المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : به‌یانی نهێنی شه‌فاعه‌ت بۆ شیعەو سوننه‌و جه‌ماعه‌ شه‌فاعه‌ت ئه‌وه‌ نیه‌ کە ئێوه‌ پێتان وایه‌ پاک و بێگه‌ردی بۆ اللە ی مەزن !



Admin
05-03-2018, 03:25 PM
ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?t=2193!
ــــــــــــــــــــ

به‌یانی نهێنی شه‌فاعه‌ت بۆ شیعەو سوننه‌و جه‌ماعه‌، شه‌فاعه‌ت ئه‌وه‌ نیه‌ کە ئێوه‌ پێتان وایه‌، پاک و بێگه‌ردی بۆ اللە ی مەزن !

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە بۆ مرۆڤ و جن لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە بۆ هەموو خەڵکی، درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆیان و کەس و کارە چاکەکانیان و شوێنکەوتووانی ڕاستی تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، جیاوازی ناکەم لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و منیش موسڵمانم بەبێ خوارو خێچی و لە موشریک و هاوبەشدانەران نیم..

ئه‌ی گه‌لی مرۆڤایەتی، من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو خه‌لیفه‌ی اللە ی تاک و تەنهای زاڵی ئاگاداركه‌ره‌وه‌م بۆ مرۆڤایەتی، ئاگادارتان دەکەمەوە به‌وه‌ی چوونەتە ناو سه‌رده‌می مەرج و نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌تەوە، جا‌ زۆربه‌تان پشتهه‌ڵكه‌رن‌ له‌ شوێنکەوتنی زیكری قورئانی گه‌وره‌ی په‌یامی اللە بۆ هه‌موو مرۆڤ و جن، جا پێشتر دەستەیەک له‌ جن باوەڕیان هێناو وتیان: {إِنَّا سَمِعْنَا قرآنا عَجَبًا (1) يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَلَنْ نُشْرِكَ بِربّنا أَحَدًا(2)} صدق الله العظيم [الجنّ].

وه‌ ئه‌ی دەستەی مرۆڤ و جن، من ئیمام مه‌هدی خه‌لیفه‌ی اللە م له‌ كتێبدا؛ ئه‌و مرۆڤەی اللە ی ڕه‌حمان فێری به‌یانی ڕاست و دروستی قورئانی كردووه‌؛ جا هەر مرۆڤ و جنێک گفتوگۆم له‌گه‌ڵ بكات لەو کاتەدا هه‌ر من به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی مەحكه‌می قورئان بەسەریدا زاڵ دەبم، جا په‌روه‌ردگاره‌كه‌شم فه‌توای بۆ داوم به‌وه‌ی من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی خه‌لیفه‌ی اللە م به‌سه‌رتانه‌وه‌،‌ وە نە جبرائیل منی به‌ خه‌لیفه‌ به‌سه‌رتاندا هه‌ڵبژاردووه‌، نه‌ فریشته‌ نزیكه‌كانی اللە و نە شه‌یتان و نە جن و نە هیچ مرۆڤێکیش بە هه‌موویانەوە، وه‌ بۆ هیچ دروستكراوێکی اللە ش له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی ڕەوا نیە لەبری ئەو خه‌لیفه‌ی اللە هه‌ڵبژێرن پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی و گه‌وره‌یی بۆی، هەروه‌ک فه‌تواكه‌ی اللە بۆ مرۆڤ و جنه‌كان له‌ مەحكه‌می قورئان ئەوە پشتڕاستده‌كاته‌وه‌ کە هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه‌ی اللە ی ڕه‌حمان له‌ زه‌وی تایبه‌ته‌ به‌ اللە ی تاک و تەنها، کە هیچ پەرستراوێک نیه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و نەبێت، وه‌ هیچ کەسێک نیە بەندایەتی بکرێت جگه‌ له‌ ئەو نه‌بێت، وه‌ بۆشتان نیه‌ لەبری ئەو خه‌لیفه‌ی اللە هه‌ڵبژێرن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

ئه‌مه‌ش چونکە ئێوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی و گه‌وره‌یی بۆی زاناتر نین! وه‌ فریشته‌ نزیكه‌كانی اللە ش بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێكیان هه‌بێت لە بەرامبەر په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان هەڵەیان کرد، له‌و كاته‌ی گوێیان لە فه‌رمانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان بوو به‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌وان. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَإِذْ قال ربّك لِلْمَلاَئِكَةِ إنّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قال إنّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:30].

وه‌ به‌یانی ڕاست و دروست بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی اللە سەبارەت بەو وه‌ڵامه‌ی اللە له‌سه‌ریان کە ده‌فه‌رموێت: {قال إنّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم.

به‌و مانایه‌ی ئێوه‌ له‌ په‌روه‌ردگارەكه‌تان زاناتر نین، جا بەوپێیەی فریشته‌كان لە بەرامبەر په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان هەڵەیان کرد، بۆیە اللە ی ڕه‌حمان ئه‌وه‌ی له‌ نه‌فسی خۆی هێشته‌وه‌و نه‌یخسته‌ ڕوو بۆیان تا ئه‌وكاته‌ی ئاده‌م و هه‌موو نه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا لە پشتیدا دروستكرد، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ} صدق الله العظيم [النجم:32].

جا لە دوای ئەوە په‌یمانی له‌ ئاده‌م و هه‌موو نه‌وه‌كانیشی وه‌رگرت. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَإِذْ أَخَذَ ربّك مِنْ بَنِي آدَمَ مِنْ ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أنفسهم أَلَسْتُ بِربّكم قَالُوا بَلَى شَهِدْنَا أَنْ تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:172].

دواتر اللە خه‌لیفه‌كانی له‌ زه‌وی له‌ پێشه‌وایانی كتێب له‌ نێردراوو پێغه‌مبه‌ران و پێشه‌وا چاكه‌كاره‌كان هەڵبژارد، پاشان ناوی هه‌موویانی فێری ئاده‌م كرد، لەدوای ئەوە به‌و فریشتانه‌ی نیشاندان کە هه‌ڵه‌یان بەرامبەر په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان کرد به‌م قسه‌یان کاتێک وتیان: {أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قال إنّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:30].

بۆیە اللە خه‌لیفه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی خۆی لە نه‌وه‌كانی ئاده‌م (ئه‌وانه‌ی اللە بە قسەی هێنان) پێ نیشاندان، لەدوای ئەوە ئاده‌م ناوی ئه‌و خه‌لیفانه‌ی اللە ی پێوتن کە اللە له‌ نه‌وه‌كانی ئەو هه‌ڵیبژاردبوون، دواتر اللە به‌ فریشته‌كانی نیشان دان، جا اللە بەم شێوەیە به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ر فریشته‌ نزیكه‌كاندا هێنایه‌وه‌ بۆئەوەی تێیان بگه‌یه‌نێت و بزانن ئه‌وان له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان زاناتر نین، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَعلّم آدم الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثمّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقال أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ( 31 )} صدق الله العظيم [البقرة].

لەدوای ئه‌وه‌ فریشته‌ نزیكه‌كانی اللە ی ڕه‌حمان زانیان سنوره‌ ڕێگەپێدراوەکانیان تێپه‌ڕاندووه‌و به‌رامبەر پەروەردگارەکەیان هەڵەیان کردووە، بۆیە تۆبه‌یان كردو ملكه‌چ بوون و په‌روه‌ردگاره‌كەیان به‌ پاک گرت له‌وەی كه‌م و كورتی له‌ زانستەکەیدا هەبێت، جا ئەوەبوو بە پاکیان گرت و دانیان بەوە دانا هیچ زانستێکیان نیە تەنها ئه‌وه‌ی ئەو اللە یە فێری کردوون کە زانستی به‌ هه‌موو شتێک هه‌یه‌: {قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿٣٢﴾ قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَائِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُم بِأَسْمَائِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

دوای ئەوە اللە فه‌رمانی به‌ خه‌لیفه‌كه‌ی ئاده‌م كرد کە اللە بەسەریاندا هه‌ڵیبژاردبوو و ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی به‌سه‌ر فریشته‌ نزیكه‌كانی اللە ی ڕه‌حمان زیاد کردبوو، جا فه‌رمانی بەوکەسە کرد کە اللە وەک خەلیفەی خۆی به‌سه‌ریاندا هەڵیبژاردبوو به‌ به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت اللە ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی به‌سه‌ر ئەواندا زیادكردووه‌، ئەمەش تا اللە دەسەڵاتی زانستی زیادکراو بکات بە بەڵگەی پێشەوایەتی و خەلافەت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردوونی به‌ خه‌لیفه‌ به‌سه‌ریاندا، بۆیە پێش ئەوەی ئادەم به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست به‌ڵگه‌ بهێنێتەوە اللە فه‌رمانی به‌ فریشته‌كان نەکرد سوژده‌ی گوێڕایەڵی بۆ ئاده‌م ببه‌ن، به‌ڵكو پێش ئەوە فه‌رمانی به‌ ئاده‌م كرد سەرەتا به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بۆیان بسه‌لمێنێت ئەوکەسەی اللە هه‌ڵیبژاردووه‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی بەسەر هەموویاندا زیادكردووه‌. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {قال يا آدمُ أنبِئْهم بأسمائِهِم فلمَّا أنبأهُم بأسمائِهِم قال ألم أقلْ لكم إنّي أعلمُ غيبَ السمواتِ والأرضِ وأعلمُ ما تُبدونَ وما كُنتُم تَكتُمونَ (33) وإذْ قُلنا للملائكةِ اسْجُدُوا لآدمَ فَسجدُوا إلا إبْليسَ أبى واستَكْبرَ وكانَ من الكافِرينَ (34)} صدق الله العظيم [البقرة].

جا لەپاش ئەوە بەم شێوەیە ئه‌حكامه‌ دروستەکان لە چیڕۆکەکە ده‌رده‌هێنین: بۆتان ڕوون بوویه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه‌ی اللە ته‌نها تایبه‌ته‌ بە اللە خۆی بێ هیچ یەکێک لە فریشته‌و جن و مرۆڤەکان، وه ‌ئه‌وانه‌ لەبری اللە هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان له‌ هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه‌كه‌ی اللە نیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

جا ئێوە چۆن دەتوانن لەبری اللە خه‌لیفه‌ی اللە ئیمام مه‌هدی هه‌ڵبژێرن؟ پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی بۆ اللە له‌وه‌ی ده‌یكه‌نه‌ شه‌ریک و هاوه‌ڵی!

وه‌ ئه‌ی گه‌لی جن و مرۆڤ، منی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو، سوێند ده‌خۆم به‌و زاتەی مرۆڤی له‌ خۆڵ دروستكردووه‌و كتێبی اللە ی بە دەسەڵاتی بەخشەری دابه‌زاندووه‌ هه‌رگیز كه‌س شوێن ئیمام مه‌هدی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاره‌كەتان ناكه‌وێت ته‌نها مرۆڤ و جنە ژیرو هۆشمه‌نده‌كان نه‌بن، جا ئه‌وانه‌ی بە عەقڵەکانیان بیرده‌كه‌نه‌وه‌و بەر لەوەی گوێ له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی بانگه‌وازكارەکەی لای اللە بگرن بڕیارنادەن چاکترین بونەوەرن، جا سەرەتا بیر لەوە ده‌كه‌نه‌وه‌؛ ئایا عه‌قڵه‌كانیان ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ وه‌رده‌گرێت و قبوڵی ده‌كات؟ لەدوای ئەوە شوێن چاكترینی ده‌كه‌ون ئەگه‌ر بۆیان ڕوونبوویه‌وه‌ زانستی بانگه‌وازكاره‌كه‌ عه‌قڵ و لۆژیک قبوڵی ده‌كات، ئه‌وانه‌ بریتین له‌و کەسانەی اللە له‌ جن و مرۆڤەکان له‌ هه‌موو كات و شوێن و سەردەمێک له‌ سه‌رده‌می نێردراوو پێغه‌مبه‌ران و سه‌رده‌می ڕه‌وانه‌كردنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراویش هیدایەتی داون، وه‌ هه‌رگیز كه‌س وه‌ڵامی بانگه‌وازكاری حه‌ق ناداته‌وه‌ جگە لە خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان نه‌بن، جا ئه‌وانه‌ چاكترین بونه‌وه‌رن، هه‌رچی خراپترین بونه‌وه‌رانن له‌ جن و مرۆڤ، ئه‌وانه‌ن عه‌قڵه‌كانیان هیچ بۆ‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان بەکارناهێنن. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجهنّم كَثِيرًا مِنَ الجنّ وَالإِنسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لا يَسْمَعُونَ بِهَا أُوْلَئِكَ كَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُوْلَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:179].

جا به‌ڕاستی هاوه‌ڵانی ئاگر زانیویانه‌ هۆكاری شوێن نەکەوتنی حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکه‌یان بریتی بووه‌ له‌ شوێنکەوتنی كوێرانه‌ی کەسانی پێش خۆیان و به‌كارنه‌هێنانی عه‌قڵه‌كانیان بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی بانگه‌وازكاره‌ ڕه‌وانه‌كراوه‌كه‌ی اللە بۆ لایان تا بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییان بكات. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ (8) قَالُوا بَلَى قَدْ جَاءنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ (9) وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ (10)} صدق الله العظيم [الملك].

بەو پێیە هه‌رگیزاو هه‌رگیز كه‌س شوێن بانگه‌وازكاری لای اللە بۆ ڕێگای ڕاست له‌سه‌ر بنەمای زانستی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ناكه‌وێت ته‌نها ئه‌وانه‌ی عه‌قڵیان ده‌خه‌نه‌ كارو حوكم و بڕیار له‌سه‌ر بانگه‌وازكاره‌كه‌ی لای اللە ناده‌ن به‌وه‌ی له‌سه‌ر حه‌ق بێت یان له‌سه‌ر به‌تاڵ تا ئەوکاتەی گوێ له‌ لۆژیکی ئه‌و زانسته‌ی ده‌گرن کە بەڵگەی پێ بەسەر خەڵکیدا دەهێنێتەوە، چونکە ئەگەر بانگه‌وازكار‌ەکە بۆ لای اللە بانگەواز بکات ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رچاوڕوونی و به‌ڵگه‌ی لای په‌روه‌ردگارەکەی بانگه‌واز بكات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (108)} صدق الله العظيم [يوسف].

هه‌رچی ئه‌وانه‌ن بەر لە گوێگرتن بڕیار له‌سه‌ر بانگه‌وازكاره‌كه‌ی لای اللە نادەن، بەڵکو سه‌ره‌تا له‌ لۆژیکی بەڵگەو به‌رچاوڕوونی زانسته‌كه‌ی ورد دەبنەوە به‌وه‌ی ئایا ڕاست و دروستە لەلایەن اللە وە؟ بێگومان دواتر عه‌قڵه‌كانیان قبوڵی ده‌كات ئەگه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و زانسته‌ عه‌قڵ و لۆژیکی هزری قبوڵی بكات، چونکە ئەگەر بینایی عەقڵ بیری کردەوە لەبەرامبەر ڕاستی کوێرو نابینا نابێت، به‌ڵام ئەو دڵه‌ داخراوه‌ نابیناو کوێر ده‌بێت کە ڕێگا به‌ عه‌قڵ نادات بیربكاته‌وه‌، جا عه‌قڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دڵدا نیە، وه‌ هیچیشی له‌سه‌ر نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ڕاستی و به‌تاڵ له‌‌ یه‌كتر جیا بكاته‌وه‌ ئەگه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ بیرکردنەوە به‌كاری هێنا، جا سه‌یری لۆژیکی عه‌قڵه‌كانی گه‌لی ئیبراهیم بكه‌ن کە په‌له‌یان كرد له‌وه‌ی بڕیار له‌ نێوان پێغه‌مبه‌ری اللە ئیبراهیم درودو سڵاوی لێبێت و گه‌له‌كه‌ی (کە خۆیان بوون) بدەن، جا بڕیاره‌كه‌ له‌نێوان ئەوو خۆیان به‌م شێوه‌یه‌ بوو: {فَرَجَعُوا إِلَى أنفسهم فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنتُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:64].

وه‌ له‌وكاته‌دا پێغه‌مبه‌ری اللە ئیبراهیم ده‌یویست ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناخی خۆیان تا به‌ عه‌قڵه‌كانیان بیربکەنەوە، جا کە بیریان کردەوە خێرا بڕیاره‌كه‌ لە نێوانیاندا هات، بڕیاره‌كه‌ش هی عه‌قڵه‌كانی گه‌لی ئیبراهیم بوو درودو سڵاوی لێبێت. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {قَالُوا أَأَنْتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ (62) قال بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِنْ كَانُوا يَنطِقُونَ (63) فَرَجَعُوا إِلَى أنفسهم فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمْ الظَّالِمُونَ (64)} صدق الله العظيم [الأنبياء].

جا ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ ناخی خۆیان هه‌ریه‌كێک له‌وان به‌ عه‌قڵه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی نهێنی به‌ندایه‌تی كردن و په‌رستنی ئه‌و بتانه‌ی به‌ ده‌ستی خۆیان دروستیان كردبوون و لەدوای ئەوەش به‌ندایه‌تیان ده‌كردن بیریان دەکردەوە، جا ئایا عه‌قڵ ئەمە قبوڵ ده‌كات؟ جا بڕیاری هه‌ریه‌كێكیان ئه‌وه‌بوو عه‌قڵ به‌ بڕیارێكی ڕاست و دروست له‌نێوان خۆیان و پێغه‌مبه‌ری اللە ئیبراهیم وەڵامی دانەوە بەوەی: {فَرَجَعُوا إِلَى أنفسهم فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمْ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم.

به‌هه‌مان شێوه‌ ئیمام مه‌هدی ده‌ڵێت: خەڵکینە بەوپێیەی من ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قم له‌ كتێبدا، بۆیە اللە له‌نێوان من و ئێوه‌دا ژیری و هۆشی كردووه‌ به‌ دادوه‌ر کە بریتیە لە عه‌قڵه‌كانتان، جا سوێند به‌و اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیه‌ جگه‌ له‌ ئه‌‌و نه‌بێت بۆ (عه‌قڵ) ڕەوانیە هه‌ڵه‌ بكات و سته‌م له‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بكات (ئەگەر بەکاربهێنرێت)؛ به‌ڵكو دواتر به‌ دادوه‌ری حوكم و بڕیارەکە ده‌دات، جا پێتان ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئێوە سته‌مكارن، چونکە ناصر محمد یه‌مانی بانگەوازتان ده‌كات بۆ ئەوه‌ی شوێن ئایه‌ته‌ ڕوون و ئاشكراكانی كتێب له‌ مەحكه‌می قورئانی گه‌وره‌ی پارێزراو له‌ ده‌ستكاری و شێواندن بکەون، وه‌ فه‌رمانتان پێده‌كات شوێن دژو پێچەوانەی مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ نه‌كه‌ون، وه‌ كوفری به‌ سوننه‌تی به‌یانی پێغەمبەر نەکردووە، به‌ڵكو ته‌نها به‌ قورئانی ئاشكرا ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنم سوننه‌تی به‌یان له‌ ده‌ستكاریکردن و شێواندنی ئەو شه‌یتانه‌ مرۆڤانەی لە ڕوواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخەوەش فێڵبازن و بێباوه‌ڕیه‌كه‌یان ده‌شارنه‌وه‌ پارێزراو نیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا (81) أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقُرْ‌آنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا (82)} صدق الله العظيم [النساء].

جا له‌پاش ئه‌وە ده‌زانن محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی به‌ ویست و ئاره‌زوو تەنانەت له‌ فه‌رمووده‌كانی سوننه‌تی پێغەمبەریش قسه‌ی نه‌كردووه‌، جگە له‌وەی لە ده‌ستكاری و شێواندن له پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی نەپارێزراون، بۆیە اللە كتێبه‌كه‌ی قورئانی گه‌وره‌ی كردووه‌ به‌ سەرچاوە بۆ ئاشكراكردنی فه‌رمووده‌ درۆینه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر،
جا اللە ئەو ڕاستیەی فێرکردوون کە ئەگەر فەرموودە درۆو هەڵبەستراوەکە سەبارەت بە پێغەمبەر - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لە شەیتانەوە بێت جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر لە نێوان ئەوو مەحکەمی قورئان دەبیننەوە، چونکە حه‌ق و به‌تاڵ هەمووکات پێچەوانەی یەکترن و هەرگیز لەگەڵ یەک ڕێک ناكه‌ون، جا جگە لەوە ئیمام مه‌هدی هیچی تری له‌ئێوه‌ ناوێت ئەگه‌ر تێبگه‌ن، جا كێ لە ئێمە بە سته‌مكار دەبینن؟ ئایا ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌ كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی هه‌یەو كوفر به‌وه‌ ده‌كه‌ن کە دژو پێچەوانەی مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی اللە یە له‌ سوننه‌تی پێغەمبەر؟ چونکە ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی‌ گوایە لە پێغەمبەرەوە گێڕدراوەتەوە ده‌بینن دژو پێچەوانەیە لەگەڵ وتەکەی اللە له‌ مەحكه‌می ئایه‌ته‌كانی، جا بزانن ئه‌وه‌ فه‌رمووده‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن جگە لە اللە و نێردراوەکەی هاتووە، به‌ڵكو له‌لایه‌ن شه‌یتان و دڵسۆزو پاڵپشتەکانیەتی. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:‌ { وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:121].

به‌ڵام به‌ داخەوە ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی بوون، تا واتان لێهات شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ اللە دابنێن ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان، وه‌ لەدوای ئه‌وه‌ی باوەڕتان هێنا به‌ بێباوه‌ڕبوونتان به‌ مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی اللە هەڵگەڕانەوە، بۆیە اللە ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای پەروەردگارەکەتانی ڕه‌وانه‌ كردووه‌ تا ڕێنمایتان بكات بۆ ڕێگای اللە ی باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری، جا به‌ ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌كان به‌تاڵی درۆو هه‌ڵبه‌ستراو ڕاده‌ماڵێن و ده‌ستبه‌جێ داغانی ده‌كه‌ین، وای بۆ ئێوەش لەبەرامبەر ئەو بوختان و قسه نابه‌جێیانه‌ی هەڵیدەبەستن، ئێستاش به‌ به‌ڵگه‌ی ئاشكراوه‌ ئەوە ده‌سه‌لمێنم موسڵمانانیش شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ اللە بڕیارداوە، جا شوێن ئایین و به‌رنامه‌ی موشریک و هاوبەشدانەرانی خاوەن كتێبەکان کەوتوون، ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕەو‌ی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی اللە دەکەن، جا به‌ ناڕەوا بە گه‌وره‌یان ده‌گرن، هه‌روه‌ک چۆن نه‌صاراكان به‌نده‌و نێردراوی اللە مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی به‌ گه‌وره‌ ده‌گرن.

ڕەنگە یه‌كێک له‌ زانایانی موسڵمانان بیه‌وێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئه‌ی ناصر محمد یه‌مانی لە اللە بترسه‌، چۆن فه‌توا ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕی موسڵمانان و زاناكانیان دەدەیت به‌وه‌ی وەک خاوەن کتێبەکان شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ اللە بڕیارداوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ بڕوامان وانیه‌ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - كوڕی اللە بێت پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی و گه‌وره‌یی بۆی". پاشان ئیمام مه‌هدی ڕه‌وانه‌كراو بۆ ڕێنمایی كردن و هیدایه‌تدرانتان به‌ قورئانی گه‌وره‌ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵاده‌ست وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌ی زانایانی موسڵمانان و ئوممه‌ته‌كانیان، ئایا بڕواتان به‌وه‌ هه‌یه‌ ڕه‌وایه‌ بۆ ئێوەش لەسەر خۆشه‌ویستی و نزیكبوونه‌وه‌‌ لە اللە پێشبڕکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی بکەن؟ جا وه‌ڵامه‌كه‌تان ئاشكرایه‌ دواتر ده‌ڵێن: "وریا به‌ ئه‌ی بانگه‌وازکار ناصر محمد یه‌مانی، ئایا نازانی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی خۆشه‌ویستی اللە یە، جا ئه‌و له‌ ئیبراهیمی خۆشەویستی اللە ش درودو سڵاوی لێبێت بەڕێزترە، کەواتە چۆن ده‌ته‌وێت پێمان وابێت بۆمان هه‌بێت له‌سەر خۆشه‌ویستی و نزیكبوونەوە لە اللە پێشبركێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە بكه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌و خۆشه‌ویستی هه‌ڵبژێردراوی اللە یە، به‌ڵكو به‌ڕێزترین به‌نده‌یه‌ له‌لای اللە". پاشان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه‌و‌ ده‌ڵێت: به‌ڵام من له‌ مەحكه‌می كتێبدا نه‌مبینی هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ به‌نده‌كانی اللە ڕاگەیاندرابێت به‌وه‌ی كامیان لەلای اللە به‌ڕێزترین به‌نده‌یه‌، جا هێشتا ئه‌و به‌نده‌ ڕێزلێگیراوه‌‌ی خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەیە لەلای اللە نەناسراوە، بۆیە ھێشتا بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە کەوتوون بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە، وە ھەر بەندەیەکیش لەوانەی اللە ھیدایەتی داون ئاواتی ئەوه‌ی كردووه‌ خۆی ئەو بەندە خۆشەویست و نزیکە بێت لەلای پەروه‌ردگار، بەڵام لەبری ئەوەی شوێن ھیدایەتی ئەوان بکەون پشتان ھەڵکردووەو شوێن شەریک و ھاوبەشدانان کەوتوون، جا بە ناڕەوا زێدەڕەویتان دەربارەیان کردووە، جا ئاواتی ئەوەیان لێدەکەن لەبەردەستی اللە شەفاعەتتان بۆ بکەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ‌ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَ‌بِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَ‌بُ وَيَرْ‌جُونَ رَ‌حْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَ‌بِّكَ كَانَ مَحْذُورً‌ا ﴿٥٧﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء].

بەڵام اللە فەتوای ئەوەی بۆ داون بەوە نازانێت ھیچ بەندەیەک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بێتە پێش بۆ شەفاعەت کردن لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَيَقُولُونَ هَـؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللّهَ بِمَا لاَ يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلاَ فِي الأَرْضِ سُبحانه وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ } صدق الله العظيم [يونس:18].

ڕەنگە یەکێک لە گەورە زانایانی ئوممەت بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵکو ئەوە مەبەستی ئەوانەیە بتەکان دەپەرستن". دواتر ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا نازانی نھێنی پەرستنی بتەکان چی بووەو لە سەرەتادا چۆن ھاتووە؟ لە ڕاستیدا ئەم بتانه‌‌ بریتین له‌ شێوه‌و په‌یكه‌ری بەندە ڕێزلێگیراوەکان، جا ئوممەتانی پێشوو لەدوای مردنی بۆ ئەم بەندە ڕێزلێگیراوه‌یان دروست کردووە، جا لەبری اللە داوایان لێ کردووە، چونکە لەلای پەروەردگارەکەی بەندەیەکی ڕێزلێگیراو بووە، جا ئه‌وانه‌ی لە ئوممەتە پێشینەکان بوون کە به‌ ڕێزو کەراماتەکانی ئەوانیان زانیوه‌و لە ژیانی دنیادا وێنەی ئەوانیان لەلا ناسراو بووە هاتوون په‌یكه‌ریان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئەو پێغەمبەرە ڕێزلێگیراوەی اللە یان وێنەی یەکێک لە بەندە دڵسۆزە ڕێزلێگیراوەکانی اللە داتاشیوه‌، به‌ڵام نەوە لە دوای نەوە نھێنی پەرستنی بتەکان ون بووە، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا اللە لە ئامادەبوونی لای خۆی بەندە دڵسۆزەکانی اللە و ئەوانە کۆدەکاتەوە کە بتیان له‌سه‌ر وێنەی بەندە دڵسۆزە چاکەکانی اللە داتاشیبوو و لەبری اللە داوایان لێدەکردن. بۆیە ڕووخساری ئەوان دەناسنەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا ربّنا هَؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُوا مِنْ دُونِكَ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ } صدق الله العظيم [النحل:86].

چونکە دەزانن ته‌نها بە پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە ی تاک و تەنهای بێ شەریک و هاوەڵ فەرمانیان پێکردوون، جا فەرمانیان پێنەکردوون لەبری اللە بە گەورەیان بگرن، وە فەرمانی ئەوەیان پێنەکردوون واز لە پێشبڕکێ کردن لەگەڵیان بهێنن و اللە ئەوەی تەنها تایبەت کردبێت به‌وان بەبێ خۆیان، بۆیە اللە پرسیارێک ئاڕاستەی نێردراوو پێغەمبەران و بەندە دڵسۆزە ڕێزلێگیراوەکانی دەکات. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُ‌هُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَـٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ ﴿١٧﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَـٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ‌ وَكَانُوا قَوْمًا بُورً‌ا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

ڕەنگە یەکێک لە گەورە زانایانی ئوممەت بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "چۆن اللە پێغەمبەرو نێردراوەکانی لەگەڵ موشریک و ھاوبەشدانەران لە ئاگری دۆزەخ کۆدەکاتەوە؟ ئایا اللە نەیفەرمووە: { احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ (22) مِن دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَى صِرَاطِ الْجَحِيم (23) } صدق الله العظيم [الصافات]؟".

پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوانە گەلێکی ترن لەبری اللە شەیتانەکان دەپەرستن و واشده‌زانن ھیدایەت دراون، جا شەیتانەکان پێیان دەڵێن ئێمە بەندە نزیکەکانی اللە ین، جا فه‌رمانیان پێدەکەن بیانپەرستن بەڵکو لە پەروەردگارەکەیان نزیکیان بخەنەوەو لەبەردەستی اللە شەفاعەتیان بۆ بکەن، لەکاتێکدا بۆ فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان نیە بە ھیچ کەسێک بڵێن بیانپەرستن لەبەر نزیکبوونەوه‌یان لە اللە، تا ئه‌و كاته‌ دێت اللە سەبارەت بەوەی لەبری اللە دەیانپەرست پرسیاریان لێ دەکات، ئەوانیش دەڵێن ئێمە بەندە ڕێزلێگیراوەکانتمان لە فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان دەپەرست بۆ نزیکبوونەوە لە تۆ ئه‌ی پەروەردگارمان، ئەوانیش بەم شێوەیە فەرمانیان بە ئێمە دەکرد، لەدوای ئەوە اللە لە فریشتەکانی دەپرسێت؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَيَوْمَ يَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ أَكْثَرُ‌هُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾ } صدق الله العظيم [سبأ].

بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ (22) مِن دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَى صِرَاطِ الْجَحِيم (23) } صدق الله العظيم [الصافات].

ئەوە مەبەستی شەیتانەکانە، جا سەیری وەڵامی فریشتەکان بکەن: { أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ أَكْثَرُ‌هُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾ } صدق الله العظيم.

بۆیە ئەوانەی شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە بڕیار دەدەن جیاوازن، جا ھەیانە بەندەیەک لە بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە دەپەرستێت، ئەوانە دەخرێنە ئاگرەوە چونکە زێدەڕەوی ناڕەوایان دەربارەیان کردووە، جا لەبری اللە داوایان لێدەکەن، ھەرچی ئەوانەن کە کراون بە شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە ھیچ گوناھێکیان نیە، چونکە لەدوای مردنیان زێدەڕەویان دەربارە کراوە، وە ئەوان بەوە فەرمانیان پێنەکردوون، بەڵکو بە درێژایی ئەو ماوەیەی لە ناویاندا بوون شاهێدبوون لەسەریان، ھەرچی ڵەدوای مردنەکەیانە ئەوا دەربارەی ئەوکاتە پێیان دەڵێن: اللە بەسە لەنێوان ئێمەو ئێوە شاهێد بێت، بەڕاستی ئێمە لە پەرستن و پاڕانەوەی ئێوە بێئاگا بووین. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَيَوْمَ نَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَ‌كُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَ‌كَاؤُكُمْ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ وَقَالَ شُرَ‌كَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾ هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ وَرُ‌دُّوا إِلَى اللَّـهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُ‌ونَ ﴿٣٠﴾ } صدق الله العظيم [يونس].

جا ئایا دەزانن بەیانی ڕاست و دروستی ئەوە چیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَرُدُّواْ إِلَى اللَّهِ مَوْلاهُمُ الحقّ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ } صدق الله العظيم؟

ئەمە چونکە ئەوانەی لەبەردەستی اللە چاوەڕێی شەفاعەت لە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی یان ئەوانی تر لە پێغەمبەران و بەندە دڵسۆزە ڕێزلێگیراوەکان دەکەن دواتر کوفر بە بیروباوەڕەکەیان دەکەن، جا دواتر محمد نێردراوی اللە کوفر بە بیروباوەڕەکەیان دەکات بەوەی بچێت لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکات و خۆشی بێ بەری دەکات لێیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ‌ ﴿١٣﴾ إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُ‌ونَ بِشِرْ‌كِكُمْ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ‌ ﴿١٤﴾ } صدق الله العظيم [فاطر].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم [الزمر].

ڕەنگە ئێستا یەکێک له‌ وتاربێژی مینبەرەکان بیەوێت مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەی بپچڕێنێت و بڵێت: "لە سنوری خۆت بوەستە ئەی ناصر محمد یەمانی، با بگەڕێینەوە سەر بەڵگە نوێیەکە تا ببینین سەبارەت بە چی قسەی دەکرد کە باستکرد، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم.

جا چۆن اللە بە پێغەمبەرو نێردراوەکانی دەڵێت: (لا يعقلون)؟ ئایا سەیری ئەوە ناکەیت اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتّخذوا مِن دُونِ اللَّهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلا يَعْقِلُونَ } صدق الله العظيم".

پاشان ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم، چیتانە ھیچتان ناوێت جگە لەوەی بەدوای وشە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - ی قورئانی گەوره‌ بکەون؟ جا اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەکەم بە شاهێد اللە مەبەستی لە پێغەمبەرو نێردراوەکانیەتی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَوَلَوْ كَانُوا لا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلا يَعْقِلُونَ } صدق الله العظيم.

ڕەنگە هەموو زانایانی ئوممەت لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی توڕەبن و بڵێن: "چۆن بەم بوختانە لەسەر نێردراوو پێغەمبەرانی اللە فەتوا دەدەیت بەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز مەبەستی لەوانە کاتێک دەفەرموێت: { أَوَلَوْ كَانُوا لا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلا يَعْقِلُونَ } صدق الله العظيم؟

پاشان ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان وه‌ڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی ئەم ئایەتە وشه‌ی پێكچوو - تشابە - ی تێدایە کە جگە لە اللە و ئەوانەی لە زانستی کتێبەکەی اللە دا ڕۆچوون (الراسخون في علم الكتاب) کەسیتر بە لێکدانەوەیان نازانێت، پەناش بە اللە دەگرم لە نەزانان بم، جا من شتگەلێک لەلایەن اللە وە دەزانم کە ئێوە نایزانن. جا وەرن تا وەکو خۆی شوێنی پێکچوونه‌كه‌تان پێبڵێم، ئەویش بریتیە لە وشەی { وَلا يَعْقِلُونَ } ئێستاش قەبارەی وشە پێکچووەکە گەورە دەکەین. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم.

جا اللە پاک و بێگەردی بۆی وەسفی ئەم نێردراوو پێغەمبەرو بەندە ڕێزلێگیراوانەی ئێوە وادەزانن لەبەردەستی اللە شەفاعەت دەکەن نەکردووە بەوەی تێناگەن؛ بەڵکو مەبەستی ئەوەیە ئەوان لە نھێنی شەفاعەتەکە لەبەردەستی اللە تێناگەن، واتە: اللە لە نھێنی شەفاعەتەکە لەبەردەستی اللە ئاگاداری نەکردوونەتەوە، چونکە شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە، جا ڕەحمەتەکەی لەبری توڕەییەکەی بۆ بەندەکانی شەفاعەت دەکات، بۆیە اللە ته‌نها مۆڵەتی ئەو بەندەیە دەدات کە لە نھێنی شەفاعەت تێگەیشتووە، جا مۆڵەتی ئەوەی پێدەدات قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات، چونکە ئه‌و كه‌سه‌ ھەرگیز داوای شەفاعەت بۆ ھیچ کەسێک ناکات و ئەوەشی بۆ نیە، خۆ ئەگەر بیەوێت لەبەردەستی اللە شەفاعەت بۆ یەکێک لە بەندەکانی بکات ئەوا اللە دەیگرێت وەک یەکەم کەس له‌ خەڵکی تێی ھەڵدەداتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، پەناش دەگرم بە اللە لە نەزانان بم. ئەمەش چونکە دەزانم اللە خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا چۆن لەبەردەستی اللە شەفاعەت بۆ بەندەکانی دەکرێت! ئایا ئەو کەسە لە زاتی هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی پایەبەرزی گەورە! بەڵکو تەنها اللە خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، بۆیە لەسەر ئەو بەندانەی پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانیوە خەفەتبارە، کاتێک ئەوان دوعایان لێکردن و اللە ش لەناوی بردن، چونکە حەقە لەسەر اللە نێردراوو باوەڕداران سەربخات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا } صدق الله العظيم [غافر:51].

بەڵام ئێوە بە گەورەیی خەفەتباریەکەی نەفسی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر نازانن، کە یەکسەر لەدوای لەناوبردنەکەیان لە نەفسیدا دەست پێدەکات، (ئه‌م لەناوبردنەش) وەک بەڕاستدانانێکه‌ بۆ بەڵێنی سەرخستنەکەی کە بە پێغەمبەرەکەی و ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە داوە، جا سەیرکەن چۆن اللە بەندەکەی سەرخست کە بانگەوازی گەلەکەی بۆ شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکان کرد کاتێک باوەڕەکەی بە اللە لەبەردەستی گەلەکەی ڕاگەیاندو بە قسەیەکی ڕوون و ڕەوان پێی وتن: { وَاضْربّ لَهُم مَّثَلاً أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ إِذْ جَاءهَا الْمُرْسَلُونَ (13) إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثنين فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ (14) قَالُوا مَا أَنتُمْ إِلاَّ بَشَرٌ مِّثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّحْمن مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلاَّ تَكْذِبُونَ (15) قَالُوا ربّنا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ (16) وَمَا عَلَيْنَا إِلاَّ الْبَلاَغُ الْمُبِينُ (17) قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهو لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (18) قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْتُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ (19) وَجَاء مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَى قال يَا قَوْمِ اتّبعوا الْمُرْسَلِينَ (20) اتّبعوا مَن لاَّ يَسْأَلُكُمْ أَجْراً وَهُم مُّهْتَدُونَ (21) وَمَا لِي لاَ أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (22) أَاتّخذ مِن دُونِهِ آلِهَةً إِن يُرِدْنِ الرَّحْمَن بِضُرٍّ لاَّ تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئاً وَلاَ يُنقِذُونِ (23) إنّي إِذاً لَّفِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ (24) إنّي آمَنتُ بِربّكم فَاسْمَعُونِ (25) قِيلَ ادْخُلِ الجنّة قال يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ (26) بِمَا غَفَرَ لِي ربّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ (27)‏ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَى قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِنْ جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ (28) إِن كَانَتْ إِلاَّ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم [يس].

وە دەبینن پێغەمبەرو نێردراوەکان و ئەوانەی باوەڕیان ھێناوه‌و شوێنیان کەوتوون خۆشحاڵ و ئاسودەن بە سەرکەوتنەکەی اللە بۆیان، کاتێک اللە دوژمنەکەیانی لەناوبردووەو دوای لەناوبردنی ئەوان کردوونی بە میراتگری زەوی، جا لەوکاتەی دەبینن بێباوەڕان لەناودەچن بە سەرکەوتنەکەی اللە خۆشحاڵ دەبن، جا هەرچەندە کەسانی بە ڕەحم و میھرەبانیشن بەڵام ھیچ لەسەریان خەفەتبار نابن؛ بەڵکو خۆشحاڵن بەوەی دوژمنەکەیان لەناوچووەو لەدوای ئەوان بوون بە میراتگری زەوی. جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا بەھەمان شێوە اللە بەم سەرکەوتنە خۆشحاڵە کاتێک ئەو بەندانەی نێردراوەکانیان بەدرۆزانیوە لەناوبردووە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە: { يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم [يس].

جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ھەروەک بڵێی چاوی گەلێک دەبینم لەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (يحبّهم ويحبّونه) کاتێک لەم باسەدا دەگەنە ئەو خاڵه‌ چاویان پڕ دەبێت لە فرمێسک و دەڵێن: "ئای حەسرەت و خەفەتباریمان لەسەر گەورەترین نیعمەتەکە، کەواتە بۆچی ئێمەت دروستکردووە ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر؟ چۆن خۆشحاڵ و ئاسودە بین لەکاتێکدا خۆشەویستەکەمان اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر لە نەفسی خۆی دەفەرموێت: { يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم؟

پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن، چۆن ڕازی بوونی اللە بکەین بە ھۆکارو ئامراز تەنھا بۆ ئەوەی پێی بمانخاتە بەھەشتەکەی، ئایا بۆ ئەوە دروستی کردووین؟ ئایا لەپێناو نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان و گۆشتی هه‌ر باڵنده‌یه‌کیش کە حه‌زی لێ بکه‌ین؟ ئایا پرسیار لە پەروەردگارمان نەکەین و پێی نه‌ڵێین: ئەی خۆشەویستەکەمان ئەی اللە حاڵت چۆنە لە نەفستدا، ئایا لە نەفسی خۆت خۆشحاڵ و ئاسودەیت لە بەرامبەر ئەوەی سەرت خستین و ئەو بێباوەڕانەت لەناوبرد کە نێردراوەکانتیان بە درۆزانی و لەدوای ئەوان ئێمەت کرد بە میراتگری زەوی؟ جا ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر وەڵاممان بدەرەوە، ئایا تۆ وەکو ئێمە خۆشحاڵیت؟ لەدوای ئەوە وەڵامەکە لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە دەربارەی ئەوانەی پرسیار لە حاڵی پەروەردگارە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترەکەیان دەکەن کە دەفەرموێت: { يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم.

جا لەدوای ئەوە دەگرین و دەڵێن: "کەواتە ئەی پەرستراوی خەڵکی جیهان بۆچی دروستت کردووین؟ جا نەمانبینیوە ئامانجەکە لە دروستکردنی دروستکراوان بێتەدی بەوەی ڕازی بوونی نەفست ئامانجەکە بێت نەک بکرێت بە ھۆکارو ئامراز (بۆ چوونە ناو بەھەشت)، چونکە ئەگەر ئێمە تەنھا بە ڕازی بوونەکەت لەسەرخۆمان وازمان هێنا ئەوە مانای ئەوەیە ئێمە ڕازیبوونەکەتمان کردووە بە هۆکارو ئامراز تا پێی بمانخەیتە بەھەشتەکەتەوەو ڕازی بین به‌وه‌، دوورەو زۆر دوورە سوێند بە شکۆو پایەبەرزیت ھەرگیزاو ھەرگیز ڕازی نابین تا ئەوکاتەی ئەو نیعمەتەمان بۆ بەدی دێنیت لە ھەرچی نیعمەتی ھەموو مەلەکوتی دنیاو دواییە گەورەترە، ئەوکاتەی تۆ لە نەفستدا ڕازی دەبیت، چیتر نە خەفەتبار نە بە حەسرەت لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە، جا ئای داخ و خەم و پەژارەم لەسەر ئەو ھەموو ڕۆژگارەی تێپەڕبووەو پەروەردگارەکەشمان لە خەفەتباری قوڵدا بووە بۆ ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە، جا پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان بە درۆ زانیوەو اللە ش لەناوی بردوون، وە یەکسەر لەدوای لەناوچوونەکەیان دەفەرموێت: { يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم".

ڕەنگە یەکێک لەوانەی بە زانستی حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ی نەزانیوە بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "چی دەڵێیت ئەی ناصر محمد یەمانی ھەروا ئەم ئایەتە لە زۆرێکی بەیانەکانتدا دووبارە دەکەیتەوە؟". دواتر ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: لەسەرخۆ لەسەرخۆ خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە، ئایا تۆ لە ھەموو خەڵکی زیاتر اللە ت خۆشتر دەوێت؟ ئەگەر بەم شێوەیە بوویت ئەوا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ھەرگیز اللە ڕازیت ناکات بە ھەرچی مەلەکوتی دنیاو دواییە تا ئەوەی لەلات لە ھەموو مەلەکوتی دنیاو دواییش خۆشەویسترە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت و چیتر خەفەتبار نابێت، جا باسەکە بەم شێوەیە ئەگەر تۆ ڕازی بوونی اللە ت کردووە بە ئامانج نەک بە ھۆکارو ئامراز. ڕەنگە یەکێکی تر بیەوێت بڵێت: "چۆن بزانم ئایا ڕازیبوونەکەی اللە م کردووە بە ئامانج یان بە هۆکارو ئامراز؟". دواتر ئیمام مەھدی فەتوای بۆ دەدات و دەڵێت: سەیری ناخت بکەو اللە بەڕاست دابنێ ئەویش بەڕاستت دادەنێت، جا ئەگەر لە ناخی خۆتدا بینیت ئەگەر اللە تۆی مراندو یەکسەر لەدوای مردنەکەشت تۆی خستە ناو بەھەشتەکەیەوە ئایا دواتر وایدەبینی ڕازی دەبیت و خۆشحاڵ و ئاسودەیت وەک ئەوانەی اللە ی پایەبەرز دەربارەیان فەرموویەتی: { وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ ربّهم يُرْزَقُونَ (169) فَرِحِينَ بِمَا آَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (170) يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُؤْمِنِينَ (171) } صدق الله العظيم [آل عمران].

جا ئەگەر یەکسەر لەدوای مردنەکەت بینیت بەوە ڕازی دەبیت بزانە ڕازیبوونی اللە ت کردووە بە هۆکارو ئامراز تا اللە پێی بتخاتە بەھەشتەکەیەوە، وەک ئەو بەندە رێزلێگیراوانەی لەم ئایەتانەدا دەیانبینیت: { فَرِحِينَ بِمَا آَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (170) يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُؤْمِنِينَ (171) } صدق الله العظيم [آلعمران].

جا بەوپێیەی ئامانج و ئەوپەڕی ئاواتەکەیان بەدی هاتووە بەوەی اللە بردونیەتە ناو بەھەشتەکەیەوەو ئه‌وانی تریشی جگە لەوان خستۆتە ناو ئاگرەکەیەوە، بۆیە دەیانبینیت خۆشحاڵ و ئاسودەن بەوەی اللە لە چاکەو ڕێزی خۆی پێی داون و مژدەش بەوانە دەدەن کە ھێشتا پێیان نەگەیشتوون بەوەی بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نیەو هیچ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان بۆ پێش نایه‌ت، بەڵام ئەگەر خۆشویستنەکەت بۆ اللە لە مەلەکوتی بەھەشتەکەی و حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی گەورەتر بێت ئەوا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ھەرگیز ڕازی نابیت (به‌ هیچ شتێک اللە پێت بدات) تا ئەو کاتەی ئەو زاتەی خۆشت ویستووە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، جا ئەگەر بەم شێوەیە بوویت ئەوا بزانە ڕازیبوونی اللە ت کردووە بە ئامانج نەک بە ھۆکارو ئامراز تا اللە پێی بتخاتە بەھەشتەکەیەوە، بۆیە ھەرگیز ڕازی نابیت تا ئەوکاتەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، ھەر بۆ ئەوەش اللە دروستی کردوون تا نیعمەتی ڕازیبوونەکەی لەسەر بەندەکانی بپەرستن.

ئێستاش دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتّخذوا مِن دُونِ اللَّهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلا يَعْقِلُونَ } صدق الله العظيم [الزمر:43].

جا ھەروەک پێشتر دەربارەی وشە پێکچووەکەی ئەم ئایەتە فەتوامان بۆ دان بەوەی وتمان جگە لە اللە و ئەوانەی لە زانستی کتێبەکەی اللە ڕۆچوون کەسیتر بە لێکدانەوەکەی نازانێت، جا بەو پێیەی ئیمام مەھدی لەو کەسانەیە (کە لە زانستی کتێبەکەی اللە دا ڕۆچوون)، بۆیە ھەردەبێت اللە فێری بکات، جا زانستەکەی به‌ بەیانی ئایەتە پێکچووە - موتەشابیھەکان - لە قورئانی گەورەدا زیاد دەکات، جا لێکچوونه‌كه‌ لە یەک وشە دایە ئەویش بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم. [الزمر].

جا وەکو خۆی سەیری وشە لێکچووەکە بکەن { وَلا يَعْقِلُونَ } جا ئایا مەبەستی لەوە چیە؟ وەڵامەکە ئەوەیە لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ شتێک ناڵێم جگە لەوەی ڕاست و دروستە، مەبەستی ئەوەی دەفەرموێت [ولا یعقلون] بەو مانایەی:
ئەوان بە نھێنی شەفاعەتەکە نازانن، چونکە شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە، جا ئەوەی بە نھێنی شەفاعەت دەزانێت تەنها ئەو کەسەیە خەڵکی فێری حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) کردووە، بۆیە اللە مۆڵەتی پێدەدات قسە لەلای پەروەردگار بکات، چونکە ئەو کەسە بە نھێنی شەفاعەتەکە دەزانێت بەوەی شه‌فاعه‌ت ھەمووی بۆ اللە یە، جا بۆ هاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، تا گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بەدی بێنێت، جا چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت؟ ئەوە نایەتەدی تا ئەوکاتەی بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوە، جا ئەوە بریتیە لە نھێنی قسەکردنەکە دەربارەی شەفاعەت، نەک ئەو کەسە شەفاعەت بکات، بەڵکو دواتر لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا ئەو نیعمەتەکەی بۆ بەدی بێنێت کە لە بەهەشتەکەی گەورەترە، وە بەوپێیەی ئەو بەندەیەی بە قسەیەکی ڕاست و بەجێ قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات کە بریتیە لەوەی ئەو نیعمەتەی بەدی بێنێت کە لە بەهەشتەکەی گەورەترە پاشان اللە ڕازی دەبێت، جا ئەگەر لە نەفسی خۆی ڕازی بوو ئەوا شەفاعەتەکەش لەلای اللە بۆ اللە بەدی دێت، جا لەبری توڕەییەکەی ڕەحمەتەکەی شەفاعەتیان بۆ دەکات، کەواتە ئەو بەندەیەی بە قسە کردن اللە مۆڵەتی پێدەدات و قسەی ڕاست و بەجێ دەکات تەنها لە پەروەردگارەکەی دەپارێتەوە ئەو نیعمەتەی بۆ بەدی بێنێت کە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی گەورەترە، جا ڕازی بێت، بۆیە شەفاعەتی ھەموو فریشتە نزیکەکانی اللە ش سودی بۆیان نیە، چونکە ئەوان بە نھێنی شەفاعەتەکە نازانن مەگەر تەنھا لەدوای ئەوەی اللە مۆڵەتی ئەوکەسە دەدات کە دەیەوێت و ڕازی دەبێت، جا لێرەدا بۆ ھەموو خەڵکی ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ڕوون دەبێتەوە، ھەر بۆ ئەوەش اللە دروستی کردوون. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم [الزمر].

وە دەبینن وشەی { وَلَا يَعْقِلُونَ } لە جێگایەکدا ھاتووە مەبەست پێی تێگەیشتن و زانینە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { يُحَرِّفُونَهُ مِنْ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (75) } صدق الله العظيم [البقرة].

وە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا للنّاس وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ } صدق الله العظيم [العنكبوت:43].

کەواتە ئێستا مەبەستەکەتان بۆ ڕوون بوویەوە سەبارەت بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم [الزمر].

جا مەبەستی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَلا يَعْقِلُونَ }، واتە: ئه‌وان نازانن و لە نھێنی شەفاعەت تێناگەن بەوەی ھەمووی بۆ اللە یەو ڕەحمەتەکەی لەبری توڕەییەکەی شەفاعەت بۆ بەندەکانی دەکات، لەو کاتەی بەندەکەی قسەی لەگەڵ دەکات تا گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بەدی بێنێت، چونکە ئه‌و به‌نده‌یه‌ی ئەوەی زانیوە اللە خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترەو لە نەفسی خۆی لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە خەفەتبارە، وە ھۆکاری خەفەتباریەکەشی لە نەفسی بۆیان لەبەرئەوەیە چونکە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە. جا ھیچ کەسێکی تر نیە لە ئەو بە ڕەحم و میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو بەڵێنەکەی ڕاستەو ھەرخۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە. جا ئەو بەندەیەی قسەی لەگەڵ دەکات بە نھێنی شەفاعەتەکەی زانیوە بۆ ھاتنەدی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم)، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، جا ئەگەر لە نەفسی خۆی ڕازی بوو شەفاعەتەکەش لە نەفسی اللە بەدی دێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَكَمْ مِنْ مَلَكٍ فِي السَّمَوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئاً إِلاَّ مِنْ بَعْدِ أَنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَرْضَى } صدق الله العظيم [النجم:26].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران. سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای نەوەی ئادەم لە خوێن لە حەواو ئادەم بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس المشاركة: : https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=7469