المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : هەواڵێکی کورت سەبارەت بە ڕاست و دروستی ناوی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو



Admin
21-02-2018, 12:49 AM
(هەواڵێکی کورت سەبارەت بە ڕاست و دروستی ناوی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو)


- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 08 - 1431 کۆچی
20 - 07 - 2010 زایینی
10:46 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=4936
ــــــــــــــــــــــ

وەڵامی یەکەمی ئیمام بۆ ئەندام ئیبن عەلاء:
مەھدی چاوەڕوانکراو فەرمان بە حسین بن عومەر دەکات بە خۆ ڕازاندنەوە بە ئارامگرتن و ڕانەگرتنی ئەندامێتی ئەو کەسەی داوای گفتوگۆ دەکات ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

سڵاوی اللە تان لێبێت خۆشەویستەکانم پشتیوان و هەموو ئەو شاندانەی داوای گفتوگۆ دەکەن لەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، ڕاستیش شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەویت، وە سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ش لەسەر حسین بن عومەر..
وە منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو فەرمان بە حسین بن عومەرو هەموو پشتیوانەکان دەکەم بە خۆ ڕازاندنەوە بە ئارامگرتن و خۆڕاگری، وە فەرمان بە ھەموو دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەکەم بە ڕانەگرتنی ئەندامێتی ئەوکەسەی لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی دەست بە گفتوگۆ دەکات، تا ئەوکاتەی بڕیارەکە لەلایەن مەھدی چاوەڕوانکراوەوە بە ڕاگرتنی ئەندامێتیەکەی دەردەچێت دوای ئەوەی بەڵگەی ڕاست و دروستمان بەسەردا ھێنایەوەو بە دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا بەسەریدا زاڵ بووین، جا ئەگەر دوای ئەوە کاتی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەفیڕۆدا ئەوا لەسەر کاروباری خۆی قسەی لەگەڵ دەکات، جا ھیچ سەرزەنشتێکمان لەسەر نیە فەرمان بکەین بە ڕاگرتنی ئەندامێتیەکەی دوای ئەوەی ھەموو پشتیوانەکان و سەردانیکاران بینیان ئیمام ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانست زاڵە لە گفتوگۆکردنەکە، هەروەک چۆن ئێستا بە مۆڵەتی اللە ئەوە دەکەین بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت شوێن ڕاستی بکەوێت، ڕاستیش شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەویت.

ئەی ئیبن عەلاء، سڵاوت لێبێت و بەخێرھاتی بۆ مێزی گفتوگۆی جیھانی مەھدی چاوەڕوانکراوی هەموو موسڵمانان و بێباوەڕان، دەبینم سەبارەت بە وشەی (تواطؤ) مشتومڕمان لەگەڵ دەکەیت کە ئیمام مەھدی فەتوای داوە مەبەست لە وشەی (تواطؤ) لە زمان و شەرعدا بریتیە لە (توافق - ڕێککەوتن) نەک (تطابق)، جا بینیمان ئیبن عەلاء ھێشتا دەمەقاڵێیەکی گەورە لەگەڵ پشتیوانەکان دەکات و بە بەتاڵ فەتوای ئەوە دەدات مەبەست لە وشەی (تواطؤ) لە کتێبدا بریتیە لە (تطابق)، بەڵام ئیمام مەھدی بە ڕاست و دروستی فەتوا دەدات لەکاتێکدا ھەمیشە بە گومان و دوو دڵی هیچ قسەیەک بە ناوی اللە وە ناکەم جگە لە ڕاست و دروست نەبێت کە مەبەست لە وشەی (تواطؤ) بریتیە لە (توافق - ڕێککەوتن) نەک (تطابق). وە بۆ ئەوەی ئیبن عەلاء لە مەبەستەکە تێبگات ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەم ھەواڵەی پێدەڵێت:
( إن بوش الأصغر وقبيله بلير قد تواطَأوا على غزو العراق )

جا ئایا ھیچ ڕەخنەیەکت لەسەر ئەم فەتوایە هەیە برای بەڕێزم ئیبن عەلاء؟ جا ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بێت بەوەی: (إنّ بوش الأصغر وقبيله بلير حقاً قد تواطَأواعلى غزو العراق بغير الحقّ)، دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی پێت دەڵێت: ئایا نابینیت (تواطؤ) بریتیە لە (توافق)، بەومانایەی بۆشی بچوک و ھۆزەکەی بلێر لەسەر شەڕی عێڕاق ڕێککەوتن (اتّفقوا)؟ کەواتە بەیانی ڕاست و دروستی وشەی (تواطؤ) بریتیە لە (توافق - ڕێککەوتن) نەک (تطابق)، جا ئایا دروستە بڵێیت: ( إنّ بوش الأصغر وقبيله بلير قد تطابقوا على غزو العراق )؟

کەواتە چۆن فەتوای ئەوە دەدەیت (تّواطؤ) بریتیە لە (تطابق)؟ بەڵکو (تواطؤ) بریتیە لە (تّوافق) برای بەڕێزم، جا لەبەرچی بە بێ زانست و بێ ڕێنمایی و بێ کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا دەمەقاڵێ دەکەیت؟ اللە ھیدایەتت بدات و لێت خۆشبێت، جا ئایا ھێشتا ڕەخنەت لەسەر فەتواکەی ئیمام مەھدی دەربارەی بەیانی وشەی (تواطؤ) هەیە بەوەی بریتیە لە (توافق - ڕێککەوتن) نەک (تطابق)؟ وە ئەگەر پشتت ھەڵکرد ئەی ئیبن عەلاء و وتت مەبەست لە وشەی (تّواطؤ) بریتیە لە (تطابق)، دوای ئەوە ئیمام مەھدی جارێکی تر پرسیارەکە دووبارە دەکاتەوەو دەڵێت، ئایا دروستە بڵێیت:
( تطابق بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )؟
یان دەڵێین: ( تواطأ بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )؟

بەھەمان شێوە دەڵێن: ( توافق بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )

کەواتە (تّواطؤ) (تطابق) نیە بەڵکو (تواطؤ) بریتیە لە (توافق - ڕێککەوتن)، جا لەبەرچی دەمەقاڵێ لە حەقدا دەکەن دوای ئەوەی بۆتان ڕووندەبێتەوە ئەمە ڕاست و دروستە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە؟

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mail.mahdialumma.online/showthread.php?p=4936