المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : لە ڕاستیدا اللە بەندە نزیکەکانی بە پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت تاقیدەکاتەوە تا بزانێت کێ پێی ڕازی دەبێت و کێ ڕەتی دەکاتەوەو داوای ھاتنەدی ئەو نیعمەتە دەکات کە لەم پلەیە گەورەترە تا اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت



Admin
04-06-2019, 10:54 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 11 - 1431 کۆچی
18 - 10 - 2010 زایینی
02:56 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=8982
ــــــــــــــــــــــ

لە ڕاستیدا اللە بەندە نزیکەکانی بە پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت تاقیدەکاتەوە تا بزانێت کێ پێی ڕازی دەبێت و کێ ڕەتی دەکاتەوەو داوای ھاتنەدی ئەو نیعمەتە دەکات کە لەم پلەیە گەورەترە تا اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت ..


‎بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ {إن اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النبيّ يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً} صدق الله العظيم [الأحزاب:56].

ئەی اللە درودو سڵاوو بەرەکەت بڕێژە بەسەر پێغەمبەرە بەڕێزەکەت و دوایین نێردراوەکان باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارە پاکەکەی و پشتیوانە پێشکەوتووەکان لە پێشین و پاشینەکان و جیهانی سەروو تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان ..

ئەی میسری و گەلی موسڵمانان و گەلی مرۆڤ و جن و ھەموو ڕەگەزێکیش لە هەموو ئەو گەلانەی لەسەر پێ دەڕۆن یان لە ئاسمانەکان و زەوی دەفڕن، بە ڕاست و دروستی لە اللە بترسن و ڕێزی اللە بگرن بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، جا اللە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا ھەمووتان بەندەی اللە ن و ھیچ منداڵێکی اللە لە نێو ئێوەدا بوونی نیە پاک و بێگەردی بۆی تا زیاتر لە ئێوە دەربارەی زاتی اللە مافی ھەبێت، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆ اللە ی مەزن! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالُوا اتخذ الرَّحْمَنُ وَلَدًا (88) لَقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا (89) تَكَادُ السّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنْشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا (90) أن دَعَوْا لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا (91) وَمَا يَنْبَغِي لِلرَّحْمَنِ أن يَتَّخِذَ وَلَدًا (92) إن كُلُّ مَنْ فِي السّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آَتِي الرَّحْمَنِ عَبْدًا (93)} صدق الله العظيم [مريم].

جا ئەی بەندەکانی اللە لە اللە بترسن و واز لە پێشبڕکێ کردن مەھێنن بۆ لای پەروەردگار، بەوەی تایبەتی بکەن بە نێردراوو پێغەمبەران بەبێ بەشداری خۆتان بەهۆی بیروباوەڕە بەتاڵەکەتان کە پێتان وایە ئەوان بەڕێزترینی دروستکراوانن؛
بەڵکو ڕێزدارترینتان لەلای اللە لە اللە ترسترینتانە کە بریتین لە بەندە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگار تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە، بۆیە لەلای اللە ی پەرستراو ھیچ جیاوازیەک لەنێوان بەندەکان نیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ هَـٰذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ ﴿٩٢﴾ وَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ ۖ كُلٌّ إِلَيْنَا رَاجِعُونَ ﴿٩٣﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

ئەی گەلی جن و مرۆڤ، بۆ ھەموو کارێک بکەرێک ھەیە، جا ناکرێت ئێوە بە بێ ھەبوونی دروستکارێک دروستکرابن، وە ناکرێت ئێوە خۆتان خۆتان دروستکردبێت، یان پێتان وایە ئێوەنە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە دروستان کردووە؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَذَكِّرْ فَمَا أَنْتَ بِنِعْمَةِ ربّك بِكَاهِنٍ وَلا مَجْنُونٍ (٢٩)أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَتَرَبَّصُ بِهِ رَيْبَ الْمَنُونِ (٣٠)قُلْ تَرَبَّصُوا فَإِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُتَرَبِّصِينَ (٣١)أَمْ تَأمرهُمْ أَحْلامُهُمْ بِهَذَا أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ (٣٢)أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُ بَلْ لا يُؤْمِنُونَ (٣٣)فَلْيَأْتُوا بِحَدِيثٍ مِثْلِهِ إن كَانُوا صَادِقِينَ (٣٤)أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (٣٥)أَمْ خَلَقُوا السّمَاوَاتِ وَالأرْضَ بَلْ لا يُوقِنُونَ (٣٦)أَمْ عِنْدَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُسَيْطِرُونَ (٣٧)أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُمْ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٣٨)أَمْ لَهُ الْبَنَاتُ وَلَكُمُ الْبَنُونَ (٣٩)أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرًا فَهُمْ مِنْ مَغْرَمٍ مُثْقَلُونَ (٤٠)أَمْ عِنْدَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ (٤١)أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًا فَالَّذِينَ كَفَرُوا هُمُ الْمَكِيدُونَ (٤٢)أَمْ لَهُمْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٤٣)وَإِنْ يَرَوْا كِسْفًا مِنَ السّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَرْكُومٌ (٤٤)فَذَرْهُمْ حَتَّى يُلاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ (٤٥)يَوْمَ لا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا وَلا هُمْ يُنْصَرُونَ (٤٦)وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَلِكَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا يَعْلَمُونَ (٤٧)وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ (٤٨)وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ (٤٩)} صدق الله العظيم [الطور].

ئەی گەلی جن و مرۆڤ، اللە لە ڕەگەزی خۆتان پێغەمبەرانێکی لە جن و مرۆڤ بۆ جن و مرۆڤ لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە بۆ ڕەوانەکردوون تا ئایەتەکانی پەروەردگارتان بیربخەنەوە، جا زۆربەتان نەتانویست و ڕەتتان کردەوەو ئەوەتان ویست ببن بە موشریک و ھاوبەشدانەر بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان، جا لەو ڕۆژەی خەڵکی لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و جن و مرۆڤ لەبەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن کێ هەیە لە سزای اللە پەناتان بدات؟ جا اللە ی مەزن کە لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە قسەیان لەگەڵ دەکات و بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بۆ لایان تا ھەواڵی ئەوەیان پێبدەن اللە بۆ ئەوە دروستی کردوون تەنها ئەو بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن جا لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی پێشبڕکێ بکەن بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

وە اللە فەرمانی بە نێردراوە جن و مرۆڤەکانی کردووە بە بەندە جن و مرۆڤەکانی اللە بڵێن تەنھا اللە بپەرستن و ببنە یەکێک لە بەندە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە، جا زۆربەی جن و مرۆڤ ئەوەیان ڕەتکردەوەو نەیانویست ئەوە قبوڵ بکەن تەنها بێباوەڕبوون نەبێت بە بانگەوازی پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بۆ بەندایەتی کردن و پەرستنی پەروەردگاری پەرستراو بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، پاشان اللە بە حەق بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ کردن لەدوای ئەوەی نێردراوەکان ئەوەیان پێ ڕاگەیاندن کە اللە فەرمانی پێکردبوون و ئایەتەکانی اللە یان بەسەردا دەخوێندنەوە، جا زۆرێک لە جن و مرۆڤەکان پشتیان ھەڵکرد، بەم شێوەیە اللە بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ کردن. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا ۚ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ ﴿١٣٠﴾ ذَٰلِكَ أَن لَّمْ يَكُن رَّبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ ﴿١٣١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

وە ئەی گەلی مرۆڤایەتی، لەڕاستیدا یەکێک لە باڵندەکان مرۆڤایەتی شەرمەزار کردووە کاتێک گەلێکی بینی لەبری اللە خۆر دەپەرستن، جا بە قسەیەکی ڕاست و ڕێک و ڕەوان و بەپێز ئامۆژگاری مرۆڤی کرد؛ ئەوە بریتیە لە باڵداری ھود ھود کاتێک وتی: {أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّـهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ﴿٢٥﴾ اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ۩ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النمل].

ئەی بەندەکانی اللە، اللە هەروا بۆ گاڵتە دروستی نەکردوون پاک و بێگەردی بۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثمّ إِلَى ربّهم يُحْشَرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:38].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ أن اللهَ يُسَبِّحُ لَهُ مَنْ فِي السّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَالطَّيْرُ صَافَّاتٍ كُلٌّ قَدْ عَلِمَ صَلاَتَهُ وَتَسْبِيحَهُ وَاللهُ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ} صدق الله العظيم [النور:41].

وە ھەموو ئەوەی لە گەردوون ھەیە بەندەن کە ڕێزدارترینیان لەلای اللە لە اللە ترسترینیانە، لەو بەندانەی اللە ھیدایەتی داون، جا دەیانبینن بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو پێشبڕکێ دەکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە، ئەوانە کەسانێکن اللە لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش لەناو بەندەکانی هیدایەتی داون، جا شوێن ھیدایەتەکەی ئەوان بکەون ئەگەر بەڕاستی اللە دەپەرستن و بەندەی ئەون، جا بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو پێشبڕکێ لەگەڵ بەندە پێشبڕکێکارەکان بکەن تا دەرکەوێت کامتان نزیکترە، جا بە ناڕەوا بەندەکان بە گەورە مەگرن چونکە بەم ھۆیەوە بە گەورەگرتنی دروستکار لەبیر دەکەن.

ڕەنگە برایەکەم مەحمود میسری بیەوێت بڵێت: "بەڵام محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی کەس و کارەکەی - زیاتر لە خۆشم خۆشتردەوێت". پاشان ئیمام ناصر محمد یەمانی پێی دەڵێت: بەڵێ سوێند بە اللە ئەو کەسە باوەڕی نیە ئەگەر محمد نێردراوی اللە ی - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لە خۆی و باوکی و منداڵەکانی خۆشتر نەوێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {النبيّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ} صدق الله العظيم [الأحزاب:6].

وە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی محمد نێردراوی اللە م زیاتر لە خۆم و دایکم و باوکم و ھەموو خەڵکیش خۆشتر دەوێت، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بێتو پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەش لە بەھەشت بەدەست بێنم و اللە ش بیەوێت ئەوا دەیبەخشم بە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی کەس و کارەکەی -، فەرمانەکانیش لە سەرەتاو دوایی هەر بۆ اللە یە. بەڵام خەڵکینە بۆچی دواتر ئەوە دەکەم؟ وەڵامەکەی بە هیوای بەرزترین پلەکانی خۆشەویستی لە نەفسی اللە، تا ببمە خۆشەویسترین و نزیکترین بەندە لەلای نەفسی پەروەردگارەکەم، وە تەنانەت ئەگەر ئەوەش بێتەدی و بەرزترین پلەکانی خۆشەویستیم لەلای نەفسی اللە بەدەستهێناو پاشانیش اللە کردمی بە خەلیفە بەسەر ھەموو مەلەکوت ئەوا سوێند بە اللە ی مەزن کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویەو پەروەردگاری ئەوەشە کە لە نێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە ھەرگیز ڕازی نابم تا ئەوکاتەی اللە ئەو نیعمەتەم بۆ بەدی دێنێت کە لە ھەموو مەلەکوتەکەی گەورەترە، جا ڕازی دەبێت.

ڕەنگە یەکێک لە برا موسڵمانەكانم بیەوێت بمپچڕێنیت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، چۆن ھەرگیز ڕازی نابیت لەکاتێکدا اللە لێت ڕازیە، ئەگەر بەرزترین و بڵندترین پلەی خۆشەویستی لەلای اللە بەدەست بهێنیت! جا چۆن دەڵێیت ھەرگیز ڕازی نابیت تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت لەکاتێکدا ئەو ڕازیە لێت؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: ئەی پیاو، ئایا دەزانیت ئەگەر بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان و مەلەکوتەکەی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ڕازی بم مانای ئەوەیە ڕازیبوونی اللە م (کە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت) کردووە بە ھۆکارو ئامراز بۆ بەدەستھێنانی نیعمەتێکی بچوکتر کە نیعمەتەکانی بەھەشتە؟ دوورەو زۆر دوورە سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت ھەرگیز ڕازی نابم تەنھا ئەگەر اللە ئەو نیعمەتەم بۆ بەدی بێنێت کە لە ھەموو نیعمەتەکانی تر گەورەترە، ئەویش بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، پەناش دەگرم بە اللە پەروەردگارەکەم بە نیعمەتەکانی بەھەشت و مەلەکوتەکەی تووشی ئاشوبم بکات و پێی ڕازی بم ئەگەر بێتو اللە ڕازیبوونەکەی خۆی لە نەفسی خۆیم بۆ بەدی نەهێنێت، چونکە ڕازی بوونی اللە وەک ھۆکارو ئامراز وەرناگرم؛ بەڵکو ڕازیبوونی اللە وەک ئامانج وەردەگرم، هەربۆئەوەش اللە منی دروستکردووە تا ڕازیبوونەکەی اللە لە نەفسی خۆی بپەرستم، چونکە ئیمام مەھدی وەکو ئامانج شوێن ڕازیبوونەکەی اللە کەوتووە نەک وەکو ھۆکارو ئامراز بۆ هاتنەدی بەھەشت و بەدەستھێنانی، کەواتە چۆن وەکو هۆکارو ئامراز بۆ بەدەستھێنان و بردنەوەی نیعمەتێکی بچوکتر لەوە کە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانە بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە بکەوم کە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت؟ بەڵام ڕازیبوونەکەی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، جا چۆن بیکەم بە ھۆکارو ئامراز بۆ بەدەستھێنانی نیعمەتەکانی بەھەشت؟ ئایا فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی نابینن کە پێتان دەڵێت ڕازیبوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

وە ئەی بەندەکانی اللە، سوێند بە اللە، اللە نیعمەتەکانی دنیای دروست نەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت تا بەو کەسانە بزانێت کە پێی ڕازی دەبن، ئەمەش ڕاددەی زانستی ئەوانە. وە اللە بەھەشتی دروست نەکردووە تەنھا بۆ ئەوەی بزانێت کێ پێی ڕازی دەبێت، ئەوەش ڕادەی زانستەکەیانە. لەپاش ئەوە بەندە نزیکەکانی اللە جیادەکرێنەوە کە چەند پلەیەکیان ھەیە، بۆیە دەبینن لە ڕۆژی قیامەتدا ئێوە دوو پۆل نین لە ھاوەڵانی بەھەشت و ھاوەڵانی ئاگر؛ بەڵکو سێ پۆلن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ ﴿١﴾ لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ ﴿٢﴾ خَافِضَةٌ رَّافِعَةٌ ﴿٣﴾ إِذَا رُجَّتِ الْأَرْضُ رَجًّا ﴿٤﴾ وَبُسَّتِ الْجِبَالُ بَسًّا ﴿٥﴾ فَكَانَتْ هَبَاءً مُّنبَثًّا ﴿٦﴾ وَكُنتُمْ أَزْوَاجًا ثَلَاثَةً ﴿٧﴾ فَأَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ ﴿٨﴾ وَأَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ ﴿٩﴾ وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ ﴿١٠﴾ أُولَـٰئِكَ الْمُقَرَّبُونَ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الواقعة].

جا ئاگاداربن بەندە نزیکەکانی اللە بریتین لەوانەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەربارەیان دەفەرموێت: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

بەڵام بەھەمان شێوە اللە بە پلە ھەرە بەرزو بڵندەکە (الدرجة العاليّة) تاقیان دەکاتەوە تا بزانێت کێ پێی ڕازی دەبێت و کێ ڕەتی دەکاتەوەو داوای ھاتنەدی ئەو نیعمەتە دەکات کە لەو پلەیەی بەھەشت گەورەترە بۆ ئەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، جا ھەرچەندە اللە نیعمەتی مەلەکوتی زیاتری نیشان دەدات ھەرگیز ئەو کەسە ھیچی تری بۆ زیاد نابێت جگە لە پێداگری زیاتر نەبێت لەسەر ئەو داوایەی و دەڵێت: "ئەو نیعمەتەم دەوێت کە لە هەموو نیعمەتەکانی مەلەکوت گەورەترە، بەوەی ڕازی بیت ئەی لە هەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر". چونکە ئەو وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە کەوتووە نەک وەکو ھۆکارو ئامراز، بەو مانایەی دەیەوێت اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت. بەڵام خەڵکینە، چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت؟ بزانن ھەرگیز ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی نایەتەدی تا ئەوکاتەی خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، ھەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون تا ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان بپەرستن، لەوەشدا نھێنی پەرستنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ اللە هەیە کە ئێوە بە ڕێزو نھێنیەکەی نازانن، جا وەک ڕەحمەتێک بەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی وەکو ئامانج بەدوای ڕازی بوونەکەی اللە کەوتووە دواتر اللە ھەموو خەڵکی پێ ھیدایەت دەداو دەیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، تا ئامانجەکە لە دروستکردنەکەیان بێتەدی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَجَعَلَ النّاس أمّة وَاحِدَةً وَلا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (118) إِلا مَنْ رَحِمَ ربّك وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:118-119].

وە لەم ئایەتەدا مژدەیەک لەلایەن اللە وە دەبینن سەبارەت بە ڕەوانەکردنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی اللە ڕەحمی پێکردووەو لەپێناوی (ئامانجەکەی) ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات، چونکە بۆ ھاتنەدی ئامانجەکە لە دروستکردنەکەیان هەوڵدەدات تا وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە بکەون نەک وەکو هۆکارو ئامراز، بەڵام زۆربەتان بەوە نازانن.

وە ئەی گەلی پشتیوانان، ھەرچەندە اللە ڕێزی لە مەھدی چاوەڕوانکراو گرتبێت ئەوا بە ناڕەوا زێدەڕەوی دەربارەی مەکەن، چونکە ئەویش وەکو ئێوە بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە، وە زیاتر لە ئێوە دەربارەی زاتی اللە مافی نیە، جا ئەوەی لەناو پشتیوانەکانم پێی وابێت ڕەوانیەو نابێت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو بکرێت بەڕاستی شەریک و ھاوبەشی بۆ اللە داناوەو ھەرگیزیش مەھدی چاوەڕوانکراو لەلای اللە سودێکی پێناگەیەنێت، وە ھەرگیزیش بێجگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێکی نیە. جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت بەندە بۆ اللە دڵسۆز نابێت تا ئەوکاتەی ئاواتی ئەوە دەکات خۆی بەندەیەکی خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەلای اللە، وە تا لاواز نەبن و توشی بێزاری نەبن اللە نزیکترین و خۆشەویسترین بەندەکەی کردۆتە بەندەیەکی نەناسراو لە نێو بەندەکانیدا، تا پێشبڕکێکە لەنێوان هەموو بەندەکان (لە فریشتەکان و جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش) بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو بەردەوام بێت و هەر یەکێکیان خۆی بیەوێت خۆشەویسترین و نزیکترین بەندە نەناسراوەکەی لای پەروەردگار بێت ئەگەر تەنھا ئەو دەپەرستن. جا شوێن ھیدایەتی نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو بکەون، جا ھەموومان بە یەک بانگەوازی یەکگرتوو بانگەوازتان دەکەین، جا دەبینن ھەریەکێک لە نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانكراو هەمان ئەوەیان وتووە کە نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و دایکی و نەوەی عیمران بە خەڵکی وتووە، کە فەرموویەتی: {اعبدوا اللّهَ ربّي وَربّكم أنّهُ مَـــــن يُشْـــــرِكْ بِاللّهِ فَقَـــــدْ حَــــرَّمَ اللّهُ عَلَيـــــهِ الجنّــــةَ وَمَــــأْوَاهُ النّار وَمَـــا لِلظَّالِمِــينَ مِــنْ أنصار} صدق الله العظيم [المائدة:72].

جا ناکرێت و ڕەوانیە بۆ بەندەیەک اللە حوکم و زانست و کتێبی پێدابێت بە خەڵکی بڵێت: "ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە بەڵام نابێت لەسەر خۆشەویستنی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ من بکەن". پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا ئەگەر ئەو بەندەیە پێغەمبەرو نێردراوێک بێت یان لە چاکەکاران بێت یان لە پێشەوا چاکەکارەکان)، سوێند بە اللە ی مەزن ئەگەر ھەر یەکێک لە نێردراوو پێغەمبەران یان مەھدی چاوەڕوانكراو ئەمەی وت اللە سزایەکی وای دەدات ھیچ کەسێکی لە هەموو جیهان وا سزا نەدابێت، جا کێ بوێری ئەوە دەکات ئەوە لە بەندەکانی اللە قەدەغە بکات لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێی لەگەڵ بکەن؟ ئایا اللە منداڵی ھەیە پاک و بێگەردی بۆی تا وا بڵێت؟ جا بۆ بانگەوازکارانی لای اللە نیە شوێنکەوتووەکانیان قەدەغە بکەن لەوەی لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەن؛ پاک و بێگەری بۆ اللە ی مەزن! جا ئەوانیش وەکو ئەوان بەندەیەکی اللە ن، وە سەبارەت بە زاتی اللە ئەو مافەی بۆ ئەوان ھەیە ھەمان ئەو مافەش بۆ بەندەکانی تر ھەیە، بەڵکو نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراویش بانگخوازن بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێن کە فەرمان بە بەندەکانی اللە دەکەن ببنە کەسانێکی ڕەببانی پێشبڕکێکار لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، وە فەرمانیان بە خەڵکی نەکردووە لەبری اللە ئەوان بە گەورە بگرن و پێشبڕکێ کردنەکە بۆلای اللە تایبەت بکەن بە خۆیان بەبێ بەشداری شوێنکەوتووە چاکەکارەکانیان، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆ اللە؛ بەڵکو بە بەندەکانی اللە یان وتووە: {وَلَـكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:79].

‎{وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

جا شوێنمان بکەون بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی تا دەرکەوێت کام لە ئێمە نزیکترین کەسە، جا ھیچ جیاوازیەک لەنێوان ئێمەو ئێوەدا نیە، بەڵکو ئێمەش وەکو ئێوە بەندەی اللە ین، وە سەبارەت بە اللە ی پەروەردگارەکەمان و پەروەردگارەکەتان هەمان ئەو مافەش بۆ ئێوە هەیە کە بۆ نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو ھەیە، جا اللە ئێوەی بۆ گاڵتە دروست نەکردووە، وە بۆ ئەوە دروستی نەکردوون تا کەسانێکی جگە لە خۆی بپەرستن، ئەگەر واتان کرد بەم ھۆیەوە سزاتان دەدات، بۆیە ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی حەقە ڕێزی بگیرێت و تەنها ئەو بپەرستن بێ ئەوەی ھیج شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی پێشبڕکێ بکەن ئەگەر تەنھا ئەو دەپەرستن.

جا ئەی برایەکەم مەحمود میسری چۆن دەڵێیت: ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە؟ سوێند بۆ تۆو ھەموو خەڵکی جیھانیش دەخۆم من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ بەناوی اللە وە ھەڵدەبەستێت یان ڕاستی بە درۆبزانێت کاتێک بۆی ھاتووە، جا ئایا دۆزەخ جێگای مانەوەی خۆبەگەورەو زل زانەکان نیە؟ بۆیە لە اللە بترسە برای بەڕێزم، یەکەم جار بەیعەتت پێداین، پاشان ھۆکاری ئەوەی تووشی ئاشوب بوویت زێدەڕەوی کردن بوو بە پێغەمبەرو نێردراوەکان درودو سڵاویان لەسەر، چونکە پێت وایە ڕەوانیە بۆ تۆ لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەیت، پاشان اللە توشی ئاشوبی کردیت، تا ئەوکاتەی جارێکی تر بۆ لای حەق ھیدایەتی دایت و بەیعەتت بە ئیمام مەھدیدا لەسەر ئەوەی ڕێزی پەروەردگارەکەت بگریت بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، جا اللە تا ماوەیەک ھیدایەتی دایت، دواتر توشی ئاشوبی کردیتەوە بەھۆی گەڕانەوەت بۆ زێدەڕەوی کردن دەربارەی بە گەورەگرتنی نێردراوو پێغەمبەران و بە ناڕەوا بە گەورەت گرتن، وە بە گەورەگرتنی ناڕەواش بریتیە لەوەی پێت وابێت ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆ تۆ لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەیت، پاشان شەریک و ھاوەڵت بۆ اللە داناو جارێکی تر تووشی ئاشوب بویت و بەیعەتەکەت لەسەر حەق ھەڵوەشاندەوە، پاشان بێباوەڕیەکەت زیاتر کردو خۆت خستە شوێنێک کە لە دژی ئیمام ناصر محمد یەمانی بوەستیتەوە تا ببێتە یەکێک لەو بەربەستدانەرانەی دژایەتی بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی دەکەن، وە ناصر محمد یەمانی وا وەسف دەکەیت لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە، پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! چۆن ئیمام ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە لەکاتێکدا بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بانگەوازتان دەکات و پێتان دەڵێت ئەگەر ئەوەتان بەڕاست دانا من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوم بە ناڕەوا بە گەورەم مەگرن، جا پێتان وانەبێت ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆ ئێوە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ مەھدی چاوەروانکراو بکەن، جا ئەگەر باوەڕتان وابوو بەڕاستی شەریک و هاوەڵتان بۆ اللە داناوە، وە ئەی مەحمود میسری بانگەوازەکەم بۆ ئێوە بۆ پەرستنی خۆم نیە، پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم!! بەڵکو منیش وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە م؛ بەڵکو ئەی مەحمود بانگەوازم کردوون بۆ لای پەرستن و بەندایەتیکردنی پەروەردگاری بوون، ئەو اللە یەی پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەش و ھەموو شتێکیشە، کە ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت و ھیچ کەسێک نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لە ئەو نەبێت، جا ئەی مەحمود چۆن بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی وا وەسف دەکەیت لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بێت؟ لە اللە بترسە برای بەڕێزم، ئایا منت بینیوە لەوانە بم کە بە بێ بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن اللە وە بانگەوازم بۆ ڕێگای اللە کردبێت، یان دەمبینیت بە خودی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- کە قورئانی گەورەیە بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە؟ جا برای بەڕێزم لە سوپاسگوزاران بەو لە بێباوەڕان مەبە؛ بەڵکو لە سوپاسگوزاران بە بەوەی اللە خەلیفەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی لە ئوممەتەکەی تۆ داناوە؛ بەڵکو اللە ئەوەی پێ بەخشیویست ئاگاداربیت بەسەر بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، کەواتە بۆچی لە سوپاسگوزاران نابیت لەکاتێکدا اللە بەسەر دۆزینەوەی حەق ئاگاداری کردیتەوە، لەدوای ئەوەی بە شوێنیدا دەگەڕایت و اللە ش بۆ لای ھیدایەتی دایت؟ بەڵام اللە دڵەکەتی لێ لادا بەھۆی زێدەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرانی اللە، جا ئەوان ئەو مافەیان لەسەر تۆ نیە تەنھا خۆشویستن نەبێت ئەی مەحمود، جا ئەو کەسەت خۆشبوێت لەدڵتدا کە بەم قورئانە گەورەیە هاتووەو لەسەر ئازار ئارامی گرت تا ئەوکاتەی اللە ئایینەکەی بۆ تەواوکردن، وە وازتان لەو بەڵگە ڕووناکە ھێناوە کە شەوەکەی وەکو ڕۆژەکەیەتی، لەدوای ئەوە شەیتان توشی ئاشوبی کردن، جا لە ئایینەکەتان جیاوازو ناکۆک بوون ھەروەک چۆن ئەوانەی پێش ئێوە جیاوازو ناکۆک بوون لە شوێنکەوتنی نێردراوەکان لەدوای ئەوەی اللە ڕوونکردنەوەی پێدان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّـهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ ۚ وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا الَّذِينَ أُوتُوهُ مِن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ۖ فَهَدَى اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا لِمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ ۗ وَاللَّـهُ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٢١٣﴾ أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلِكُم ۖ مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّىٰ يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَىٰ نَصْرُ اللَّـهِ ۗ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّـهِ قَرِيبٌ﴿٢١٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا الَّذِينَ أُوتُوهُ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ البيّنات} صدق الله العظيم.

وە ھۆکاری جیاوازبوون و ناکۆکیەکەیان بەھۆی پیلانی دوژمنانی نێردراوەکانەوە بووە، لەو شەیتانە جن و مرۆڤانەی بە ناحەق بوختانیان لەسەر پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان هەڵبەستووە، تا خەڵکی لە ڕێگای ڕاست گومڕا ببن دوای ئەوەی نێردراوەکانیان لەسەر ڕێگای ڕاست جێیان ھێشتن، پاشان وایان لێدەکەن زێدەڕەوی لەبارەی نێردراوو پێغەمبەران و ئەوکەسە بکەن کە اللە لەناویاندا ڕێزی لێ گرتووە، تا ئەوە جارێکی تر ئەوانی گەڕاندۆتەوە سەر شەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، جا داوایان لە بەندەکانی اللە کردووە تا لە اللە نزیکیان بخەنەوەو پێیان وایە لەلای اللە شەفاعەتیان بۆ دەکەن، پاشان اللە نێردراوێکی تازەی دەنارد تا بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان لە تاریکاییەکان دەریان بهێنێت و بەرەو نورو ڕۆشناییان ببات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَإِنَّ اللَّـهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ ﴿٩﴾ وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَلِلَّـهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِي مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ ۚ أُولَـٰئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِّنَ الَّذِينَ أَنفَقُوا مِن بَعْدُ وَقَاتَلُوا ۚ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّـهُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ﴿١٠﴾ مَّن ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّـهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ لَهُ وَلَهُ أَجْرٌ كَرِيمٌ ﴿١١﴾يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِم بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١٢﴾ يَوْمَ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ لِلَّذِينَ آمَنُوا انظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ارْجِعُوا وَرَاءَكُمْ فَالْتَمِسُوا نُورًا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍ لَّهُ بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِن قِبَلِهِ الْعَذَابُ ﴿١٣﴾ يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ وَلَـٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَارْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ الْأَمَانِيُّ حَتَّىٰ جَاءَ أَمْرُ اللَّـهِ وَغَرَّكُم بِاللَّـهِ الْغَرُورُ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [الحديد].

وە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانیش ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکراکان بۆ زاناو نەزانەکانتان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بيّنات وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلاَّ الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:99].

وە لە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانیش ئەم فەتوایەی اللە یە کە تێیدا دەبینن چۆن نێردراوو پێغەمبەران پەروەردگارەکەیان دەپەرستن. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمُ أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

وە اللە وەسیلەی بۆ لای پەروەردگار تایبەت نەکردووە بەوان بە بێ ئێوە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! بەڵکو بەھەمان شێوە اللە فەرمانی بە ئێوەش کردووە شوێن ھیدایەتەکەی ئەوان بکەون، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أيّها الَّذِينَ آَمَنُوا اتقوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

کەواتە بۆچی سەرپێچی فەرمانەکەی اللە بۆ خۆتان دەکەن ئەی مەحمود، جا وەسیلە بۆ لای پەروەردگار تایبەت دەکەیت بە نێردراوو پێغەمبەران بەبێ بەشداری چاکەکاران؟ بەڕاستی تۆ لە ھەڵەکارانی.

وە برای بەڕێزم؛ سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەو قسەیەت لەسەر من جێگای نیگەرانیە کە دەڵێیت دواتر لێمان جیا دەبیتەوە؛ چونکە مەحمود میسری بەشێکە لە ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، جا لێمان جیا مەبەوە برای بەڕێزم، سوێند بە اللە ی مەزن ئێستا ھۆکاری ئەو قسەکردنەم لەگەڵ تۆ بەم حیکمەت و ئامۆژگاریە چاکە لە ترسی پیلانەکەت نیە بۆ ماڵپەڕەکەمان، نەخێر سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان؛ بەڵکو سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان ئەوە پێداگری ئیمام مەھدیە لەسەر ھیدایەتدرانی برای بەڕێزو خۆشەویستم لەپێناو اللە مەحمود میسری، بەڵکو ببێتە یاوەرێکی گیانی بە گیانی و اللە ش بۆ ڕێگای ڕاست ھیدایەتی بدات، جا ئەی گەلی پشتیوانەکان لەگەڵی بن و هەڵسوکەوت و قسەی چاک و بەجێی لەگەڵ بکەن.

ئەی پشتیوانە خۆشەویستەکانم ھەمووتان، اللە ئیمام مەھدی و شوێنکەوتووەکانی بە ڕەحمەت بۆ خەڵکی جیھان ڕەوانەکردووە ھەروەک چۆن محمد نێردراوی اللە و پشتیوانەکانی (درودو سڵاو لەسەر ئەوو ئەوانیش) بە ڕەحمەت بۆ خەڵکی جیھان ڕەوانەکردووە، جا لەسەر خەڵکی ئارام بگرن ھەرچەندە بە قسەش ئازارتان بدەن، جا ھەرگیز زیانێکتان پێناگەیەنن جگە لە ئازاردان نەبێت، جا با مەحمود میسری و جگە لە ئەویش بەشێک بن لە ئامانجەکەتان تا ئەوکاتەی ئەوەیان بۆ ڕووندەبێتەوە ئێوە بۆ لای حەق بانگەوازیان دەکەن و بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەت دەدرێن.

وە ئەی گەلی پشتیوانان، لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە بێئومێد مەبن خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، جا گەورەترین نیعمەتەکە بیرخۆتان بخەنەوە کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، بەڵام خەڵکینە، چۆن اللە لە نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی ڕازی دەبێت ئەگەر اللە ھەموو ئەوەی لە زەویدایە ھیدایەت نەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاء ربّك لآمَنَ مَن فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].

ئاگاداربن ئەوە لەسەر اللە ی بە دەسەڵات قورس نیە، بەڵام ئەوەی تووشی داخم دەکات ئەوەیە تا ئێستاش لە کتێبەکەی اللە دەبینم هەرگیز خەڵکی جیھان باوەڕ بە قورئانی گەورە ناھێنن؛ بەڵکو دواتر گومان و دوودڵیان لە حەقی لای پەروەردگارەکەیان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبین) دەبینن، ئینجا لەدوای ئەوە هەموویان باوەڕ بە قورئان دەھێنن و شوێنی دەکەون و گەردنیان بۆ خەلیفەی اللە ملکەچ دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إن نَشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِمْ مِنَ السّماءِ آيَةً فَظَلَّتْ أَعْناقُهُمْ لَها خاضِعِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:4].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {حم ﴿١﴾ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿٢﴾ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ﴿٣﴾ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ﴿٤﴾ أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿٥﴾ رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿٦﴾ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿٧﴾ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿٨﴾ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ ﴿٩﴾ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿١٠﴾ يَغْشَى النَّاسَ هَـٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴿١١﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿١٣﴾ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿١٤﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ﴿١٥﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الدخان].

ئەم سزایەش سزای ھەڵسانی قیامەت نیە؛ بەڵکو پێش ھەڵسانی قیامەت ڕوودەدات، وە لە کتێبەکەی اللە ناوی لێنراوە سزای ڕۆژە نەزۆکەکە (یوم عقیم). بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السّاعَةُ بَغْتَةً أو يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ (55)} صدق الله العظيم [الحج:55].

بەڵام اللە ئەوەی پێ ڕاگەیاندوون دواتر بە نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە گومان و دوودڵی بەرامبەر قورئانی گەورە لە دڵی ھەموو خەڵکی جیھان لادەچێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {حم ﴿١﴾ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿٢﴾ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ﴿٣﴾ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ﴿٤﴾ أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿٥﴾ رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿٦﴾ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿٧﴾ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿٨﴾ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ ﴿٩﴾ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿١٠﴾ يَغْشَى النَّاسَ هَـٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴿١١﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿١٣﴾ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿١٤﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ﴿١٥﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الدخان].

ئەم نیشانەیە پێش ھاتنی ڕۆژی قیامەتە بە پێی ڕۆژەکانی مرۆڤ، وە بەداخەوە دەبینم دواتر سزاکە ھەموو ناوچەو ئاوەدانیەکانی بێباوەڕان و موسڵمانان دەگرێتەوە، چونکە ھەموویان پشتیانکردۆتە ئەوەی اللە لە قورئانی گەورە بۆی دابەزاندوون، وە پشتیان لەوە کردووە شوێنی بکەون و پشتگوێیان خستووە، وە موسڵمانان شوێنی ئەوە کەوتوون کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەیەو سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردووەو وەسیلەی لای پەروەردگارەکەیان تایبەت کردووە بە نێردراوو پێغەمبەران بەبێ بەشداری چاکەکاران، پێشیان وایە ھیدایەتدراون، بۆیە دەبینن دواتر ئەم سزایە هەموو ناوچەو ئاوەدانیەکانی مرۆڤە پشتھەڵکارەکان لە زیکری (کتێبەکەی اللە) بە موسڵمان و بێباوەڕانی دەگرێتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلِ أدعوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا} صدق الله العظيم [الإسراء:56].

{يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ أن عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُوراً} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

{وَإِنْ مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقيامة أو مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:58].

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێد بە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=8982