المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وه‌ڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ سه‌عد ‏دواتر به‌ هەموو سه‌ربازه‌كانی اللە وە له‌گه‌ڵ مه‌سیحی درۆزن و سوپاكه‌ی ده‌جه‌نگین جا با بزانین کام لە ئێمە هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به‌ توندی و سه‌ختی تۆڵه‌ ده‌ستێنێت بە مۆڵەتی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ‌



Admin
24-02-2018, 09:11 AM

ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
19 - ذو لحجە - 1433 کۆچی
04 - 11 - 2012 زایینی
09:31 به‌یانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=69236
ـــــــــــــــــــــ

وه‌ڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ سه‌عد:
‏دواتر به‌ هەموو سه‌ربازه‌كانی اللە وە له‌گه‌ڵ مه‌سیحی درۆزن و سوپاكه‌ی ده‌جه‌نگین، جا با بزانین کام لە ئێمە هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به‌ توندی و سه‌ختی تۆڵه‌ ده‌ستێنێت بە مۆڵەتی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ..‌

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو بانگەوازکارانی لای اللە، لە پێغەمبەرو نێردراوان و بەندە دڵسۆزەکان، وە لەسەر پێشەوایانی کتێب و کەس و کارەکانیان و شوێنکەوتووانی ڕاستی تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

ئەمە چ وشتر ئاودانێکە ئه‌ی سه‌عد! ئایا خاوه‌نی زانستی كتێب ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانیت كردووه‌ به‌ هاوشێوه‌ی ئیمامی درۆزن ئەحمەد حەسەن یەمانی؟ جا لە اللە بترسه‌ ئه‌ی پیاو، ئایا له‌و کەسانه‌یت ته‌نانه‌ت جیاوازی له‌ نێوان گوێدرێژو وشتریشدا ناکەن؟ ئایا نازانیت ئەحمەد حەسەن یەمانی عێڕاقی بانگەواز بۆ شەریک و هاوبەشدانان بۆ اللە و ته‌وه‌سول کردن به‌ پێغه‌مبه‌ران و بەندە دڵسۆزەکانی اللە و پاڕانەوە دەکات لێیان؟ به‌ڵام منی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینیت بانگه‌وازه‌كه‌م به‌ ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئەحمەد حەسەن عێڕاقیە، چونکە من تەنها بۆ په‌رستنی اللە بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریک و هاوبەش و هاوه‌ڵێكی بۆ دابنێن بانگەواز دەکەم، وه‌ بۆ ته‌وه‌سول نه‌كردن به‌ پێغه‌مبه‌ران و بەندە دڵسۆزەکان و نەپاڕانەوە لێیان و نەکردنە نێوەند لەنێوان خۆتان و پەروەردگار، جا چیته‌ ئه‌ی پیاو جیاوازی له‌ نێوان ڕاستی و به‌تاڵدا ناکەیت، یان بۆ ئەوە هاتوویت ڕێگری لە ڕاستی بکەیت و خوارو خێچ و لارو لەوێری بكه‌یت؟ وه‌ ئه‌ی پیاو، ئەگه‌ر ده‌ته‌وێت پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌کان له‌ سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن بەرامبەر شوێنکەوتنی ناصر محمد یه‌مانی توشی ئاشوب بكه‌یت ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانیت تا ئەوکاتەی به‌یانێكی چاكتر بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان ده‌هێنیت، کە له‌ به‌یانه‌كه‌ی ناصر محمد یه‌مانی چاکتر بێت و باشتر لێكدانه‌وه‌ی بكات.

هه‌رچی سەبارەت بەم فه‌توایه‌تە کە ده‌ڵێیت: "ئەگه‌ر بێتو ناصر محمد یه‌مانی به‌ قورئان گفتوگۆ بكات به‌هه‌مان شێوه‌ ئەحمەد حەسەن یەمانیش به‌ قورئان گفتوگۆ‌ ده‌كات و به‌ڵگه‌ به‌ ئایه‌ته‌كان دەهێنێتەوە". له‌پاش ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: حوكم و دادوەریەکەت چه‌نده‌ سته‌مكارانه‌یه‌! له‌ كاتێكدا ده‌زانیت جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی و به‌تاڵی ئەحمەد حەسەن یەمانی عێڕاقی هەیە. وه‌ ئه‌ی پیاو، ئەگه‌ر تۆ وایده‌بینیت ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر به‌تاڵه‌و قورئان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ته‌فسیر ده‌كات فه‌رموو به‌یانێكی ڕاست و دروسترمان بۆ بهێنه‌ ئه‌ی سه‌عد، وه‌ بە وردی له‌ قورئانی گه‌وره‌ باسی بكه‌ ئەگەر له‌ ڕاستگۆیانیت، له‌كاتێكدا سه‌عد له‌و کەسانە نیه‌و ناتوانێت، وه‌ ئەگه‌ر سه‌عد ڕاستیەکەش ببینێت هه‌ر شوێنی ناكه‌وێت. ڕەنگە یه‌كێک له‌وانه‌ی بە شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن بیه‌وێت بڵێت: "چوزانی سه‌عد ئەگه‌ر ڕاستیەکەشی بینی شوێنی ناكه‌وێت؟". دواتر به‌ ڕاست و دروستی و به‌بێ سته‌م وەڵامی دەدەینەوەو ده‌ڵێین: ئه‌وانه‌ی ده‌یانبینن ته‌نها به‌دوای بۆشایی و خاڵی لاواز ده‌گه‌ڕێن تا به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی بهێننەوە ئەگه‌ر له‌ ته‌نها یه‌ک خاڵیشدا بێت - له‌كاتێكدا هه‌رگیزیش ناتوانن - بزانن گه‌لێكن هیدایه‌ت نادرێن، چونکە بە شوێن ڕاستیدا ناگه‌ڕێن، وه‌ ئه‌گه‌ر ڕاستیەکەش ببینن هه‌ر پشتی لێده‌كه‌ن.

وه‌ ئه‌ی سه‌عد، ئێستا بە ڕاست و دروستی حوكم و دادوەری له‌ نێوان تۆو پشتیوانەکان دەکەین و ده‌ڵێین: فه‌رموو به‌یانێكی چاكترمان بۆ بهێنه‌و باشتر له‌ به‌یانه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ڕێنمایی بکات، جا ئەگه‌ر ئه‌مه‌ت كرد بۆ پشتیوانەکان ڕوونده‌بێته‌وه‌ ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر گومڕاییه‌، وه له‌ فراوانترین ده‌رگاوه‌ش دەچیتە ناو مێژووەوە، جا موسڵمانان له‌وه‌ ڕزگار دەکەیت ناصر محمد یه‌مانی گومڕاو سه‌رلێشێواویان بكات ئەگه‌ر بێتو له‌ گومڕایان بوو، وه ‌له‌وانه‌بوو خه‌ڵكیش گومڕا ده‌كه‌ن، وە ئه‌گه‌ر نه‌تكردو هه‌رگیزیش ناتوانیت بیکەیت لە اللە بترسه‌و ڕێگری له‌ ڕاستی مه‌کە، جا له‌م ڕێگایه‌وه‌ توڕه‌یی له‌سه‌ر توڕه‌یی لای پەروەردگاری خەڵکی جیهان بۆ خۆت مسۆگه‌ر بكه‌یت. وه‌ دەتبینم قسه‌كانت بێ بەرهەمن، چونکە ته‌نها به‌ قسه‌کردن گفتوگۆ ده‌كه‌یت نه‌ک به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست، وه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: فه‌رموو به‌یانێكی چاكتر بهێنه‌ کە باشتر ڕێنمایی بکات له‌و ئایه‌تانه‌ی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی به‌ وردی باسی كردوون ئەگه‌ر له‌ ڕاستگۆیانیت. وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.

‏بۆ نموونه‌ به‌ڵگه‌ی ئاشكرای ئاشوبی ده‌نگ و ڕه‌نگی شه‌یتان له‌ مەحكه‌می قورئانی گه‌وره‌، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِمْ بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ وَعِدْهُمْ ۚوَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:64].

‏جا ئەوە بریتیە لە ئاشوبی دەرکەوتنی ئاشکرای شەیتان بە دەنگ و ڕەنگەوە، کە قسەتان لەگەڵ دەکات لەکاتێکدا ئێوە دەیبینن. جا هه‌رچی (الاستفزاز) ـەکەیه‌: ئه‌وا بریتیە لە دەرهێنانی خەڵکی لە ڕووناکیەوە بەرەو تاریکیەکان دوای ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی، دوای ئەوەی اللە کردوونی بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، جا دوای ئەوە مەسیحی درۆزن دێت بۆ ئەوەی خەڵکی لە بەرامبەر باوەڕھێنان بە اللە ی ڕەحمان تووشی ئاشوب بکات. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الم (1) أَحَسِبَ النّاس أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ (2) } صدق الله العظيم [العنكبوت].

وە بەو پێیەی مەسیحی درۆزن شەیتانی نەفرەتلێکراو دوای ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی دەردەچێت بۆ ئەوەی تووشی ئاشوبیان بکات، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ}، واتە هەرکەسێک لەتواناتدا بێت بە دەنگت لە ڕووناکی بەرەو تاریکیەکان دەربهێنە، واتە بە ئاشوبی دەرکەوتنی ئاشکرا بە دەنگ و ڕەنگەوە، وە بە سوپاو لەشکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وە دایانبڕە، جا بەڵێ ئەم ئەسپانە ئەسپی ڕاستین لەسەر ئەرزی واقع، وە بەڵێ ئەسپەکانی بریتین لە ئەسپی زەویە ڕاخراوەکە (لە بەھەشتی ژێر خاک)، کە ئێوە بە زانستەکەی نازانن، وە اللە دەربارەی ئەوە لە مەحکەمی کتێبەکەی هەواڵی پێداون، جا لە ڕیزی بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە کە دەفەرموێت: { وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (8) وَعَلَى اللّهِ قَصْدُ السَّبِيلِ وَمِنْهَا جَآئِرٌ} صدق الله العظيم [النحل:8-9].

‏جا ھەرچی (الجائر) ە: ئەوا لە دروستکراوەکانی اللە دروستکراون، وە پێشتریش بەیانی (الجائر) مان کردووە، کە بریتیە لە کەشتیەکانی ئەمڕۆو فڕۆکەکان و ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەکان، بەھەمان شێوە ئەسپەکانی دەجالیش کە ئێوە بە زانستەکەی نازانن لە دروستکراوەکانی اللە ن لە زەوی دوو خۆرھەڵاتەکە، کە ئێوە بە زانستەکەی نازانن و لێی ئاگادارنین، بەھەمان شێوە دەچێتە ڕیزی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (8) } صدق الله العظيم.

ئێمەش بە مۆڵەتی اللە بەسەریاندا زاڵ دەبین و بەسەریشیاندا سەردەکەوین، وە ھەرگیز ئیمام مەھدی و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بە سوپاکانیانەوە بۆ لوتکەی چیاکان لە مەسیحی درۆزن ڕاناکەن، هەروەک بوختانکاران بەوە بوختانیان بۆمان ھەڵبەستووە، وە ئەم گێڕانەوەیە شەیتان لەسەر زاری دۆست و پاڵپشتەکانی وتویەتی بۆ ئەوەی گومڕاتان بکات، حیکمەتە پیسەکەش لەم هەڵبەستراوە بۆ ئەوەیە تا ئەگەر مەسیحی درۆزن و سوپاکەی یەئجوج و مەئجوج دەرچوون دوای ئەوە باوەڕداران لە شەڕکردن لەگەڵیان بۆ لوتکەی چیاکان ڕابکەن بۆ بەڕاستگەڕانی ئەم گێڕانەوە ھەڵبەستراوە، پاشانیش مەسیحی درۆزن و یەئجوج و مەئجوج ھیچ ڕووبەڕوبوونەوەیەک لە باوەڕداران نەبینن، چونکە سوپاکەی ئیمام مەھدی و وەزیرەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەرەو چیاکان پاشەکشەیان کردووە. ‏دوورەو زۆر دوورە، سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان، ئەگەر بۆمان دەربکەون بەدڵنیاییەوە بە هەموو سەربازەکانی اللە وە شەڕ لەگەڵ مەسیحی درۆزن و سوپاکەی دەکەین، جا با بزانین بە مۆڵەتی پەروەردگاری خەڵکی جیھان کام لە ئێمە هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به‌ توندی و سه‌ختی تۆڵه‌ ده‌ستێنێت.

وە خەڵکینە، شەیتانی نەفرەتلێکراو ھەرگیز پێتان ناڵێت شەیتانی نەفرەتلێکراوی فریشتە ھاروت ـە، وە ھەرگیزیش پێتان ناڵێت مەسیحی درۆزنە، بەڵکو پێتان دەڵێت مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، بۆیە پێی دەوترێت مەسیحی درۆزن، چونکە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە، وە بۆ کوڕی مەریەمیش نیە قسەیەک بکات مافی ئەوی تێدانەبێت، وە بۆیە عیسای کوڕی مەریەمی حەق - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و لەسەر دایکی - دەگەڕێتەوە، چونکە اللە دەزانێت مەسیحی درۆزن دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات.

وه‌ ئه‌ی گه‌لی پشتیوانان، با سه‌عدو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌ون له‌ بەرامبەر بانگه‌وازكردن بۆ لای اللە له‌سه‌ر به‌رچاوروونی و ‌به‌ڵگه‌ی لای په‌روه‌ردگارەكه‌تان بۆ گه‌یاندنی به‌یانی قورئان بە خه‌ڵكی جیهان سەرقاڵتان نەکەن، جا سه‌عد ده‌یه‌وێت له‌ بەرامبەر بانگه‌وازكردن بۆ لای اللە له‌سه‌ر به‌رچاوڕوونی لای په‌روه‌ردگارەكه‌تان سەرقاڵتان بکات، بۆیە هیچ نزخ و بەهایەکی بۆ دامه‌نێن، به‌ڕاستی له‌و كه‌سانه‌یه‌ کە هیدایه‌ت نادرێن، وه‌ له‌ میانه‌ی گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ پشتیوانەکان باس و خواسەکەی ئه‌ومان بۆ ڕوونبوویەوە، ئێوه‌ش به‌ به‌یانه‌كانی ئیمام مه‌هدی بەڵگەتان بەسەردا هێنایەوە، بەڵام پشتی له‌ هه‌مووی هه‌ڵكرد وه‌ک بڵێی گوێشی لێی نەبووە، یان نه‌شیخوێندبێته‌وه‌؛ لەکاتێکدا پیت به‌ پیتی خوێندۆتەوەو هیچ خاڵێكی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ بۆ ئەوەی ‌به‌یانێک بهێنێت ته‌فسیرێكی چاكتری هه‌بێت، وه‌ لە ڕاستیدا ئێوه‌ به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا هێنایه‌وه‌و ئەمەش به‌سه‌، حوكم و دادوەریەکەش بۆ ئه‌وانه‌ جێده‌هێڵین کە بە شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن، وه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ داخستننی بابه‌ته‌كه‌ش بۆ ئەوەی چیتر كاتی زیاترتان به‌ فیڕۆ نه‌دات، جا پشت بكه‌نه‌ نه‌زان و نه‌فامه‌كان.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=69236