Admin
05-06-2019, 11:54 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - ذو لحجە - 1435 کۆچی
30 - 08 - 2014 زایینی
05:05 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=157294#post_157294
ـــــــــــــــــــ
بیرخستنەوەی گەورەترین نیعمەتەکە لەلایەن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ گشت موسڵمانان ..
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاکەکانیان و پشتیوانە باوەڕدارەکانیان لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە درودو سڵاوی لەسەر بدەن، دوای ئەوە..
اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَـٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا ﴿٩٢﴾إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَـٰنِ عَبْدًا ﴿٩٣﴾لَّقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ﴿٩٤﴾وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ﴿٩٥﴾} صدق الله العظيم [مريم].
لەم ئایەتانە ڕاستی بەندایەتی کردن دەردەھێنین، بەوەی نێرو مێ لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش دەگرێتەوە، جا ھەموویان بەندەی پەروەردگارەکەیانن، بەو مانایەی ئەو دروستی کردوون تا ببنە بەندەی ئەو، بۆئەوەی ڕازیبوونەکەی بپەرستن و لە ناخیاندا بیکەن بە ئامانج بەوەی ڕازی نەبن تا ئەو ڕازی دەبێت، بەڵام ئایا گرتنەبەری ئەم ئامانجە بۆ ئەوان لە نەفسی پەروەردگارەکەیان ئامانجێکی زۆرە ملێ و ناچاریە یان ئامانجێکی ھەڵبژاردەیی خۆیانە؟ جا دەڵێم سەبارەت بە ئامانجی دروست کردنەکەیان اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ بەندەکانی ڕوونیکردۆتەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56)} صدق الله العظيم [الذاريات].
بەڵام اللە شکۆمەندی و گەورەیی ھەیە، بۆیە فەرمانی پێنەکردوون ڕازیبوونی نەفسەکەی وەکو ئامانج بپەرستن؛ بەڵکو بەھەشتی داناوە بۆ ئەوکەسەی سوپاسگوزار دەبێت و شوێن ڕازیبوونی پەروەردگارەکەی دەکەوێت و ئاگریش بۆ ئەو کەسەی کوفر دەکات و شوێن ئەوە دەکەوێت کە پەروەردگارەکەی توڕە دەکات، وە لە مەزنی شکۆمەندیەکەی اللە لە نەفسیداو گەورەییەکەی ئەوەیە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان بەندەکان و پەروەردگاری پەرستراو داناوە، جا کڕین و فرۆشتنی لە نێوان پەروەردگاری پەرستراوو بەندەکان داناوەو بەرامبەر پێدانی بەهەشت خۆیان و ماڵ و موڵکیانی لێ کڕیون، ئەم ئاڵوگۆڕەش لە تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورەو ھەموو کتێبە ئاسمانیەکان ھەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ ۚ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآنِ ۚ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ ۚ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:111].
بۆیە فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان مژدە بە بەندە نزیکەکان دەدەن و دەڵێن: {إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (30)} صدق الله العظيم [فصلت].
جا هەموو ئەو چاکەکارو شەھیدانەی لەپێناو اللە شەهید بوونە بەوە مژدە دەدەن و خۆشحاڵ و ئاسودەن بەوەی اللە لە ڕێزو چاکەی بەھەشتەکەی پێیداون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (170)} صدق الله العظيم [آل عمران].
جا قسەیان تەنھا ئەوەیە دەڵێن: { إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (60) لِمِثْلِ هَذَا فَلْيَعْمَلْ الْعَامِلُونَ (61) } صدق الله العظيم [الصافات].
تەنھا کەسە ھەڵبژێردراوەکانی ناو مرۆڤایەتی و چاکترین کەسەکان نەبن، تۆبەکارە پاکەکان، پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانكراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە ئەوان ھەرگیز بە مەلەکوتی نیعمەتی بەھەشتی پەروەردگارەکەیان ڕازی نابن، هەر لە نزمترینەوە بۆ بەرزترین و بڵندترین لوتکەی ھەرە
بەرزی بەھەشت کە وەسیلەیەو پێی دەڵێن پلە هەرە بڵندو بەرزەکە (الدرجة العالية الرفيعة)، لەکاتێکدا اللە لێیان ڕازیەو دەیەوێت ئەو بەڵێنەی پێیداون بۆیان جێبەجێ بکات و ڕازیان بکات بەوەی لە ناخیاندایە، جا ئەوەی لە ناخیاندا ھەیە بۆیان بەدی بێنێت، لەوکاتەدا فریشتە نزیکەکان لە بەردەمیان مژدەیان پێدەدەن و پێیان دەڵێن: {أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (30)} صدق الله العظيم [فصلت].
هەروەک مژدە بە چاکەکارانی جگە لە ئەوانیش دەدەن، بەڵام هەر جارێک فریشتەکان مژدەی نیعمەتەکانی بەھەشت بەم شاندە ڕێزدارە دەدەن خەفەتباری لە ڕوخساریاندا دەبینن، بۆیە پێیان دەڵێن: {أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (30)} صدق الله العظيم.
بەڵام بەردەوام پشتدەکەنە ئەم مژدەیەو خۆیان لە فریشتەکان لادەدەن، ئەوانیش جارێکی تر دەچنەوە بەردەمیان و مژدەکەیان پێدەدەنەوە پاشان ئەوان دیسان بۆ لایەکی تر پشتیان لێدەکەن، دواتر فریشتەکان ھەوڵدەدەن بە دەستەکانیان بەرەو بەهەشت ڕایانبکێشن تا باوەڕ بەوە بکەن لە ھاوەڵانی نیعمەتەکانی بەھەشتن، جا ھەرچەندە فریشتەکە ھێزێکی زۆرو گەورەی ھەیەو لەگەڵ ئەوەی ھەریەکێک لەم فریشتانە دەتوانێت شاخێکی گەورەش لە شوێنەکەی خۆی ھەڵبکێشێت، بەڵام ناتوانێت ھیچ یەکێک لەوانە بەدوای خۆیدا ببات و لە شوێنەکەی لایبدات! جا ھێزی جێگیربوونی ئەم گەلە سەرنجی فریشتەکان ڕادەکێشێت کە ھێزی جێگیربوونەکەیان وەکو ھێزی جێگیربوونی دڵەکانیانە لەسەر هاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە. جا لە ڕۆژی قیامەتدا اللە سەنگ و قورسایی و ھێزێکی گەورەیان پێدەدات و ئەمەش سەرنجی فریشتەکان ڕادەکێشێت و دەڵێن بۆ ناتوانن ھەریەکێک لەو گەلە لە شوێنەکەی خۆی لابدەن ئەگەرچی ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە، جا دەڵێن: فەرمان ھەر بۆ تۆیە ئەی پەرستراوی هەموو جیھان.
پاشان اللە فەرمانیان پێدەکات بۆ ھەریەکێک لەم گەلە میبنەرێکی درەوشاوە لە نور ئامادەبکەن، جا فریشتەکە لەبەردەمیدا مینبەرەکە دەخاتە پێش قاچی ھەریەکێک لەم گەلە، پاشان ھەریەکێک لەوان سەردەکەوێتە سەر ئەو مینبەرەی فریشتەکە لە بەردەمی داناوە، لەدوای ئەوە مینبەرەکان بە هێزو توانای اللە بە ئاڕاستەی ڕووی عەرشی اللە ی ڕەحمان بەرز دەبنەوەو بۆ لای اللە ی ڕەحمان کۆدەکرێنەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَـٰنِ وَفْدًا ﴿٨٥﴾} صدق الله العظيم [مريم].
جا مینبەرەکان بە شاندەکەی اللە ی ڕەحمانەوە بەسەر سەری دروستکراواندا بەرز دەبنەوەو دروستکراوانیش سەیریان دەکەن، کۆکردنەوە (حەشر) ی ئەوانیش بۆ لێپرسینەوە نیە! بەڵکو شاندی ڕێزلێگیراون لەلای پەروەردگارەکەیان کە بۆ ئەوە ناچن شەفاعەت بکەن، بەڵکو تەنھا بۆ ئەوکەسەی اللە ڕازی بێت باسی بەدیهێنانی شەفاعەت بکات.
وە ئەی بەندەکانی اللە، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت بۆ ھیچ یەکێک لە بەندەکان نیە لەبەردەستی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر شەفاعەت بکات، بەڵکو اللە ئەوەی بیەوێت لە بەندە ڕێزلێگیراوەکان مۆڵەتی پێدەدات بۆ ھاتنەدی شەفاعەتەکە لە نەفسی اللە، جا لەبری سزایەکەی ڕەحمەتەکەی اللە شەفاعەتیان بۆ دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [الزمر:44].
بەڵکو لەبری سزایەکەی ڕەحمەتەکەی بۆ بەندە گومڕایەکان شەفاعەت دەکات، وە لێرەدا شتێکی کتوپڕی گەورە ڕوودەدات! جا ئەوانەی اللە بە ھاتنەدی شەفاعەتەکە ڕزگاریان دەکات بە شاندە ڕێزلێگیراوەکە دەڵێن؛ پەروەردگارەکەتان چی فەرموو؟ ئەوانیش دەڵێن: حەق، بەڕاستی ئەو زۆر پایەبەرزو گەورەیە. جا ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە بەدی دێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ ۚ حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا الْحَقَّ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (23)} صدق الله العظيم [سبأ].
جا ئایا نابینن شەفاعەتەکە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە هاتووە، جا لەبری سزایەکەی ڕەحمەتەکەی بۆ بەندە گومڕایەکانی شەفاعەت دەکات؟ بۆیە کاتێک گومڕایەکان لە ئاگر ڕزگار دەبن بە شاندە ڕێزلێگیراوەکە دەڵێن: {مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ}؟
جا هەموو شاندە ڕێزلێگیراوەکە بە یەک زمان وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن:{قَالُوا الْحَقَّ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (23)} صدق الله العظيم.
ئەی بەندەکانی اللە، سوێند بە اللە ی مەزن ئەم گەلە لەم ئوممەتەدان، کە بریتیە لەو ئوممەتەی لەناویاندا اللە ئیمام مەھدی ناصر محمدی ڕەوانەکردووە. وە ئەی بەندەکانی اللە، سوێند بە اللە ی مەزن ئەوانە بریتین لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه). وە سوێند بە اللە ی مەزن ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، بەوەی پەروەردگار چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، ئەوانیش شاهێدن لەسەر ئەوە، جا من چوزانم چی لە ناخیاندا ھەیە! بەڵام پەروەردگارەکەم لەڕێی نێردراوەکەیەوە ئەوەی پێ وتم کە ئەوان لەم ئوممەتەدان، ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن. وە ئایا دەزانن ھۆکاری ڕازی نەبوونەکەیان چیە تا ئەوکاتەی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان بەدی دێت؟ ھۆکارەکە لەبەر گەورەیی خۆشەویستیەکەیانە بۆ پەروەردگارەکەیان، بۆیە ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت.
ئەوەش دووبارە دەکەمەوە بەوەی ئێمە گەورەیی خۆشەویستی نێردراوو پێغەمبەران و پشتیوانەکانیان بۆ پەروەردگارەکەیان دووپات دەکەینەوە، بەڵکو اللە بە ڕەوانەکردنەکەی ئیمام مەھدی (بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە) ناصر محمد یەمانی منەتی کردۆتە سەر ئەم ئوممەتەو ئەوەی فێرکردوون پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی توڕە دەبێت و ڕازیش دەبێت بە ھەمان شێوە خۆشحاڵ دەبێت و خەفەتباریش دەبێت، وە ئەوەی فێرکردوون پەروەردگارەکەیان خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی لەدوای لەناوبردنیان لەسەر ئەولادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد پەشیمانن، وە ھۆکاری حەسرەتی خەفەتباری اللە ش لە نەفسی خۆی بەھۆی سیفەتی گەورەیی ڕەحم و میھرەبانیەکەیەتی لە نەفسیدا، بەڵام کێ ھەیە ڕاستر لە اللە قسە بکات؟ جا ھەردەبێت دەرەنجامی کاروکردەوەکانیان بچێژن تا ئەوکاتەی داوای ئەو ڕەحمەتە لە پەروەردگارەکەیان دەکەن کە لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی.
بەھەرحاڵ ھەندێک لە دوودڵ و ڕاڕایەکان دەبینم دەمەقاڵێ لەگەڵ پشتیوانەکان دەکەن و دەڵێن: "ئایا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نەیفەرمووە بە ئەوە نازانێت کە لە نەفسی پەروەردگارەکەیدا دەگوزەرێت، لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ}؟"
دواتر دەڵێن: "کەواتە ناصر محمد چۆن زانی چی لە نەفسی پەروەردگارەکەی دەگوزەرێت کە دەڵێت خەفەتبارە؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە حەق بەڵگە بەسەر ئەم دوودڵ و ڕاڕایەنەدا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: بە ھەمان شێوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیش نازانێت چی لە نەفسی پەروەردگارەکەیدا دەگوزەرێت پاک و بێگەردی بۆی لە کاتێکدا ئەو دەزانێت چی لە نەفس و ناخی مندا دەگوزەرێت، بەڵام اللە خۆی هەواڵی ئەوەی پێ داون چی لە نەفسیدا دەگوزەرێت بەوەی خەفەتبارە لەسەر هەموو ئەو بەندە گومڕایانەی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بە درۆزانی تا ئەوکاتەی اللە لەناوی بردن، جا لەدوای ئەوەی حەسرەتی پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد لە نەفسی ئەوان ھات و کاتێک ھەریەکێک لەوان وتیان: {يَا حَسْرَتَى عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56)} صدق الله العظيم [الزمر].
جا اللە ھەواڵی پێداون لەدوای حەسرەتی پەشیمانیەکەی ئەوان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد ئینجا لە نەفسەکەی حەسرەتی خەفەتباری بۆ سەر ئەوان دێت، جا لەدوای ئەوە اللە لە نەفسی خۆی بۆیان خەفەتبار دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ(29)يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (30)أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ (31) وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32)} صدق الله العظيم [يس].
جا بۆ ئەو خەڵکە نایانەوێت لە قسە تێبگەن و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی ناکرێن!! جا ئارام دەگرم بە جوانترین شێوە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس المشاركة: : https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=157294