Admin
08-03-2019, 08:42 PM
-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 12 - 1428 کۆچی
08 - 01 - 2008 زایینی
12:21 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3854
ــــــــــــــــــ
وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی ڕاست و دروست کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە..
{ مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ } ..
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر
اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:: { ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ } صدق الله العظيم [القيامة:١٩].
داوای یارمەتی ھەر لە اللە دەکەم، بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورەشم بە وەحی تێگەیشتن پێدەگات نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو؛ بەڵکو بەیانی ڕاست و دروست بە دەرھێنانی دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرای قورئان پشتڕاست دەکەمەوە، کە کتێبکی ڕوون و ئاشکرای اللە یە، جا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی بۆ ڕێگای پەروەردگارەکەم بانگەواز دەکەم و منیش لە موسڵمانانم، دوای ئەوە..
ئەی حبیب الحبیب، ئەوە بەیانی ڕاست و دروستە بۆ تۆ سەبارەت بە فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب، بەھەمان شێوە بەر لە گفتوگۆکە ئەنجامی سەرکەوتنی خۆم بەسەرتدا ڕادەگەیەنم، جا دواتر ئەوە منم بە حەق بەسەرتدا زاڵ دەبم، جا بە مۆڵەتی اللە بەڵگەی ڕوون و یەکلاکەرەوەت بەسەردا جێبەجێ دەکەم ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت، تا بزانیت من حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە، جا ئەگەر بە گوناهو ناڕەوا خۆت بە گەورەو زل گرت دواتر اللە شەیتانێک دەکات بە مڵۆزم و ھاوەڵت، جا دەیکات بە ھاوەڵێکی نزیکت و لە بەرامبەر هیدایەت دوای ئەوەی هیدایەتت بۆ هاتووە ڕێگات لێدەگرێت، وە ئەگەر بە گوناھو ناڕەوا خۆت بە گەورەو زل نەگرت دواتر اللە ھەڵتدەبژێرێت و دەتکات بە نوێنەری ڕێزلێگیراوە ڕاستگۆیەکان لە جیھان بەر لە دەرکەوتنم، لەوانەی بەیانی ڕاست و دروستی ئایەتەکانی پەروەردگاریان بەڕاست داناوەو کۆسپ و تهگهرەیان نەخستۆتە سەر ڕێگاکەی و بە خواروخێچیان نەگرتووە، وە قسەش بە ناوی اللە وە ناکەن لەکاتێکدا گومانیان لێ هەیەو نازانن، وە سەرەتا (پێش بڕیاردان) گوێ لە قسەو گوفتار دەگرن ئینجا شوێن چاکترینی دەکەون، جا لەو کەسانە بەو ئومێدیشم لە اللە ئەوەیە ببیتە کەسێک لەوانە، ئایا ئەوە بەس نیە بۆ تۆ پێش ئەوەی ڕایبگەیەنیت ھەواڵی ئەوەم پێدایت دەتەوێت بۆ جیھان ڕایبگەیەنیت خۆت مەھدی چاوەڕوانکراویت و ئەوەم بۆ ڕاگەیاندن کە دەتویست بۆیان ڕابگەیەنیت؟ جا ھەروەک چۆن پەروەردگارەکەم ئیلھامی بۆ کردم بەوشتانەی دەتویست بیڵێیت پێش ئەوەی بڵێیت مەھدی چاوەڕوانکراویت، هەر بەم شێوەیەش بەیانی ڕاست و دروستی قورئانم بۆ ئیلھام دەکات، جا ساویلکەش مەبەو بەیانی ڕاست و دروستی ئەو ئایەتەی داوات کردووە بەڕاست دامەنێ ئەگەر دەسەڵاتی زانستەکەم لە خودی قورئان بۆ نەهێنابویت و بە وردیش باسم نەکردبوو کە پەروەردگارم بە زانستی دڵنیایی و بێ ھیچ گومان و دووڵیەک فێری کردووم، وە لە بەیانی قورئان بە ناوی اللە وە قسە ناکەم ئەگەر گومان هەبێت و نەزانم، جا شوێن گومان ناکەوم، چونکە گومان ھیچ ڕاستیەک بە دەستەوە نادات؛ بەڵکو ڕێنوێنی و دادگەری بە حەق دەکەم و ڕێنمایی بۆ ڕێگای ڕاست دەکەم.
ئەمەش خستنەڕووی بەیانی ڕاست و دروستە بۆ تۆ لە خودی حەق، بە پشتڕاستکڕدنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [ق].
ئەوەش بەیانی گشتگیرو تەواو بۆ ئێوە سەبارەت بە ڕەقیب و عەتید، بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان:
ڕەقیب و عەتید لە فریشتە نزیکەکانی اللە ن، بۆ ئەوە ناردوونی تا ھەڵسن بە پاراستن و چاودێریکردنی کردەوەو قسەکانی مرۆڤ لە چاکەو خراپەیان، جا ئەگەر مرۆڤ بە زمانەکەی زیکری اللە ی کرد ئەوا ڕەقیب دەربڕینی زیکرەکەی بۆ دەنوسێت، وە ئەگەر مرۆڤەکە لە ناخی خۆی بەبێ دەربڕینی بە زمان و لێوەکان زیکرو یادی اللە ی کرد لەو کاتەدا ڕەقیب نازانێت ناخی مرۆڤەکە وەسوەسەی چی دەکات، بەڵام ئەوەی مرۆڤی دروستکردووە بەوە دەزانێت، کە بە زانستەکەی لە شاڕەگی دەماریشی لێی نزیکترە، جا لەوکاتەدا اللە بە هەمان ئەوە وەحی بۆ ڕەقیب دەکات کە ناخی مرۆڤەکە لە زیکرو یادکردنی شاراوە وەسوەسە دەکات، جا وەحیەکە لەلایەن پەروەردگاریەوە دەگاتە ڕەقیب و ئەویش ھەڵدەستێت بە پاراستنی لەو کتێبە پاککراوەیەی بە دەستیەوەیەتی.
وە ڕەقیب سەفیرێکی گەیەنەرە بۆ بەھەشتی مەئوا؛ بۆ نوسینی ئەوەی لە قسەو کردەوەی چاکە پێیدەگات، بۆیە اللە لە قورئان پێی دەڵێت سەفیر، بەو مانایەی سەفیرە بۆ بەھەشت بۆ نوسینی زیکرو یادی اللە و کردەوەی چاک، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].
بەو مانایەی ھیچ تۆمارناکات تەنھا چاکە نەبێت لە قسەو چرپەی مرۆڤ، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].
جا سەفیرەکان بریتین لە فریشتە گەیەنەرە سەفیرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا، جا لەگەڵ ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەک ھەیە کە ناوی ڕەقیبەو لەلای ڕاستی مرۆڤەکەیە، کە هەر لە سەرەتای ئەوکاتەی مرۆڤەکە بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت تا کۆتاییەکەی بە ھاتنی چارەنووسە ھەمیشەییە نەمریەکەی ڕاسپێردراوە لەگەڵیدا بێت.
ھەرچی عەتیدە بەھەمان شێوە لە فریشتە ڕێزلێگیراوو نزیکەکانی اللە یە، لە فریشتە توندوتیژەکان بەحەق، کە سەفیرو گەیەنەرە بۆ دۆزەخ، وە ڕاسپێردراوە بە نوسینی ھەموو قسەو کردەوەیەکی ناپوخت و خراپ کە بەرەو دۆزەخی دەبات، تەنانەت ئەوەش دەنوسێت کە بە دڵ و دەروونی مرۆڤەکەدا دێت و ناخی وەسوەسەی بۆ دەکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ } صدق الله العظيم [البقرة:٢٨٤].
بەڵام عەتید نازانێت چی بە دڵ و دەروونی مرۆڤدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات، بەڵکو ئەوەی بە وەحی لەلایەن ئەو زاتەی مرۆڤی دروستکردووە پێدەگات، کە بە زانست و بیستنەکەی لە شاڕەگی دەماری ملیشی لێی نزیکترە؛ ئەو زاتەی لەھەر شوێنێک بن لەگەڵیانەو دەبیستێت و دەبینێت؛ ئەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت و پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانە، ئەوەی بە چاوە ناپاکەکان و ئەوەش دەزانێت کە سنگەکان دەیشارنەوە؛ جا ئهگهر به ئاشکرا قسه بکهیت بێگومان ئهو زاته به نهێنی و له نهێنیش پهنهانتر دهزانێت؛ ئەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، کە خاوەنی ناوە جوان و پیرۆزو چاکەکانە. ھەرچی ئەوەیە کە مرۆڤ بە لێوو زمان دەریدەبڕێت؛ ئەگەر چاکە بێت ئەوا (ڕەقیب) دەینوسێت، ئەگەر خراپەش بێت (عەتید) دەینوسێت، جا ئەوان ھەموو وت وتەیەکی مرۆڤ نانوسن، بەڵکو تەنها ئەو قسەی بەرەو بەھەشت یان ئەو قسەی بەرەو ئاگری دەبات، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].
جا دەبینین فریشتە سەفیرە گەیەنەرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا ھەموو چرپەو قسەیەک نانوسن تەنھا زیکرو یادی اللە نەبێت، وە ھەموو قسەیەکی چاکیش؛ وەک فەرمان بە بەخشین یان بە چاکە یان بە چاککردن و ئاشتەوایی نێوان خەڵکی، جا ھەموو ئەوانە تەنھا بەشێکن لەو ئەرک و کارو گرنگیانەی ڕەقیب و عەتید پێی ھەڵدەستن و ڕاسپێردراون بە ئەنجامدانی.
پاشان دەچین بۆ ئەرکەکەی دووەمیان کە بریتیە لەوەی: ئەگەر ھاتوو مرۆڤەکە چارەنوسی دیاریکراوی مردنەکەی لە کتێبە نوسراوەکەی لای اللە هات و کۆتایی بە کاتە دیاریکراوەکەی هات، کە بۆ ھەموویان کاتێکی دیاریکراو لە كتێبێکی مۆرکراو هەیە کە اللە لە کاتە زانراوەکەی بەڕاستی دەگێڕێت، جا بۆ ھیچ کەسێک نیە بمرێت تەنھا بە مۆڵەتی اللە نەبێت لە کاتێکی دیاریکراو، جا لەو کاتەدا (ڕەقیب) و (عەتید) بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان، وە ئەگەر مرۆڤەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا اللە وەحی بۆ عەتید دەکات ببێتە فریشتەی ڕاسپێردراوی مردن و گیان کێشانی مرۆڤەکە، دوای ئەوە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی عەتید لە مراندنی ئەو مرۆڤەی لە ھاوەڵانی ئاگرە، کە اللە شەیتانێکی کردۆتە مڵۆزمی، جا بووەتە نزیکێک بۆی و لە بەرامبەر شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست ڕێگای لێدەگرێت و بەوە وەسوەسەی بۆ دەکات گوایە لە ھیدایەتدراوانە، جا دواتر فەرمانەکە بۆ فریشتەی مردن و گیان کێشان کە عەتیدە دەردەچێت کە ڕاسپێردراوە بە بێباوەڕان. جا بۆ ھەموو مرۆڤێکی بێباوەڕ بە یادی اللە فریشتەیەک ھەیە کە ناوی عەتیدە، وە اللە فریشتەی مردن و گیان کێشانی نەکردۆتە تەنھا فریشتەیەک، پاک و بێگەردی بۆی! ئەگەر وابێت چۆن یەک فریشتە دەتوانێت خەڵکی بمرێنێت جا ببێتە چەند پارچەیەک لێرەو لەوێ و لەیەک کاتدا خەڵکانێکی زۆر لە هەموو شوێنێک بمرێنێت! پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی ڕەحمەت و زانستەکەی هەموو شتێکی گرتۆتەوەو بە توانایەو لە یەک کاتدا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا هەیە، جا ئەوە سیفەتێکە تەنھا بۆ اللە یە پاک و بێگەردی بۆی، وە اللە نە بۆ مرۆڤ نە بۆ جن نە بۆ فریشتە دوو دڵی له دهروونیان دانەناوە، بەڵکو ئەوە سیفەتێکی اللە یە کە ھیچ کەسێک ھاوشێوەو هاوتای نیەو دەتوانێت لە یەک کات و ساتدا گوێبیستی ئەم و ئەویش بێت و ئەم و ئەوەش لە یەک کات و ساتدا دروست بکات، نە ھەڵەش دەکات و نە لە بیریش دەکات و نە وەنەوزو خەویش دەیگرێت و نە لە شتێکیش بێئاگا دەبێت، بە توانایەو لە یەک کات و ساتدا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ئەمەش چونکە ڕەنگە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ } صدق الله العظيم [السجدة:١١].
دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ی پایەبەرز ئەو فریشتەیەی بەرپرسی مردن و گیان کێشانی بێباوەڕانە بریتیە لە فریشتە عەتید؛ کە باڵندەیەکە لەسەر ملی مرۆڤەکەو (ڕوحەکەی) دەفڕێنێت ئەگەر ھاتوو بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بوو، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [يس].
بەڵام بۆ هەمووان تەنها یەک باڵندەی فڕێنەر نیە، بەڵکو بۆ ھەموو مرۆڤێک باڵندەیەکی تایبەت بە خۆی تەرخانکراوە کە بریتیە لە فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتید، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا ﴿١٣﴾ اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ﴿١٤﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء].
ڕەنگە یەکێک لەناو هەموو موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵکو فریشتەی مردن و گیان کێشان ناوی (عیزرائیلە)". دوای ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: وەرە تا حوکم بۆ لای قورئانی گەورە بکەین، جا کێ ھەیە لە اللە حوکمی چاکترو باشتر بێت بۆ گەلێک کە دەزانن و شوێن گومان ناکەون کە ھیچ سودێکی لە بەرامبە زانینی ڕاستی نیە، وە سوێند بە اللە ئەگەر نەمویستبا پەروەردگارم لە کەموکورتی بە دوور بگرم تا بیسەلمێنم ھیچ کەسێک نیە ھاوشێوەی ئەو بێت ئەوا دەرگای گفتوگۆم سەبارەت بە باس و خواسی ناوی عیزرائیل نە دەکردەوە، بەڵام بیروباوەڕتان سەبارەت بە عیزرائیل هاوشێوەی یەکێک لە سیفاتەکانی اللە یە، کە ھیچ کەسێک ھاوشێوەو هاوتای ئەو نیە؛ ئەویش سیفەتی قودرەت و تواناو زانینە بە ھەموو شتێک لە یەک کات و ساتدا، خۆ ئەگەر بیروباوەڕتان سەبارەت بە عیزرائیل لەگەڵ سیفەتێک لە سیفاتەکانی اللە پاک و بێگەردی بۆی بەشداری پێنەکردبووایە ئەوا لە ڕاستی باس و خواسەکەی عیزرائیل قووڵ نەدەبوومەوە؛ کە ناوێکە اللە ھیچ بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستی لە قورئان دەربارە دانەبەزاندووە، بەڵام اللە لە قورئان ناوی ھەموو فریشتەکانی مردن و گیان کێشانی دابەزاندووە کە ھەموو مرۆڤایەتی دەمرێنن و ناوی ھیچ کامێکیشیانی جێنەھێشتووە، ھەرچەندە ژمارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان دوو ئەوەندەی ژمارەی ھەموو مرۆڤایەتین لەوانەی پێشترو سەرەتاو پاشترو دواتریش، جا اللە لە قورئان ناوی ھەموویانی دابەزاندووەو ھیچ یەکێکیانی لێ جێنەھێشتووە، جا بە هیچ شێوەیەک لە ناویاندا ھیچ فریشتەیەک بوونی نیە ناوی عیزرائیل بێت.
بەھەمان شێوە ئەوەم دۆزیەوە ڕاستەوخۆ لەلایەن اللە ی زیندووی ڕاگرو سەرپەرشتیارەوە وەحیان پێدەگات، کە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە، ئەو اللە یەی مرۆڤی دروست کردووەو دەشزانێت چی بە دڵ و دەروونیدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات کە لە شا ڕەگی دەماریەوە لێی نزیکترە، جا بەوەی ناخی مرۆڤ وەسوەسەی بۆ دەکات وەحی بۆ ڕەقیب و عەتید دەکات، چونکە ئەوان بەم وەسوەسەیە نازانن کە ناخی مرۆڤەکە دەیکات تەنها ئەو زاتە نەبێت کە دروستی کردووە، ئەوەی دەزانێت سنگەکان چیان شاردۆتەوە، ھەرچی ئەوەیە کە مرۆڤ بە زمان و لێوەکانی دەری دەبڕێت فریشتەکان پێی دەزانن، جا ئەگەر چاکە بوو ڕەقیب دەینوسێت، وە ئەگەر خراپە بوو عەتید دەینوسێت، ئێوەش ئەوە دەزانن ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید لەگەڵ ھەموو مرۆڤێکدا بوونیان ھەیە، کە بریتین لە دوو فریشتەو یەکێکیان ناوی ڕەقیبەو ئەویتر ناوی عەتیدە، بەھەمان شێوە ئەوە دەزانن تەنھا ئەم دوو کەسە نین بەوە دەزانن کە خەڵکی ئەنجامی دەدەن پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی زانستەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە؛ ئەوە تەنھا سیفەتی اللە یە پاک و بێگەردی بۆی، بەڵکو هەروەک دەزانن لەگەڵ ھەموو مرۆڤێک دوو فریشتە ھەن یەکێکیان ناوی ڕەقیبەو ئەویتریش ناوی عەتید، اللە کردوونی بە گەیەنەرەکانی بەھەشت و ئاگر، ئەوانە بریتین لە گەیەنەرە بەڕێزو ملکەچەکان، بە مانای گەیەنەر بۆ نیعمەتی بەهەشت و گەیەنەر بۆ دۆزەخ، جا ئەوەی بیەوێت زیکری دەکات پاک بێگەردی بۆی، جا ڕەقیبی گەیەنەری بەهەشتیش زیکرو یادەکەی دەنوسێت.
ئێستاش دەچینە سەر باسی ئەرکەکەی دووەمیان کە لە کاتی مردن دایە، جا با لە ھەموو قورئان بگەڕێین و بزانین فریشتەکانی مردن و گیان کێشان کە مرۆڤەکە دەمرێنن کێن، جا ئەگەر مرۆڤەکە بەهەشتی بێت یان دۆزەخی، سەبارەت بە ھاوەڵانی دۆزەخ لە قورئاندا ئەوە دەدۆزمەوە اللە فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتیدی پێیان ڕاسپاردووە، بەو مانایەی ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ھەیە کە پێی ڕاسپێردراوەو ناوی عەتیدە، نەک یەک فریشتە ھەبێت ھەموو نەفسەکان بمرێنێت، جا با حوکم بۆ لای قورئانی گەورە بکەین ئەگەر باوەڕتان پێی ھەیە.
وەک پێشتر بۆمان باسکردن فریشتەی پارێزەر بریتین لەوانەی اللە ناردوونی تا کردەوەکانی مرۆڤ بە چاکەو خراپەیەوە بنوسن، وە تا ئەوکاتەی مردنەکەی دێت لەگەڵیدا دەمێننەوە، ئەوکاتە دەیمرێنن و ھەڵدەستن بە بەرزکردنەوەی، جا تەنانەت لەدوای مردنەکەشی بە جێهێشتنی کەمتەرخەمی ناکەن؛ بەڵکو کەمتەرخەمی ناکەن بە جێهێشتنی و لەگەڵیدا دەمێننەوە، چونکە تەنانەت لەدوای مردنیش بە هاوەڵانی دۆزەخ ڕاسپێردراون تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن.
وە ھەروەک پێشتر پێمان وتن: پارێزەری کردەوەکان بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید، ئەوانەی اللە ناردوونی بۆ ئەوەی تا کاتی هاتنی وادەی دیاریکراوی مردنی مرۆڤەکە بە نوسینی کردەوەو قسەکانی لەگەڵیدا بن، جا ئەوکاتە لەلایەن اللە وە وەحیان پێدەگات بە مراندنی مرۆڤەکە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].
بەڵام ئەگەر مرۆڤەکە لە ھاوەڵانی بەھەشت بێت فەرمانەکە جیاوازە، لەو کاتەدا فریشتە ڕەقیب گەیەنەری بەهەشت ڕاسپێردراوە بەوەی ڕۆحەکەی بە خۆشی و ئارامی بکێشێت، لەو کاتەشدا فریشتە عەتید ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی فریشتە ڕەقیب تا ڕوحی باوەڕدارەکە بە خۆشی و ئارامی بکێشێت، بەڵام ئەگەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بێت ئەوەی پێی ڕاسپێردراوە بریتیە لە فریشتە عەتید گەیەنەری ئاگر، دواتریش فریشتە ڕەقیب ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی.
بۆیە هاوەڵانی ئاگرو هاوەڵانی بەھەشت لە مردنەکانیان یەکسان نین و ئازارەکانی مردن جیاوازن، چونکە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ڕەقیب و عەتید ڕوحی باوەڕدارەکە بە خۆشی و ئارامی دەکێشن، بەڵام ئەگەر کەسەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا بە قامچیەکانیان بە لێدانێکی توندوتیژو بە ئازار لە ڕوخسارو پشتەوەیان ڕوحەکانیان لێ دادەماڵن، جا ھەروەک لە قورئانی گەورە ئەوە دەبینین بە لێدانێکی توندوتیژ دەستیان لێ دەکەنەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٩٣].
وە ھەروەک پێمان وتن دەستکردنەوەی فریشتەکان لەوانەی بێباوەڕن بە لێدانێکی توندو تیژە؛ ئەمەش قۆناغی یەکەمی سزایە، جا دواتر لە کاتە دیاریکراوەکەی هەڵیدەگرن و دەیبەن بۆ ئاگری دۆزەخ، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٥١﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].
وە لەدوای لێدان و دەرکردنی نەفسەکە ھەڵیدەگرن و بۆ ئاگری دۆزەخی دەبەن تا سزای ئاگری سوتێنەر بچێژێت، بەڵام بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکات و دەڵێت: ئەی ھاوار بۆ کوێم دەبەن؟ چونکە زانیویەتی لەدوای لێدانەکە لە ھەموو شوێنێکی پێشەوەو دواوەی ئەوان ھەڵدەستن بە ھەڵگرتنی ئەو نەفسە تاوانکارە بەرەو ئاگری دۆزەخ، جا لەوێدا ھاوار دەکات و دەڵێت: ئەی ھاوار بۆ کوێم دەبەن؟ وە بۆیە وادەڵێت چونکە زانیویەتی لەدوای ئەوە سزای دۆزەخ ھەیە، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].
بەھەمان شێوە بەر لەوەی بیھاوێژنە چاڵەکەی لە ئاگری دۆزەخ لە خودی دۆزەخدا هەڵدەستن بە پرسیار کردن لێی، جا (عەتید) پرسیاری لێدەکات و دەڵێت: چ ھەڵەو گوناهێکتان کردووە؟ دوای ئەوە مرۆڤی بێباوەڕ بە هێواشی لە حاڵەتی خۆبەدەستەوەدان وەڵامی ئەم تەحەددایە دەداتەوە کە لە پشت سەریەوە ئاڕاستەی دەکرێت، جا دەڵێن: هیچ خراپەو گوناھێکمان نەکردووە. جا نکۆڵی لە ھەموو ئەو کارە خراپانە دەکەن کە فریشتە عەتید نوسیویەتی، بەڵام عەتید وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: بەڵێ خراپەو گوناھت کردووەو ھیچ ستەمێکم لێنەکردوویت، دواتریش اللە بە حەق لە نێوان من و تۆ دادوەری دەکات، بەڕاستی اللە بەوە دەزانێت کە ئەنجامی دەدەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
جا لەم شوێنەدا مرۆڤەکە نکۆڵی لەوە دەکات کە عەتید لەسەری نوسیویەتی، ھەرچەندە نەشی خوێندۆتەوە، بەڵکو عەتید تەنھا پرسیاری دەربارەی کردەوەکانی لێکردووەو دەڵێت: چیت دەکرد؟ { فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
دوای ئەوە سەیری وەڵامی فریشتە عەتید دەکەین بۆ ئەو مرۆڤەی نکۆڵی لەوە دەکات عەتید لەسەری نوسیووە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
جا ئەوەی دەڵێت: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
ئەوە بریتیە لەم فریشتە (عەتید) ـەی مرۆڤەکە بە ستەمکردن لێی تۆمەتباری دەکات، بۆیە دەڵێت: بەڵێ، کردەوەی خراپت ئەنجام داوەو منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی، دواتریش اللە بە حەق لە نێوان من و تۆ دادوەری دەکات و منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردوویت، بۆیە دەڵێت: { إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
واتە دواتر اللە بە حەق لە نێوانمان دادوەری دەکات بەوەی ئایا بە شتێک کە ئەنجامت نەداوە بوختانم بۆ کردوویت!. دواتر لە ڕۆژی قیامەتدا مرۆڤە بێباوەڕەکە دێت و فریشتە عەتیدیش دەیگەیەنێت تا اللە دادوەری لە نێوانیان بکات، چونکە ئەم فریشتەیە بە کردەوەی مرۆڤەکە دەزانێت، بۆیە ئەو عەتیدەی مرۆڤە بێباوەڕەکە بە بوختان کردن پێی تۆمەتباری کردووە دەبێتە دژبەری ئەو مرۆڤە، جا لە ڕۆژی قیامەتدا دەیگەیەنێت و بۆ لای اللە پەلکێشی دەکات تا بە حەق لە نێوانیان دادوەری بکات.
ھەرچی ڕەقیبە لەم شوێنەدا دەبێتە شایەتحاڵێک، ئەمەش چونکە لەسەر ئەنجامدانی کردەوەی خراپی مرۆڤەکە ئامادەیی هەبووە، بەڵام ڕاسپێردراو نەبووە بە نووسینی کردەوە خراپەکان بەڵکو شاھێد بووە لەسەر ھەموو کردەوەکان، بۆیە لە ڕۆژی قیامەتدا بە شاھێد، ناودەبرێت، جا دوای ئەوە لەبەردەستی اللە شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو و دەڵێت ئەوەی عەتید نوسیویەتی ڕاستە، دواتر مرۆڤەکە تانە لە شاھێدیەکەی شاھێد ڕەقیبیش دەدات و سوێند بە اللە دەخوات خراپەو گوناھی ئەنجام نەداوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا أَيْنَ شُرَكَاؤُكُمُ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٢٢﴾ ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ ﴿٢٣﴾ انْظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ ۚ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٢٤﴾ } صدق الله العظيم [الأنعام].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ } صدق الله العظيم [المجادلة:١٨].
وە لەم شوێنەدا اللە مۆر بەسەر دەمیاندا دەنێت، جا اللە دەست و پێ و قاچەکان و پێستیان دەھێنێتە قسەو ئەوان لەوەی ئەنجامیان داوە شاھێدیان لەسەر دەدەن، دواتر اللە دەمیان دەکاتەوە، ئەوانیش قسە دەکەن و بە دەست و قاچ و پێستەکانیان دەڵێن: بۆچی شاھێدیتان لەسەر داین؟ ئەوانیش دەڵێن: ئەو اللە یە بە قسەی ھێناین کە ھەموو شتێک بە قسە دەهێنێت. لەو کاتەدا فەرمانەکەی اللە بۆ (عەتید) و (ڕەقیب) دەردەچێت بەوەی ئەم مرۆڤە فڕێ بدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، لەو کاتەدا هاوەڵی نزیکی مرۆڤەکە (کە لە جەستەکەیدایە) ھاوار دەکات و دەڵێت: پەروەردگارم خۆ من له خشتهم نهبردووهو سهرکهشم نهکردووه، بەڵکو خۆی لهنێو گومڕایی و سهرلێشێواویهکی دووردا نقوم بوو بوو. اللە ش دەفەرموێت: دەمەقاڵێ لهلای من مهکهن، بهڕاستی پێشتر ههڕهشهی هاتنی ئەو ڕۆژهم پێ ڕاگهیاندبوون، ئیتر قسهو بڕیاری من ناگۆڕێت و ههڵناوهشێتهوە، هیچ کاتیش ستهمکار نیم له بهندهکانم، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿٢١﴾ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿٢٢﴾ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾ } صدق الله العظيم [ق].
وە ھەروەک پێشتر پێمان وتن پارێزەرەکان خودی ئەو فریشتانەن کە لە سەرەتاوە تا کۆتایی ڕاسپێردراون تا لەگەڵ مرۆڤەکەدا بن، بۆشتان ڕوونبوویەوە گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە (عەتید)، ھەرچی شاھێدەکەیە ئەوا بریتیە لە نزیک (قەرین) ی فریشتە عەتید کە بریتیە لە فریشتە (ڕەقیب) و نوسەری کردەوە چاکەکانە؛ بەڵام اللە کردوویەتی بە شاھێدێکی بە حەق، چونکە کاتێک مرۆڤەکە کردەوە خراپەکانی ئەنجامدەدا ئامادەیی هەبووە، جا (ڕەقیب) ئەوەی بنینیوە کە مرۆڤەکە ئەنجامی داوەو فریشتە (عەتید) یش لەسەری نووسیووە، جا لەوکاتەدا (ڕەقیب) شاھێد بووە لەسەر ئەمە، بۆیە لەبەردەستی اللە شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو و دەڵێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ }.
جا ئەوە بریتیە لەو شاھێدیەی نزیک (قەرین) ـەکەی عەتید کە فریشتە ڕەقیبە لەبەردەستی اللە دەیدات و دەڵێت ئەوەی (عەتید) نوسیویەتی ڕاستەو ھیچ ستەمێکی لە مرۆڤەکە نەکردووە.
جا ڕەقیب بریتیە لە نزیک (قەرین) ـی گەیەنەرەکە، گەیەنەرەکەش فریشتە عەتیدە کە مرۆڤەکە بۆ لای پەروەردگارەکەی پەلێش دەکات تا دادوەری لەنێوانیان بکات بەوەی ئایا ستەمی لێکردووە یاخود نا، ئەوەش لەیاد مەکەن مرۆڤەکە نکۆڵی لە ھەموو ئەم کردەوە خراپە نوسراوانەی لای عەتید دەکات، بۆیە مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکە دەڵێت: ھیچ کردەوەیەکی خراپی نەکردووە، جا عەتید دەبێتە کەسێکی بوختانکار لەسەری ئەگەر خۆی ڕاستگۆ بێت و کردەوەی خراپی نەکردبێت، جا سەیری نکۆڵی کردنەکەی بکەن، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
بۆیە دەبینین فریشتە عەتید مرۆڤەکە دەگەیەنێتە لای پەروەردگاری تا بە حەق دادوەری لەنێوانیان بکات، وە ئەو قسەیەی عەتید بیرخۆتان بخەنەوە کاتێک اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
جا ھەرچی قسەکەی عەتیدە ئەوا بریتیە لە: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
بەو مانایەی حوکم و بڕیارو دادوەریەکە دەگەڕێنێتەوە لای اللە تا خۆی حوکم و دادوەری لەنێوانیان بکات، بۆیە دەبینین عەتید لە ڕۆژی قیامەتدا بریتیە لە گەیەنەری مرۆڤەکە، ھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا دەبینین شاھێدە، چونکە لەگەڵ مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکەو لەگەڵ ئەو عەتیدەی ڕاسپێردراو بوو بە نوسینی کردەوە خراپەکان ئامادەیی هەبووەو شاھێدی ئەوەش نەبووەو نەیبینیوە عەتید شتێکی لەسەر مرۆڤەکە نوسیبێت لەکاتێکدا ئەنجامی نەدابێت، بۆیە اللە دەیکات بە شاھێدێکی بە حەق، جا لەبەرئەوە شاھێدیەکەی لەبەردەستی اللە دەخاتە ڕوو کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم.
وە مەبەستی لەوەی دەڵێت { قَرِينُهُ } بەمانای نزیکی گەیەنەرەکە، نەک نزیکی مرۆڤەکە، پێشمان وتن گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە عەتید، هەرچی نزیکەکەیەتی ئەوا بریتیە لە ھاوڕێکەی کە بریتیە لە فریشتە ڕەقیب، وە نزیک (قەرین) ـی مرۆڤەکەش بریتیە لە شەیتانێک کە دەڵێت: پەروەردگارەکەم من سەرلێشێواوو سەرکەشم نەکردووە بەڵکو خۆی لە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دووردا بوو. وە ئەگەر وردببنەوە دەبینن لەسەر ھەردوو ڕاسپێردراوەکە فەرمانەکە دەردەچێت، کە ڕاسپێردراون بەوەی لەگەڵ مرۆڤەکە بن و بریتین لە دوو کەس، ئەوانیش: گەیەنەر فریشتە عەتیدو شاھێدەکە فریشتە ڕەقیبن، وە لەدوای ئەوەی فریشتە ڕەقیب شاھێدیەکەی دەخاتەڕوو دواتر مرۆڤەکە تانە لە شاھێدیەکەی دەدات، جا لەدوای ئەوە دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی شاھێدی لەسەر دەدەن، ئینجا فەرمانەکە بۆ ھەردوو ڕاسپێردراوەکە عەتیدو ڕەقیب دەردەچێت بەوەی فڕێی بدەنە ئاگری دۆزەخەوە. جا لێرەدا ئەرکەکەی ئەوان کۆتایی پێدێت، بۆیە دەبینن فەرمانەکە بە شێوەی دوو کەسی (مثنی) دەردەچێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].
ئەم ئایەتەش ڕوون و ئاشکرایە بەوەی ھەردوو ڕاسپێردراوەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی دوو فریشتەن، کە بریتین لە فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب، بۆیە دەبینن فەرمانەکەی اللە دوو جار بە شێوازی دوو کەسی (مثنی) دەرچووە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].
کەواتە بۆتان ڕوون بوویەوە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بریتین لە خودی ڕەقیب و عەتید وە ئەوان کەمتەرخەمی ناکەن و مرۆڤەکە جێناھێڵن؛ بەڵکو لە سەرەتاوە تا کاتی مردنەکەی لەگەڵیدان، جا ئەوکاتەی دەشیمرێنن جێی ناھێڵن، بەو مانایەی لەدوای مردن و گیان کێشانەکە تا ڕۆژی قیامەت تا ئەوکاتەی فڕێی دەدەنە سزایەکی توندەوە بە جەستەو ڕوحەوە بەردەوامن لە ئەرکەکەیان.
کەواتە فریشتە پارێزەرەکان بریتین لە خودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشەرەکان کە پابەندن بەوەی لەگەڵ مرۆڤەکە بمێننەوە تا ئەوکاتەی مردنەکەی دێت و ئەوکاتیش دەیمرێنن، لەدوای ئەوەش کەمتەرخەمی ناکەن بەو مانایەی جێی ناھێڵن، بەڵکو لەدوای مردنی مرۆڤەکەش لە ئەرکەکەیان بەردەوام دەبن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].
جا بە چاکی لە ئایەتەکە وردببنەوە: { وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون }.
بەڵام پێتان وایە لەدوای مردنی مرۆڤەکە نێردراوە گیان کێشەرەکان تازەن، بەڵکو بریتین لە خودی ئەوانەی اللە لە پێشتردا ناردبوونی، کە بریتین لە عەتیدو ڕەقیب، بۆیە دەفەرموێت: { حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم.
ھەموو ئەوەش تەنھا تەفسیری ئەو ئایەتە بوو کە برایەکەم (حبیب الحبیب) داوای لێکردم بۆی تەفسیر بکەم، کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم [ق:١٨].
جا بەیانێکی کورت و پوختمان دەربارەی ئەم ئایەتە بۆ نوسین و بە وردیش ڕوونمان کردەوە، وە ھێشتا زۆر بەڵگەی ترمان لەلایە بۆ لێکدانەوەی ڕاست و دروست کە بۆ دوو دڵ و ڕاڕایەکان هەڵیدەگرین و بە تەواوی بەڵگەیان پێ بەسەردا دەھێنینەوە، جا ئەی (حبیب الحبیب) وردبەرەوەو بیربکەوە ئەگەر بەیانێکی چاکترت لە لێکدانەوەکەی من لەلایەو باشتریش تەفسیری بکات بۆمانی بھێنەو ئەوە بیسەلمێنە ئەو تەفسیرەی من لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە، بەڵام ئەوەت پێ دەڵێم ھەرگیز ناتوانیت بڵێیت ئەوە بەتاڵ و پوچە، چونکە من لێکدانەوەکەم بۆ ئایەتەکە بە گومان و ئیجتیھاد لەسەری خۆمەوە نەھێناوە، بەڵکو ھەموو لێکدانەوەکەم لە خودی قورئانی گەورە ھێناوە، بۆیە ناتوانی نکۆڵی لە قورئان بکەیت، مەگەر تەنھا ئەگەر لەو کەسانە بیت کە باوەڕیان بە قورئانی گەورە نیە.
وە دووبارەی دەکەمەوەو دووبارەی دەکەمەوەو جارێکی تریش دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم: ئەی گەلی ھەموو زانایانی ئوممەت، ئەگەر بە قورئان گفتوگۆتان لەگەڵ کردم و شکستم پێبهێنن ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت، وە ئەگەر من ئێوەم بەزاندو زانیشتان بەیانەکەی من حەقی ئاشکرایەو پاشانیش دانتان بە حەقەکە دانەنا ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشتان لەسەربێت، کەسی بێدەنگبووش لەبەرامبەر ڕاستی شەیتانێکی لاڵە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، وە نەفرەتەکەش تایبەت دەکەم بەوانەی بە دڵنیاییەوە زانیویانە من مەھدی چاوەڕوانکراوم، پاشانیش لە سەرخستنی حەق بێدەنگبوونە ھەروەک بڵێی ھیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نیە.
بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئایا نابینن موسڵمانان چاوەڕێی باوەڕهێنانەکەیانن بە من تا ئەوکاتەی زانایانی موسڵمانان باوەڕم پێدەهێنن؟ بەڵام ئەوە سێ ساڵ تێپەڕبوو، منیش بەردەوام بانگەوازی زانایانی ئوممەت دەکەم بۆ گفتوگۆکردن، جا لە مەیدانی گفتوگۆدا دێم و دەچم و دەڵێم زۆرانبازێک ھەیە بە زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا؟ وە ھەڵیشدەستم بە نکۆڵی کردن لە بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکان، جا لەگەڵ ئەوەشدا دەبینم زانایانی ئوممەت قسە ناکەن بۆ ئەوەی بێن بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی ئایین بکەن ئەگەر بە گومڕاو سەرلێشێواوێکی ئاشکرا دەمبینن، یان ئەوەتا سەرم بخەن و پشتیوانیم لێ بکەن بەوەی دان بە حەقدا بنێن ئەگەر ببینن بە حەق قسە دەکەم و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکەم، بەڵام ھێشتا لەم نێوانەدا گیریان خواردووەو دوودڵن، نە دژی منن و نە لەگەڵیشمن، جا ئەوەی اللە منەتی بەسەردا کردبێت و بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەم لە ئینتەرنێتی جیھانی ئاگاداری کردبێت پاشانیش چەندی بتوانێت بە خەڵکی ڕانەگەیاندبێت ئەوا دڵەکەی گوناھبارەو دواتریش اللە لە ھەڵوێستەکەی دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە دەپرسێتەوە.
وە ئەی ئەوانەی لە ئینتەرنێتی جیھانی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، لە اللە بترسن و فەرمان و بانگەوازەکەم بە ھەموو زانایانی ئوممەت و موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان بگەیەنن، وە مەبن بە کەسانێکی ساویلکە بەوەی بە تەنھا ئەوەی کە یەکێک لە زاناکان پێتان بڵێت ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرایە ئێوەش بڵێن ڕاستت کرد! جا نەخێر ئەی زانای موفتی بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا، بەڵکو بەبێ دەسەڵاتی زانست بڕیاری گومڕاییتان لەسەرداین، جا بەبێ بەڵگە لەسەر ئەوە بڕیارتانداو دەربارەی شتێک دوان کە هێشتا زانستان دەربارەی نیە، لەکاتێکدا اللە هۆشداری لەوە پێداون لەسەر شتێک بوەستن لەکاتێکدا زانستان دەربارەی نەبێت، چونکە بیستن و بینین و تێگەیشتن هەمووی بەرپرسیارن لە بەرامبەری. جا هەر زانایەکی ئوممەت نکۆڵی لە فەرمان و بانگەوازەکەم دەکات لەسەریەتی بێت لە ئامێری گفتوگۆی جیھانی ڕووبەڕووم ببێتەوە، جا بە ڕاشکاوی و بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لە ماڵپەڕەکەم ماڵپەڕی گفتوگۆی ئیسلامی جیھانی ماڵپەڕی بوشرا گفتوگۆم لەگەڵ بکات.
وە ئەی ئیبن عومەر بە اللە ی پایەبەرز سوێندت دەدەم ئەگەر ھاتوو زانایانی ئوممەت یان تەنانەت یەکێکیشیان منیان بەزاند ئەوا وتارەکەی لە ماڵپەڕەکەم جیبھێڵیت و لێی گەڕێیت تا بۆ ئوممەت ڕوون ببێتەوە من لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرام ئەگەر ھاتوو بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا شکستی پێ هێنام، وە منی ناصر محمد یەمانی دەڵێم ئەگەر یەکێک لە زانایانی ئوممەت یان ھەموویان یان ھەندێکیان توانیان بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕوون بمبەزێنن ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لە ھەموو کات و ساتێک و ھەموو چرکەیەکی ساڵەکان تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن لەسەربێت، بەڵام ناتوانن؛ دەزانن لەبەرچی دڵنیام لەوەی ناتوانن؟ چونکە بە زانست و دەسەڵاتێک لە کتێبی ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورەی وتەی پەروەردگاری خەڵکی جیھان پڕ چەکم، جا لەدوای ئەو بە چ وتەیەکی تر باوەڕ دەهێنن؟
وە سڵاوی اللە ش لەسەر حبیب الحبیب و ھەموو موسڵمانان، سڵاو لە ئێمەو ھەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان.
براتان مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=3854