەھەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەھا". پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: "ئایا پێم ناڵێیت اللە لە کوێ ئادەمی کرد بە خەلیفە، جا ئایا اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: (لە بەھەشتی مەئوا خەلیفەیەک دادەنێم)؟ دواتر ئەو زانایە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە وەڵاممان دەداتەوەو دەڵێت، بەڵکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً} صدق الله العظيم [البقرة:30].
دواتر ئیمام ناصر محمد یەمانی پێتان دەڵێت: ئایا تێناگەن؟ چۆن شەیتانی نەفرەتلێکراوتان خستۆتە ناو بەھەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەھاوە؟ ئایا تێناگەن ئەی ئەوانەی قسە بەناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا گومانتان لێی هەیەو دڵنیانین و نازانن؟ ئایا ھۆکارەکەی ئەوەیە باسی (جنة) کراوە بۆیە وا گومانتان بردووە مەبەستی بەھەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەھا بێت؟ ئایا ھیچ شوێنێک لە زەوی نیە پێی بوترێت (جنة)؟ ئایا بیرناکەنەوە؟ خەڵکینە، ئەم دابەزین (هبوط) ـەی لە قورئان باسکراوە لە زەویەوەیە بۆ زەوی؛ لە پلەیەکی چاکتر بۆ پلەیەکی نزم، وەک دابەزینەکەی نەوەی ئیسرائیل لە زەوی کاتێک اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نَصْبِرَ عَلَى طَعَامٍ وَاحِدٍ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ اهْبِطُوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُمْ مَا سَأَلْتُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:61].
وە لەڕاستیدا دایک و باوکتان ئادەم و حەوا لە بەھەشتی اللە ی ژێر خاک دەرکران بۆ ئەو شوێنەی ئەمڕۆ ئێوە تێیدان، کە ئێستا شەیتان فریشتە ھاروت و ھۆزەکەی ماروت و نەوەکەی یەئجوج و مەئجوج تێیدا نیشتەجێن، وە اللە هۆشداری لە ئاشوبەکەیان پێداون، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{يَا بَنِي آدَمَ لا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لا تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:27].
ھەرچی بەربەستەکەی ذولقەرنەینە، لە ناوەڕاستی زەوی دوو خۆرھەڵاتەکەیە، کە بۆ سەر دوو زەوی دابەشی دەکات، لەنێوان یەئجوج و مەئجوج و جیھانێکی تر، جا ھەرچی یەئجوج و مەئجوجن دەکەونە سنوری لای باکوری زەوی بەربەستەکەی زولقەرنەین، جیھانەکەی تریش دەکەونە سنوری لای باشوری زەوی بەربەستەکەی زولقەرنەین، ئەمانەش جیھانێکن لە ژێر خاک لە ناوەوەی زەوی، بە دڵنیاییەوە ڕاستیشدەکەین.
وە سەبارەت بە دەفرە فڕیوەکان، ئەوانە بێ هیچ گومان و دوودڵیەک ڕاستین، وە لە گومەزەکەیدا پەروانەیەکی شاراوە ھەیە، وە لە دەرەوەی ھەسارەی زەویەکەتان نەھاتوون، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، وە ھەرچەندە فڕۆکەی خێران بەڵام هەر یەکێک لە ئێوە دەتوانێت بەردێک لە پەروانەکەی بگرێت کە لە گومەزەکەیدایەو بەم شێوەیە لەکاردەکەوێت، کە فڕۆکەیەکی بازنەییە ھەروەک اللە نیشانی دام، جا سوێند بە اللە ی مەزن ئەگەر بھاتبا اللە ئەوەی نیشان نەدابام نەمدەتوانی بە گوێرەی زانیاریە ڕێژەییەکانتان فەتواتان بۆ بدەم، چونکە مەھدی چاوەڕوانکراو بۆی نیە بە زانیاریە ڕێژەییەکان کە ئەگەری ڕاست و ھەڵە ھەڵدەگرێت قسە بکات، دوورەو زۆر دوورە، بەھەرحاڵ بەڕاستی بۆم ڕوونبوویەوە ئەوە بۆ گەلێکی ترە ھەروەک پەروەردگارم نیشانی دام، جا ئێستا ئەوە گرنگ نیە لەو بەیانەی بانگەوازی هەموو دەستە جیھادیەکانی لە جیهان پێ دەکەم بۆ گفتوگۆکردن بۆ هاتنەدی پێکەوە ژیانی ئاشتی لەنێوان گەلانی مرۆڤایەتی، جا ئێمە لە خوێن لە حەواو ئادەم برای یەکترین، بەھەمان شێوە بانگەوازی ڕۆڵەکانی ماممان لە جولەکە دەکەین بۆ گفتوگۆی جیھانی، وە بیریشیان دێت و دەزانن ئەوان و گەلی عەرەب لە یەک باوکن، کە باوکی ھەموومان خۆشەویستی اللە ئیبراھیمە درودو سڵاوی لێبێت، پاشان ھەموومان شوێن ئایینی باوکمان ئیبراھیم بکەوین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز
{وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلاَّ مَن سَفِهَ نَفْسَهُ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:130].
جا ئاگاداربن خۆشەویستی اللە ئیبراھیم بریتیە لە باوکی عەرەب و جولەکەو نەصاراکان، جا وەرن ھەموومان شوێن ئایین و بەرنامەی باوکمان ئیبراھیم بکەوین درودو سڵاوی لێبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿77﴾ وَجَاهِدُوا فِي اللَّـهِ حَقَّ جِهَادِهِ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِي هَـٰذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّـهِ هُوَ مَوْلَاكُمْ فَنِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ ﴿78﴾]. صدق الله العظيم [الحج].
وە مژدە بە عەرەب و نەوەی ئیسرائیل دەدەم بۆ ئەوانەی شوێن مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەون بە موڵکێکی گەورە کە بە زانستەکەی نازانن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَى مَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ فَقَدْ آتَيْنَآ آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُم مُّلْكًا عَظِيمًا (54) فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ بِهِ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ وَكَفَى بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا(55)} صدق الله العظيم [النساء].
وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی اللە بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان ڕەوانەی کردووم، وە دەمەوێت برینەکانی مرۆڤایەتی سارێژ بکەم و ستەمی مرۆڤ لەسەر برا مرۆڤەکەی هەڵبگرم، وە چاکەم بۆ ئێوە دەوێت و خراپەم بۆتان ناوێت، جا با شوێنی قورئانی گەورەو تەورات و ئینجیل و سوننەتی پێغەمبەر بکەوین تەنھا ئەوە نەبێت کە لە هەموویان دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەن، جا بزانن ئەوە ھەڵبەستراوی شەیتانی نەفرەتلێکراوە، چونکە ئێوە دەزانن کتێبەکەی اللە قورئان لە هەموو جیهان یەک نوسخەی ھەیە، بەڵام تەورات چەندین نوسخەی جۆراوجۆری ھەیە، بەھەمان شێوە ئینجیلیش، بەڵام ئێمە نوسخەیەک لە تەورات و نوسخەیەک لە ئینجیلمان لە تابوتی ئارامی (تابوت السکینە) لە مەرقەدەکەی نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاو لەسەر خۆی و دایکی لەلایە. وە ئەی گەلی جولەکەو نەصاراکان اللە فەتوای ئەوەی بۆ داون ئێوە لەسەر ھیچ شتێک نین تا ئەوکاتەی شوێنی ھەر سێ کتێبەکە دەکەون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْكِتَابِ آَمَنُوا وَاتَّقَوْا لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَأَدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ (65) وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِمْ مِنْ رَبِّهِمْ لَأَكَلُوا مِنْ فَوْقِهِمْ وَمِنْ تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ مِنْهُمْ أُمَّةٌ مُقْتَصِدَةٌ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ سَاءَ مَا يَعْمَلُونَ (66) يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (67) قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَى شَيْءٍ حَتَّى تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (68)} صدق الله العظيم [المائدة].
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای مرۆڤ لە خوێن لە حەواو ئادەم؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة